٢٣\٩\٢٠١٠
سەرچاوە
هزرییهکانی فاشیزمی عەرەبی.

شێرزاد عومەر مەحمود
ئەگەر گەلانی جیهان بەپێی بەرژەوەندی چین و تووێژەکانی کە لێی
پێکهاتووە هەڵوێستی حیزب
و رێکخراوەکانی جیاوازن و چەپ و ناوەڕاست و راستی هەیە، تەنیا گەلی
عەرەب نەبی کە هەموو ئاراستە سیاسیەکانی نێو ئەو کۆمەڵگایە راستی فاشی
نەتەوەپەرست و مەزنخوازی عەرەبە، بێگومان ئەمەش بی هۆ نییە و هۆیەکەی
دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی ئەو نەتەوەیە پێش (1400) ساڵ لە
بیابانی نیوە دورگەی عەرەبی، واتا لەگەڵ دروستبوونی ئیسلام، قەبیلە
بەدووە کۆچەرییەکانی بیابان لە بری ئەوەی کە (غەزو) ی یەکتر بکەن
بەناوی ئیسلام یەکیان گرت بۆ تاڵان و برۆی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
بۆیە دەبینین ئیسلام کە هەموو کەلتوری فکری و رۆشنبیری عەرەبە و
زۆرترین و چڕترین بیری ناسیۆنالیستی و فاشیزمی ئاینی عەرەبی بەخۆیەوە
دەگرێت و عەرەب تەنانەت ئەگەر لە هیومانترین رێکخراویش دابمەزرێنن
سیمای فاشیزمی ئاینی بەچۆنیەتی بیرکردنەوە و دیدگایانەوە دیارە، چونکە
زیاتر لە (1400) ساڵە قورئان بە عەرەب دەڵێت (نابێت دۆستایەتی گەلانی
تر بکەیت، چونکە بۆ مانەوەی ژیانی عەرەب دەبێت ئەنفال بکرێن و بەکۆمەڵ
بکوژرێن یان لە باشترین حاڵەتدا جزیە و باج و خەراجێکی زۆریان لی
سەندوون.!!) لە نێو ئایەتەکانی قورئان لە چەندین شوێندا هاتووە:
(یا ایها
الذین امنوا لا
تتخذوا الیهود و نصاری
اولیاء لکم)
واتا (ئەی بڕواداران جوولەکە و کریستانەکان مەکەنە دۆستی خۆتان) ،
ئیسلام بۆ ئەوەی شەرعیەت بەو تاڵان و برۆیەی کە دەرهەق بە گەلانی تر و
ئاینەکانی تر کردوویەتی لە دەقێکی قورئانیدا بە ئاشکرا و راشکاوی
کوشتنی جوولەکە حەڵاڵ دەکات و دەڵێت: (حین
ینطق کل الحجر بلسان العربی مبین ورائی
یهودی فاقتلوه) واتا: ئەو کاتەی
هەموو بەردێک بە زمانی عەرەبی رەوان دەڵێت جوولەکەیەک لە پشتمەوەیە
بیکوژە. !! بە درێژایی مێژووش عەرەب پرسی لایەنگیری خوا لە نەتەوەکەیان
کردۆتە بەهانە بۆ لەناوبردن و تاڵانکردنی گەلانیتر، هەر لە سەرەتای
دروستبوونی ئیسلام (موحەمەد) بەم عەقڵیەتە هەڵیکوتایە سەر جوولەکەکانی
مەدینە کە خێڵەکانی (بەنی قورەیزە و بەنی قەینوقاع و بەنی نەزیر) بوون،
تەنیا تاوانیشیان ئەوەبوو کە دەوڵەمەندبوون و نەیاندەتوانی بەرامبەر
ئەسحابە برسیەکانی موحەمەدی پەیامبەر بەرگری لەخۆیان بکەن.
گەورەترین درۆی ئیسلام (الامر بالمعروف و
نهی عن المنکر) ە کە بە درێژایی
مێژوو عەرەبە داگیرکەرەکان و خەلیفە و سوڵتان و مەلا و پیاوانی ئاینی
ئیسلام ئیدیعای دەکەن و دەڵێن ئیسلام فەرمان بە چاکە دەکات و خراپە رەت
دەکاتەوە، کەچی عەرەب و ئیسلام چووبنە هەر شوێنێک کوشت و بڕ و ئاژاوە و
تاڵان و بڕۆی تێدا دروست بووە و ئەو سیستەمانەی کە ئیسلامیش هێناویەتە
کایەوە هیچ چاکە و خێر و خۆشیەکی بۆ گەلان نەهێناوە، بەڵگەش بۆ ئەمە
کاتێک عەرەب لەسەردەمی عومەری کوڕی خەتاب عێراقیان گرت لە پێناو تاڵانی
جەنگ لە شەڕەکانی (قادسیە و مەدائن و جەلەولا و دێر جەماجم) بە سەدان
هەزار کورد و فارسیان کوشت، دیارە هیچ خێر و چاکەیەک و هیچ ئاینێک و
هیچ خوایەک رازی نابی ئەوەی نەتەوەیەکی هەمەجی بە گەلانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستیان کرد و دواتریش هەر لەسەر بیر و بڕوای ئاینییەکەیان پێیان
بڵێین (خیر الامە اخرجت للناس)
بەکەیفی خۆیان خەڵک بکوژن و کەچی مەدح بکرێن، ئەمەش ئەو پەڕی
ئیزدیواجیەتە کە ئیمانی ئینسانی موسڵمان تووشی بووە و ئایدیۆلۆژیا
ئاینییەکەی دابڕانێکی تی کەوتووە و ئەوەی کە عەرەب دەیکا بە حیکمەتێکی
ئیلاهی لێکی دەدەنەوە و بۆ حەڵاڵکردن و تاڵانکردنی گەلانی تر.
