٣١\١٢\٢٠١٦
سەرچاوەکانى کوشتن
و سووتاندنى ژنان.

عەبدولڕەحمان رەسول
کوشتن وسوتانى کچان وژنان واتە کوشتن ولەناوبردنى ژیانەلەناوبردنى هەست
و گیانى مرۆڤایەتییە، واتە لەناوبردنى
جوانییەکانى ژیانە.هەرگیزگوزەرکردن وژیانکردن بێ ژنان وکچان مرۆڤەکان
ناتوانێت ئاسوودەبکات، ژن وپیاو بۆژیان تەواوکەرى یەکترین کەواتەژنان
پیاوان یەکسانن لەماف وئازادى وژیان کردندا.پێویستە ئازادى ویەکسانى
نێوان ژنان وپیاوان بۆسەرجەم مرۆڤایەتى بچەسپێندرێت، دەست
ڕاگەیشتن بەماف ویەکسانى ژن وپیاوئازادى یەکان مافێکى ڕەواوسادەى
سەرجەم کچان وژنانە.لەهەرشوێنێک مافەکانى مرۆڤ بەژنان وپیاوانەوە
بەیەکسانى پێشێل کرا بەبێ جیاوازى شوێن ونەتەوە وئایین وڕگەزپێویستە
تێکۆشان بکەین بەهاوبەشى ویەکگرتوانە بۆبەدەستهێنانى تەواوى مافەکانى
یەکسانى ژنان وپیاون وتەواوى مافەکانى مرۆڤ.
کوشتن
و
سوتاندنی ژنان
واتە
کوشتنی ژیان!
با
هەموو لایەک
کوشتن و
سوتاندنی
ئەم کچە و
ژنانی دی
ریسوا بکەین.
لە دوایى ساڵى ١٩٩١ لەباشوورى کوردستان،
ئێمەى ئازادیخوازان ویەکسانیخوان و کۆمۆنیستەکان وتمان کوشتنی ژنان
وکچان ڕاگرن داوامان لە ژنان وکچان کرد، خەبات وبەرخودان بکەن بۆ
بەدەست هێنانی مافەکانیان، ڕامانگەیاند پێویستەژنان وکچان ئازادبن
لەخۆشەویستى ودڵدارى لەپێکهێنانى هاوسەرگیرى لەگەڵ کێ ولەگەڵ چ کەسێک.
موسڵمانبێ، جولەکەبێ، مەسیعیبێ، فەلەبێ، یەزیدیی بێ وکاکەیی بێ کچە
ئاغابێ یان کچەشێخ ، کچەکرێکاروجوتیارو زەحمەتکێش بێ یاخود بێ دینبێ،
پێویستە ئازادبێ وڕێزى بگیرێت لەگەڵ هەرکەسێ هاوسەرگیرى دەکات .ئێمەى
کۆمۆنیست و ئازادیخوازویەکسانیخوازڕامانگەیاند کە پێویستە تاوانبارانی
کوشتنی ژنان وەکو تاوانباری کوشتنی مرۆڤ سەیر بکرێن و سزا بدرێن!ئەوان
واتە(مەلاکان وئیسلامى یەکان وناسیۆنالیستەکان)لەمینبەرى مزگەوتەکان
وتەلەفیزیۆن وڕادیۆوڕۆژنامەوگۆڤارەکان لەهەرشوێن وجێگایەک بۆیان کرابێت
ئەیان ووت (ئێوەى کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخواز دیفاع لە بێ
ئەخلاقی ئەکەن!! بەرگرى لەبەرەڵایى ژنان وکچان دەکەن ، ئێوەى
کۆمۆنیست وبێ دین دەبێ بکوژرن وخوێنتان حەڵاڵە لەبەرئەوەى دەتانەوێت
کۆمەڵگایى باشوورى کوردستان بەرەوبەرەڵاخانەوتاترۆخانەولەشفرۆشى
وبڵاوبونەوەى نەخۆشى یەکانى ئایدزو چەندین نەخۆشى بەدڕەوشتى
بەرن.بۆڕازی کردنى دڵى خەڵک بۆئەوەى تیرۆرمان کەن یاخود شاربەدەرمان
بکەن چەندین ئایەت وحەدیسى جۆراجۆریان دەهێنایەوە، پاشان بەهۆى
فتواکانى مەلاکانەوە چەندین تێکۆشەروئازادیخوازویەکسانیخوازو کۆمۆنیست
بەئاشکرا لەژێرسایەى سیتەمى بنەماڵەیى وناسیۆنالیستى وئایینى لەباشوورى
کوردستان تیرۆرکران هەتاوەکو ئێستاش تاوانباران سزانەدراون بەڵکوهەندێک
لەمەلاکان کە سەردەمێک فتواى کوشتنیان بۆکۆمۆنیست
وئازادیخوازویەکسانیخوازان دەردەکرد لەسەردەمى ئێستادا ئەندام
پەرلەمانن کەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستان وئیسلامییەکانەوە
نێردراونە ناوپەرلەمان.
