٢٠\٨\٢٠١٧
سێ
پێشێلکاریی لە لایەن هەردوو رژێمی داگیرکەری تورکیا و ئێران.
سوپای تورکیا ناوەندی شاری عەفرینی تۆپباران
کرد.
بەپێی
هەوالی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا لە هێرشێک دا
ناوەندی شاری عەفرینی بە هاوەن تۆپباران کرد، لانیکەم سێ هاوەن بەر ماڵ
و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە و زیانی قورسی پێگەیاندنوون.
سوپای تورکیا و گروپە تێرۆریستیەکانی سەربە تورکیا، کاتژمێر ١١:٠٠ی
شەوی ڕابردوو، لە شاری عەزازەوە، ناوەندی شاری عەفرین لە رۆژئاوایی
کوردستانیان کردە ئامانج و تۆپبارانیان کرد، لەو تۆپبارانەدا ئۆتۆمبێلی
هاوڵاتییەک هاوەنی بەرکەوت و سووتا. هەروەها ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە
زیانی قورسی مادیی دیکەی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان لێکەوتەوە.
هەورامان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافر مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێران لەسەرسنووری هەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی
ڕابردوو۲۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەبۆسەیەکدا کەبۆ
کۆڵبەران،وکاسبکاران نابوویانەوە دەستیان بەسەر ۳۰بارهەڵگر ی کۆڵبەران
وبارەکانیاندا گرت.
بەگوێرەی هەواڵەکە نزیک بە۲۰باریش کەپێک هاتبوون لەگوێز وسیگار
وپێداویستی ڕۆژانەی خەڵک سوتێنران. جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی ئێران
سیستەمانە هەوڵ ئەدات کەکۆڵبەرانی کورد بەجێی کار وکەسابەت بۆخۆیان
دەست بدەنە سیخۆری وڕاپۆڕت لەیەکتر دان ولەچالاکانی مەدەنی
وژینگەپارێزی وهەرلەڕێی کەسانێکی بەکرێگیراوەوە پەلاماری شارۆمەندانی
کورد دەدات.
هەرلەم پێوەندییەدا بەرپرسایەتی ئەم چەشنە پەلامارانەی بەو کەسانە
سپاردووە وکەسێکی ووەک “موسلیم حەیدەری”بەدەیان جار پەلاماری ماڵ
وگیانی کۆڵبەرانی داوە وئەم هێرشەیش لەلایەن ناوبراوەوە جێبەجێ کراوە.
درێژەی دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی سپای پاسداران
لەشاری” سەردەشت” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی
گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، “تەیموور خزرپوور” ۴۵ ساڵ تەمەن وکوڕی مستەفا
کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ لەشەقامی هەڵەبچە لەشاری سەردەشت دەسبەسەرکرا.
بەگوێرەی لێدوانی شایەتحاڵەکان وسەرچاوە خۆجێییەکان، ماشێنێکی سپی
بەجامی ڕەش ڕێگە بەڕۆیشتنی ناوبراو دەگرن وبەزۆرەملە سواری ماشێنی
دەکەن.
پاش بەدواداچوون وسەردانی بنەماڵەکەی لەهەمبەر زانیاری لەسەر دۆخ
وهۆکاری دەسبەسەریەکەی بۆئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری
سەردەشت، لەگەڵ وڵامنەدانەوەی ئەم دامەزراوە حکوومییە ڕووبەڕوو دەبنەوە
ودەڵێن زانیاریمان لەسەری نییە وڕایان گەیاندووە کەئەگەر دەتانهەوێ
لەچارەنووسی ئاگاداربن دەتوانن پرسیار لە براکەی”خزر خزرپوور” کەلەگەڵ
حیزبە دژبەرەکانی ئێران لەدەرەوەی ووڵات چالاکی دەکات بکەن ئینجا
لەچارەنووسی دەزانن.
جێگەی باسە کەتیموور خزرپوور خاوەنی پێشینەی سیاسییە وبۆماوەی دەمانگ
لەگەڵ حیزبەکاندا چالاکی هەبووە وبەهۆی جەختی زۆری باوکی خۆی ڕادەستی
کۆماری ئیسلامی ئێران کردۆتەوە وبەڵێنی داوە کەلەگەڵ حیزبە کوردییەکان
پێوەندی نەبێت.
“خزرخزرپوور” برای تەیموور یەکێک لەچالاکانی ناڕەزایەتییەکانی شارێ
مەهاباد وڕووداوی هوتێل”تارا” بوو، کەپاش ئەوە ناچار بوو بنەماڵەکەی
بەجێ بێڵێ وهەڵبێت بۆدەرەوەی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|