بێگومان ئاینی ئیسلام ئایدیۆلۆژیای ئەو قەبیلە دواکەوتوانەی بیابانە کە
لەبەر برسێتی شاڵاویان هێناوە بۆ دەرەوەی خۆیان، بەڵگەش ئەم حەدیسانەیە
کە باس لە برسا مردوویی حەزرەتی پەیامبەری ئیسلام و چەتە و رێگرەکانی
دەکا لە دورگەی عەرەبیدا کە دەڵێت: (اکلنا
زمن خیبر الخیل و حمر الوحش و نهی نبی صلی
الله علیه و سلم عن الحمار الاهلی) ، خرجه الستە بالفاظ
متعددە.
واتا: لە شەڕی خەیبەر لەگەڵ پێغەمبەردا گۆشتی وڵاخ (بارگیر و ئەسپ) و
کەری کێویمان خوارد و پێغەمبەر گۆشتی کەری ماڵی لی حەرام کردین.
شەش راوی بە شێوەی جۆراوجۆر ئەم حەدیسەیان گێڕاوەتەوە.
لە حەدیسێکی تردا هاتووە: (عن عبدالله بن
ابی اوفی قال: غزونا مع رسول الله صلی الله
علیه و سلم سبع غزوات یاکل الجراد، خرجە
الستە و الایمام احمد و غیرهم).
واتا: لە عەبدوڵای کوڕی ئەبی ئەوفیەوە کە
دەگێڕێتەوە: لەگەڵ پێغەمبەر حەوت غەزامان کرد، پێغەمبەر (کوللە) ی
دەخوارد.
شەش راوی و ئیمام ئەحمەد و چەندانی تر ئەم حەدیسەیان گێڕاوەتەوە.
ئیدی سەیرکردنی ئیسلام وەک ئاینێک بۆ تێرکردنی قەبیلە برسیەکانی بیابان
و وەک ئایدیۆلۆژیایەکی دوژمنکارانەی عەرەب دژ بە گەلانی تر زانستیترین
مەنتقە بۆ ئەو گەلانەی کە تا ئێستا بوونەتە قوربانی هەمەجیەتی عەرەب،
هەر ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەش واتا تێڕوانینی عەرەب و ئیسلام وەک نەتەوە
و ئاینێکی مشەخۆر بە سەر گەلانی تر دیدگایەکی زانستیانەیە و هەموو
ئیدیعایەکانی ئیسلام وەک ئاینێک کە جیاوازی لە نێوان عەرەب و عەجەم
ناکات یان باس لە برایەتی ئیمانی سەرجەم گەلانی جیهان و عالەم دەکاتەوە
پوچەڵ دەکاتەوە و هەر ئیسلامیشە رێگا نادات عەرەب بە شێوەیەکی
مرۆڤدۆستانە و شارستانیانە بڕواننە گەلانی تر و هەموو بزاڤ و رەوت و
حزبێکیان دروست کردبێت بە تایبەتی لە ماوەی ئەو حەفتا ساڵەی کە هەلیان
بۆ رەخسا لە نێوانی هەردوو بلۆکی رۆژهەڵات و رۆژئاوا مۆرکی فاشیزمی
ئیسلامی پێوە دیارە و باشترین بەڵگەش هەر لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لە
میسر لە لایەن جەمال عەبدولناسرەوە بە بەشداری زۆربەی دەوڵەتانی عەرەبی
هەوڵی فراوانخوازی و لەناوبردنی دەوڵەتی جووولەکەیاندا و جگە لەمەش
بیروبۆچوونی بەعس چڕبوەوەی بیری ئیسلامە بە تایبەتی مەزهەبی شافعی و
ئیتر شەڕەکانی سەدام و ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی شار و دێهاتی
کوردستان و بە تەعریبکردنیان هەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرچاوەیە، ئیتر
ئێستا بە لەناوچوونی زۆربەی سومبولەکانی دەوڵەتی قەبیلەیی و کە سەدام
رابەرایەتی دەکرد چیتر فاشیزمی عەرەبی ناتوانێت درێژە بە ژیانی خۆی
بدات و سەدەی 21 مەرگی ئەو رەوتە فاشیزمیە ئیسلامیەی راگەیاند.
ماڵپهڕی شێرزاد عومهر مهحمود
|