٢٧\٧\٢٠١٠
سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ بڕیارێکی ره‌وایه.
ره‌مزی
کارتاڵ:
راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌وا ده‌رفه‌ت
و زه‌مینه‌ی به‌یه‌که‌وه ژیانیان نه‌ماوه،
مافێکی ره‌وایه.
دوای ئه‌وه‌ی دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی، که
سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆی به‌گوێره‌ی
یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ڵسه‌نگاند و په‌سه‌ندی کرد، ئه‌و بابه‌ته
که‌وته رۆژه‌ڤی ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌وا سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازن.
ئێستا گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌کرێت که داخوا ئه‌و بڕیاره گه‌لانی
دیکه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت یان نا.
'ره‌مزی کارتاڵ' سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ئه‌و بڕیاره به ره‌وا ده‌بینێت
و ده‌ستنیشانی ده‌کات که له‌نزیکه‌وه گه‌لی کورد په‌یوه‌ندیدار ده‌کات.
سربستان، روسیا، چین، هیندستان، یۆنانستان، ئیسپانیا، دانیان به سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆدا نه نا. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره دیوانی داد هه‌رێمه‌کانی باسک،
که‌تالۆنیا، ئه‌بخازیا، ئۆسه‌تایا باشوور، کاراباخ، قوبرس و هه‌رێمی
کوردستانیش په‌یوه‌ندیدار ده‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌بخازیا که له گورجستان جودابوونه‌ته‌وه، سه‌رگه‌ی
باگاپاش گووتی:" ئیتر قوتوه‌که‌ی پاندۆرا کرایه‌وه ده‌ستنیشانی کرد که
ئه‌و بڕیاره جارێکی ئه‌وه‌ی پشتڕاست کرده‌وه که خۆبه‌ڕێوه بردنی ئه‌بخازیا
و ئۆستایای باشوور مافێکی یاساییه.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی کارتاڵیش سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای
لاهای بۆجودابوونه‌وه‌ی کۆسۆڤۆ له سربستان به ره‌وا هه‌ڵسه‌نگاند و
گووتی:" ئه‌م بڕیاره بۆ گه‌لانی دیکه‌ش ده‌بێته نموونه‌یه‌ک و بنخایه‌کی
یاسایی و حقوقی.
کارتاڵ وه‌های گووت:" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه داین که ئه‌و
بڕیاره هه‌ر ته‌نیا بۆ کۆسۆڤۆ نییه و ده‌ستنێشانی کرد که به گوێره‌ی
ئه‌م بڕیاره پێویست ده‌کات که زه‌مینه‌یه‌کی بۆ بڕه‌خسێنرێت. ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی به‌مڕه‌نگه
هه‌موار ده‌کرێت.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی کارتاڵ ده‌ستنیشانی کرد که جودابوونه‌وه
دژ به یاسا نێوده‌وله‌تییه‌کان نییه و گووتی:" راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی
له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌وا ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی به‌یه‌که‌وه
ژیانیان نه‌ماوه، مافێکی ره‌وایه".
کارتاڵ ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای لاهای له‌نزیکه‌وه
کوردانیش په‌یوه‌ندیدار ده‌کات و گووتی:" له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
گه‌لی کورد هه‌ر زێده ناحه‌قی و سته‌می لێده‌کرێت و چاوپۆشی له‌مافه‌کانی
ده‌کرێت. ئه‌و بڕیاره به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی
کورد ده‌کات. سه‌رنجڕاکێشه که تورکیاش پشتیوانی له بڕێاری سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ ده‌کات."
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی کارتاڵ سه‌رنجی راکێشایه سه‌ر پرۆژه‌ی
خۆبه‌ڕێوه بردنی دیموکراتیانه‌ی گه‌لی کورد، که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت
له رۆژانی داهاتوودا رابگه‌یه‌نرێت و له مباره‌یه‌وه گووتی:" له
راستیدا یه‌کێتی ئه‌وروپا سیاسه‌تی به‌یه‌که‌وه ژیان به‌بنه‌ما ده‌گرێت،
به‌ڵام به‌م بڕیاره به‌دیارده‌که‌وێت که له‌مباره‌یه‌وه گۆڕانکارییه‌ک
ئه‌نجام ده‌درێت.
کارتاڵ گووتی:" ئێمه ده‌مانه‌وێت له تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی،
ئازادی و له‌دۆخێکی دادپه‌ره‌وه‌رانه‌دا بژین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
توندوتیژی به‌رده‌وام بکات و پرسی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش
هه‌یه کورد مافی جودابوونه‌وه‌ی خۆی به‌کاربهێنێت.
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل ره‌مزی کارتاڵ ده‌ستنیشانی کرد که ئێستا کورد
له ئاستی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه ده‌که‌ن هه‌وڵدانه یاسایی و
حقوقییه‌کان به‌رده‌وام له رۆژه‌ڤ دایه.
شایانی باسه؛ که هه‌رێمی کوردستان که ئه‌وه 18 ساڵه به‌شێوه‌یه‌کی
دیفاکتۆ سه‌ربه‌خۆیه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی نه‌یتوانیوه له‌مباره‌یه‌وه
هیچ هه‌نگاوێک بنێت.
له‌لایه‌ن رای گشتی کورده‌وه به مه‌راقێکی زۆره‌وه له‌وه ده‌ڕوانن
کوا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان دوای ئه‌م ڕه‌وشه یاساییه‌ی
نوێوده‌وڵه‌تی چ هه‌ڵوێستێک نیشان ده‌دات؟!.
٢٥\٧\٢٠١٠
dengubas@newroz.tv
ماڵپه‌ڕی نه‌ورۆز تیڤی
|