سیستەمى حکومڕان ومەلاکان وئیسلامییەکان وناسیۆنالیستەکان بەردەوام
داکۆکییان لەفەرهەنگ وئاداب وسونەتە وبیروباوەڕى کۆنەپەرستى وخێڵایەتى
و دواکەوتوویی کردووە هەمیشە بەشێوازى جۆراوجۆ بەپلان وبەرنامەى
جۆراوجۆرى دژایەتى هەرهەنگاوێکى نوێخوازى وشارەستانى وئازادیخوازى
ویەکسانیخوازى یان کردووە، هەربۆیە لەماوەى ڕابردوودا بەهەزاران ژن وکچ
تیرۆرکراوەوسوتاون، بەلێ هەزاران ژن بوونەتە قوربانی! ژمارەى
قوربانییەکانى ژنان وکچان کەمتر نین لە قوربانیانی هەلەبجە و کۆمەڵکوژی
بارزانیەکان و ئەنفال ڕۆژ بەڕۆژیش زیاتردەبێت بەڕووداووکارەساتى
دڵتەزێنتروناخۆشتربۆمرۆڤایەتى.
هەر بە هۆى زاڵبونى بیروباوەڕى کۆنەپەرستانەى مەزهەبی و هەبوونى
عەقڵێتى داخراویى مەلاکان و ئیسلامییەکان و ئاداب وسونەتى خێڵاتى و
بەردەوام دەمەزەندکردنەوە و ئاراشدانەوەى ئەو بیروباوەڕە کۆنەپەرست و
توندڕەوانە و تیرۆریست ئاسایانە بەهاوکارى لایەنى ماددى و مەعنەوى و
یاسایى سیستەمى حکومڕانى لە باشوورى کوردستان بۆتەهۆکارى بەهێزى کوشتن
وسووتاندنى ژنان و کچان و تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسان و کەسانى سیاسى و
ئازادیخواز و یەکسانیخواز و کۆمۆنیست. لە هەمانکاتدا بۆتە هۆى
زیندوکردنەوەى ئاداب و سوونەتە کۆنەپەرست و دواکەوتوەکان.
نموونە هەتا ئێستا لەناوعەشیرەتى ئاغا وشێخ کچ بۆى نییە هاوسەرگیرى
لەگەڵ کوڕوپیاوى دەرەوەى عەشیرەتى ئاغادا بکات بەبەزاندنى هێڵى
سووردادەندریت بۆکچە.لەناوعەشیرەتەکانى تریشدا چەندین ئاداب وسوونەتى
کۆنەپەرستانە ودژەئینسانى و دژبەژنان پیادەدەکرێت.ساڵانەش لەلایەن
حکومەتى هەرێمەوە پارەیەکى زۆریان بۆخەرچ دەکرێت بۆسازکردنى ڤیستیڤاڵ
بۆیان بۆنوێکردنەوەى ئاداب وسوونەتەجۆاوجۆرەکۆنەپەرستەکانی سەردەمى
خێڵایەتى وعەشیرەتیان.
