١\٤\٢٠١٢
سه‌راب..

ئه‌ڵماس مسته‌فا
پێم وتی تۆ
ناتوانی..!
له نهێنییه‌کانی مه‌مله‌که‌تی
عه‌شقی من بگه‌ی!
من مرۆڤێکم پرم له
یاخیبوون
هه‌موو نه‌مامه
زڕه‌کان له
منا
شین بوون..
پێم وتی تۆ
ناتوانی..!
رێگا ته‌ماوییه
پڕ غوباره‌کانی
من ببه‌یته‌وه سه‌ر
ته‌ریقه‌تی
محبه‌ت..
ناتوانی
کوکوختیه دڵشکاوه‌کان
بێنیته‌وه
به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
چاوه‌روانیی من..
ناتوانی
خولیاکانم له
گه‌ردی
ماچێکدا
چێکه‌یته‌وه و..
گوڵه قه‌یفه
مۆره‌کانی
باخچه‌کانی عه‌ده‌ن بێنیته‌وه
بۆ جیهانی خه‌راباتی من..
تۆ ناتوانی له
ده‌روازه‌ی
ئه‌وینی خۆر
بروانی و
هه‌ناسه پر
مه‌ینه‌تییه‌کانم
له ئامێزی کامه‌رانییت بهۆنیه‌وه
پێم وتی تۆ
ناتوانی..!
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|