هەر کەسێک لە هەر سەردەمێک لە
بەرانبەر هەر مافێک بە تایبەتییش مافی
سەربەخۆیی میللەت و نیشتیمانێک
بیانووی ئەوە بهێنێتەوە کە هێشتا
بارودۆخ لەبار نییە بۆ وەدەستهێنانی
ئەو مافە.. ئەوە ئەگەر بە واتای وشە
گەمژە نەبێ ئەوە بە بێ هیچ گومانێک
سیاسەتبازێکی هێندە چەوسێنەر و
ستەمگەرە ئامادەیە تێکڕای ئامانجەکانی
میللەت لە ژێر پێی بنێ و خۆشی ببێتە
کۆیلەی هێندەک بەرژەوەندیی تەسکی
خودپەرستییانەی خۆی و حیزب و لایەنە
سیاسەتبازەکەی! هیچ سەیر نییە کەسێکی
خێڵەکیی و زۆر کۆنەپەرست و دژە
ئازادیی و چەوسێنەری وەک ''بارزانی''
- کە تا دوێنێ داوای ئۆتۆنۆمیی دەکرد
و تا لە ژێر گوشاری میللەت وازی
لێهێنا بەرد شەقی برد! پاشانیش بە هۆی
فیدراڵییەتە پەڕپووتەکەیان بۆ
ماوەیەکی درێژ سەربەخۆیی کوردستانیان
لەبار برد - بەڵام ئێستا بانگەشە بۆ
سەربەخۆیی دەکا.. چونکە ئێستا باش
ئەوە دەزانێ کە ئیدی میللەت هۆشیارە و
ئەگەر دان بە سەربەخۆیی نەنێ و
هەنگاوی بۆ نەنێ ئەوە کورسییەکەی
لەدەست دەچێ، کەواتە ''کوتەک دەزانێ
قۆناغ لە کوێیە''! هەر بژی کوتەکی
میللەت بۆ تێکڕای ماف و ئازادییەکانی
خەڵکی کوردستان.