لە ڕابردوودالەگوندى گردجان لەناوچەى چوارقورنە ورانیە ژنێک
(ئامینە)سەربردرا بەهۆکارى پەیوەندى خۆشەویستى ولەحاجیاوا
سەربەڕانیەدکتۆرێک بەناوى (ڕێبوار)سەربڕدرا بەهۆکارى هەبوونى پەیوەندى
خۆشەویستى لەگەڵ کچێک دا! بێگەرد قەڵاتى لە هەولێر بە چەقو کوژرا
لەلایەن پیاوەکەیەوە لەپاش تەڵاقدانى، دوو خوشک لە ئاودا خنکێنران!،
یەلدا، بە ٢ گوللا کوژرا، دوعا بەردباران کرا، کچێکی ١٥ سالان خۆی
سوتاند، ج،ع بە لەچکەکەی خنکێنرا! س، ص بە چەقۆ کوژرا! د.ک ئاگری
تیبەردرا! سێ خوشک لە سلێمانی بە دەستی فەرماندەیەکی کوردایەتی کوژران.
ژنێک بەناوى (دیمەن) لەچوارقورنە لەلایەن کەسوکارى دەبرێتەسەرزێى
سەرسیان پاشان دەخرێتە ناولمەوە و دەخێنکێندرێت. نازەنین لە دۆڵى شاورێ
دەکوژرێ لە لایەن کەسوکارى یەوە. بەچەندین فاتم و نەسرین و شەوبۆ و
گەلاوێژو....هتد لە هەولێر و دهۆک و سلیمانى سووتان و کوژران بوون بە
مێژووى قوربانى نامووس پەرستى و فەرهەنگى دواکەوتوانەى پیاوسالاریی.
دیسان لەژێرسایەى دەسەڵات وسیستەمى بنەماڵەیى وخێڵایەتى وحیزبایەتى
باشوورى کوردستانداکچێک بەناوى (سەروین) بەهۆکارى هەبوونى پەیوەندى
خۆشەویستى دەسوتێندرێت، ئەبێت چ شەرمەزارێک لەمەگەورەتربێت کاتێک کچێک
یاخود ژنێک بەهۆکارى دڵدارى وخۆشەویستى لەلایەن باوکێکى موسڵمانى دڵ
ڕەق وبێ وێژدان بەبەنزین دەسوتێندرێت لەژێر سایەى سیستەم وحکومەتى
هەرێمى کوردستان کە حیزبە ناسیۆنالیستى وئیسلامییەکان بەڕێوەى دەبن.
کوا ویژدان کوا مرۆڤایەتی ؟!لەژێرسایەى ئەوسیستەم وحکومەتدا کەرۆژانە
سوکایەتى بەژنبون وکچبونەوە دەکرێت.کواچەسپاندن جێبەجێکردنى یاساکان
بۆنەمانى چەوسانەوەوئازاردانى ژنان وکچانى باشوورى کوردستان.
بە گوتەى کەسەنزیکەکانى (سەروین) کەلەتۆڕى هەواڵى بیروڕادا بڵاوبۆتەوە،
لە ناوچەى بلە و بارزان لە باشوورى کوردستان پاش ئەوەى کچێک بەناوى
سەروین (پ.ن.ع) لەدایک بووى ساڵى ١٩٩٤ لەلایەن هاوڕێکەیەوەبەناوى (ڕ،
س) کە لە زانکۆی ئیشق لەهەولێر بەیەکەوە قوتابى بوون، دەیانەوێت
هاوسەرگیرى بکەن، ئەم ڕووداوە زۆردڵتەزێنە وکەلەمێژوویى مرۆڤایەتیداکەم
ڕوویداوە، هەرکەسێک هەواڵەکەدەبیستێت پێى شۆکدەبێت.
سەروین لەلایەن باوکیەوە بەدەبەیەک بەنزین ئەسوتێنرێت تەنها لەبەر
ئەوەی کورێکی خۆشویستوە و ویستویەتی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات .کچەکە
خوێندکاری کۆلیج بووە ، لەگەڵ کوڕێکدا یەکتریان خۆش ویستووە ، چەندین
جار کوڕەکە چۆتە خوازبێنی بەڵام باوکی ڕازی نەبووە و ڕێگری کردووە ..
