سه‌ربه‌رزی بۆ کاوه عه‌زیز پور و سدیق که‌بودوه‌ند و ڕسوایش بۆ کۆماری ئسلامی ئێرنی فاشیست!
کاوه عه‌زیز پوری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خه‌ڵکی شاری مهاباد، بۆ چه‌ند جار به‌ره‌و‌ڕوی گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌بێته‌وه له لایه‌ن ده‌سگا سه‌رکوتگه‌راکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه. ئه‌م لاوه بێتاوانه به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌گیریت و به زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌دان و لێدانی کاره‌با له‌سه‌ری، توشی نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار ده‌بێت و تا ئێستاش دوو جار نه‌شته‌رگه‌ر‌ی بۆ کراوه.
سدیق که‌بودوه‌ند، له به‌ندیخانه‌کانی سه‌ده تاریکه‌کانی ئێران‌دا ده‌ناڵێنێت و بۆ ئازاکردنیشی بارمته‌ی 150 ملوێن تمه‌نی لێده‌خوازن.
کۆماری ئسلامی ئێڕان، ئه‌مڕۆ به ده‌ست کێشه‌ی ئه‌تۆمی و دیکتاتۆرییه‌وه توشی قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره بووه‌و بۆ هه‌بوونی دیارده ناله‌باره‌کانی ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێشی هه‌موو وڵاتانی گرتوه. وه‌ک ده‌بینین له‌لایه‌ک ئازادیخوازان و مافپه‌روه‌رانی گه‌لی ئێران به تایبه‌تی گه‌لی سته‌مدیده‌ی کوردستان خه‌باتی خۆیان به دژی دیکتاتۆری ئیسلامی چڕ کردۆته‌وه و داوای ئازادی و مافه سه‌ره‌تایی و ڕه‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن و له‌م باره‌وه فشاریان بۆ کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی هێناوه. له لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ی تا واز له چه‌کی ئه‌تۆمی بێنێت و ده‌ستبکێشێته‌وه له کاری جاسوسی و هه‌ناردنی تیرۆر بۆ وڵاتانی وه‌ک عێراق و لوبنان. کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕزگارکردن له‌م قه‌یرانه سیاسیه له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رێت بۆ لۆژیک و کاری دبلۆماسی، ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خستۆته گه‌ڕ بۆ گیانی خه‌ڵکی سڤیل و ده‌یه‌وێت به پێشێلکردنی زیاتری ئازادییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان ته‌مه‌نی ڕه‌شی خۆی درێژبکاته‌وه. له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌شدا ڕۆژانه ده‌یان که‌سی وه‌ک هیوای بوتیمار ، عه‌دنانی حه‌سه‌ن پور، کاوه‌ی عه‌زیز پور و سدیقی که‌بودوه‌ندیابی ده‌ستگیرکردووه.
ناوه‌ندی چاک، ئه‌م ڕه‌فتاره فاشستیانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕسواده‌کات و زۆر به توندی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلکاریه‌ی مافی مرۆڤ و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان. له هه‌مان کاتدا داوا ده‌کات که به زوترین کات کاوه پور مه‌ره‌خه‌سبکرێت و ببرێته تیمارخانه‌ی مه‌ده‌نی بۆ چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی.
ناوه‌ندی چاک، ساڵی پار له سه‌ر سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ سه‌ر هه‌ردوو ڕۆژنامه نوسی کورد هیوای بوتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌نپور له 24.07.2007 دا له دانیشتنێکدا له گه‌ڵ کۆمسوێنی مافی مرۆڤی به‌شی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای خۆی بۆ لابردنی ئه‌م سزایه و هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نوسه تۆمارکرد.
هه‌ر لێره‌وه خانه‌واده‌ی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌نوسه و کاوه عه‌زیز پور و سدیق که‌بودوه‌ند دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که به دواچونمان ده‌بێت بۆ ئه‌م داوایه‌مان و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ین به نوسینگه‌ی ناوبراوه‌وه و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازدکردنی ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ین.
ناوه‌ندی چاک
|