دواجار کە کوڕەکە لەگەڵ ماڵی خۆیاندا چووە بۆ خوازبێنی پاش بەجێهێشتنی
ماڵی کچەکە ،لە ١٤مانگى دیسمبەرى ٢٠١٦ دواین جارکوڕەکەدەچێتە خوازبێنى
خۆشەویستەکەى جارێکى ترلەلایەن باوکى ڕەتدەکرێتەوەوپاش ماڵ ئاواى
لەماڵى خۆشەویستەکەى، باوکى کچەکەدواى ڕۆشتنى کەسوکارى کوڕەکەدەبەیەک
بەنزین دەکات بەماڵەکەیداوکچ وبراکیشى دەسوتێن.بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان
کچەکە بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لە٢٢ى دیسمبەرى ٢٠١٦ کچەکە ماڵ ئاوایى
لەژیانکردوگیانى لەدەستدا وە وبراکەشى بەسەختى برینداربووەولەلایەن
کەسوکارى باوکى دەستبەسەرکراوەولەژێرچاودێرى خۆیان چارەسەرى
بۆدەکەن.بەهۆى ئەم تاوانەوە هەتا ئێستا باوکى کچەکە دەستگیرنەکراوە.
نەفرەت لە ڕۆحی نەگریسی پیاوسالاریی و مەزهەب سالارى و دڕندەیی
عەقڵیەتی باوك سالاریی لەم چەشن وجۆرە، کە ئەم مرۆڤە بێ گوناهەی کردە
قوربانی .زیاتر لەچەندین ساڵە لەژێرسایەى سیستەمى ناسیۆنالیستى و
ئیسلامى دا لەباشوورى کوردستان کوشتن وسووتان وجینۆسایدکردنى کچان
وژنان بەردەوامەبەناوى لەدەست نەچوونى ناموس وشەرف، بەناوى گێڕانەوەى
ناموس وشەرەف کەهەرگیز وجودى نەبووە!!
بۆ کۆتایهێنانى کوشتن وسووتانى ژنان وکچان دەبێ هێزوبەرەى ئازادیخوازى
ویەکسانیخوازى وسیکۆلاریستى بەهێزبکرێت ناکرێت هیچ جۆرەچاوەڕوانێک
هەبێت بۆکەمکردنەوەونەمانى کوشتن وسووتانى ژنان وکچان لەسایەى
ڕاسپاردەوپێشنیاروبڕیارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان وحیزبەکانى
ناوئەم حکومەتە، چونکە دەسەڵات وسیستەمێک وحیزبەکانى ناوى کە باوەڕى
بەمافى ژن نەبێت، باوەڕى ئازادى و یەکسانى نێوان ژنان وپیاوان نەبێت،
هەرگیزاوهەرگیزناتوانێت دیفاع وبەرگرى لەمافەکانى ژنان وکچانى
چەوساوەوکۆیلەئاسابکات، لەژێرسیستەم وحکومەتێکدا کە خەڵکى سیاسى و
ڕۆشنبیروڕۆژنامەنووس ونووسەروڕەخنەگر تیرۆرکرابێت ناتوانێت
ببێتەپارێزەرى ئازادى ژنان وکچان وناتوانێت سووتاندن وکوشتن کەم
بکاتەوەوبنەبڕى بکات.لەژێرسایەى سیستەم وحکومەت ودەسەڵاتێکدا کە
بەردەوام گەشە بەنابەرابەرى وبێکارى بدات، کەمافەکانى خەڵکى زەوتبکات و
وەڵامى خواست وداواکارى ڕەواکانى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانى خەڵک
نەداتەوە، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە ئەوجۆرەدەسەڵات وسیستەمە دان
بەمافى ژنان وکچان بنێت.
کۆتاییهێنان بە سووتاندن وکوشتنى ژنان و کچان، کۆتایهێنان بە تیرۆر و
ڕەشەکوژى ڕۆژنامەنووسان و هەڵسوڕاوانى سیاسى ونوسەران وڕەخنەگران تەنها
ڕێگە ووشیاربوونەوەى خەڵکى ناڕازى یە وئاشنابونێتى بەتەواوى
مافەئینسانییەکانى، ڕزگاربوون لەدەست سیستەمى چەوسانەوەوکۆیلەیەتى
تەنها بەتێکۆشانى هاوبەش وبەهێزبوونى بەرەى ئازادیخوازى ویەکسانیخوازى
وسیکۆلاریستى و مرۆڤدۆستى مەیسەردەبێت.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|