١٠\٣\٢٠١٠
سه‌رچاوه‌کانی
(ئومێد) و (متمانه) له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا به‌ره‌و وشکبوون
ده‌چن!
ئامانج پیرۆت
یه‌که‌م: ئومێدی ژیانێکی
ئاسانتر و هه‌رزانتر.
ئه‌گه‌ر به درێژایی ته‌مه‌نی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و تا ئێستا( وه‌یان
وردتر بڵێم تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان) له ئاستی به‌رهه‌مهێناندا تایبه‌تمه‌ندی
یه‌کی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌وه بووبێت که هه‌ر چه‌ند ده‌یه
جارێک گوژمێکی وای وه‌رگرتبێت که ژیان ئاسانتر و هه‌رزانتر بوبێت (بڕوانه
وێنه‌ی1)، ئه‌وا له ئاستی سایکۆلۆجیدا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بووه‌ته
مایه‌ی دروست کردنی ئه‌و جۆره ئومێده له ئینسانه‌کاندا، که ماوه
دوای ماوه و نه‌وه دوای نه‌وه ژیان باشتر ده‌بێت: به‌شی ئینسانه‌کان
زیاد ده‌کات و ئینسانه‌کان ده‌توانن چێژێکی زیاتر له ژیان وه‌رگرن. ئه‌م
ئومێده که ته‌نانه‌ت له شێوه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی دا به‌رده‌وام له
ڕێگه‌ی نه‌وه‌کانی پێشتره‌وه ئاژین کراوه‌ته مێشکی نه‌وه‌کانی دوای
خۆیانه‌وه و خۆی تازه کردووه‌ته‌وه، توانیویه‌تی به‌درێژایی مێژووی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ترین خزمه‌تی ئه‌و سیسته‌مه بکات و هه‌میشه
وه‌ڵامێکی ئاسان و هه‌رزان بووه بۆ ویست و خواستی ئینسانه‌کان بۆ
گۆڕان و شۆڕش. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دایک و باوکه‌کان( ته‌نانه‌ت ڕێژه‌یه‌کی
زۆر له‌وانه‌ش که به‌شێکی زۆری کات و ته‌مه‌نی خۆیان بۆ پچڕاندنی جه‌ماعی
یانه‌ی به‌شی ئینسانه‌کان ته‌رخان کردووه) نه‌یانتوانیوه له ژێر
کاریگه‌ری ئه‌م ئومێده ده‌رچن و ئه‌و گومانه‌یان لا دروست نه‌بووه،
که مناڵه‌کانیان له‌خۆیان خراپتر بژین( هه‌ڵبه‌ته که‌م که‌س ده‌توانێت
حساباتێکی ڕێژه‌یی بۆ به‌شی ئینسانه‌کان له‌چاو توانای کۆمه‌ڵگه‌دا
بکات، ئه‌وه بێنێته پێش چاو که ئه‌گه‌رچی به‌شی مناڵه‌کانی له‌چاو
توانایی ڕابردووی کۆمه‌ڵگادا زیاتره، به‌ڵام نسبییه‌ن له‌گه‌ڵ توانایی
ئێستای کۆمه‌ڵگادا، که‌متره ) .
هه‌ربۆیه به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ڕه‌وه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری،
ده‌توانین ئه‌و ئیستنتاجه بکه‌ین که ئیتر یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی
ئه‌و ئومێده ، که سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغێکی نوێی گه‌شه‌کردنی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری یه، به‌ره‌و وشک بوون ده‌چێت. چونکه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی
دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، لانی که‌م هه‌ر چل په‌نجا ساڵێک قۆناغیکی نوێ
سه‌ری هه‌ڵدابێت، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌می خێرایی یه‌دا بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک
ده‌چێت، له‌دوای قۆناغی زانیاری و گه‌یاندن، ئاژامه‌ی هیچ قۆناغێکی تر
ده‌رنه‌که‌وتووه که بتوانێت ژیان ئاسانتر و هه‌رزانتر بکات! ئه‌مه
له‌کاتێکدا که ئه‌گه‌ر به مێژووی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا
بچینه‌وه، تێبینی ئه‌وه ده‌که‌ین که ته‌قریبه‌ن له ناوه‌ڕستی ماوه‌ی
نێوان هه‌ردوو قۆناغدا ئاژامه‌کانی قۆناغی دواتر ده‌رکه‌وتووه.

قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری.
دووه‌م: متمانه‌ی پاراستنی ژینگه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا چه‌ندین توێژینه‌وه‌و نیشانه‌ی زانستی و به‌ڵگه‌ی
سروشتی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ژینگه
ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره بووه‌ته‌وه‌و ده‌بێته‌وه( زیادبوونی پله‌ی
گه‌رمای زه‌وی و که‌مبوونه‌وه و نه‌مانی ئاوی خواردنه‌وه، کاره‌ساته
سروشتی یه‌کان، پیسبوونی هه‌وا و که‌مبوونه‌وه‌ی وزه و ... ) وه له‌ژێر
فشاری ئه‌م ڕاستی یانه‌شدا بزوتنه‌وه‌یه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا که سه‌رجه‌م
سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کرد که هه‌ر له
چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا، ده‌توانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه که‌م
بکاته‌وه و نه‌هێڵێت. تا وای لێهات زۆرێک له ده‌وڵه‌ت و ئۆرگانه
نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی دنیا ناچار بوون لێره‌و له‌وێ
و ناوبه‌ناو، کۆبونه‌وه ساز بکه‌ن و پێشنیار و بڕیاری جۆراوجۆر بخه‌نه
ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی عه‌مه‌لی وا هه‌ڵنه‌هێنراوه که
ئه‌و مه‌ترسی یانه که‌م بکاته‌وه وه‌یان به‌شه‌ریه‌ت له‌و مه‌ترسی
یانه دوور بخاته‌وه( دوایین کۆبوونه‌وه، کۆنگره‌ی کۆپنهاگن بوو، که
شکستی خوارد).
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌سته‌پاچه‌یی یه به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ماهیه‌تی به‌رهه‌مهێنان له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا که ئه‌ویش
له‌لایه‌ک ئه‌وه‌یه که قازانج ده‌یجوڵێنێت نه‌ک پێداویستی و له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ڕکابه‌رایه‌تی هه‌یه. یه‌که‌میان داوای به‌رهه‌مهێنانی
زیاتر و که‌م خه‌رجتر ده‌کات، ئاشکرایه تا به‌رهه‌مهێنان زیاتر بێت و
تا کوالیتی خراپتر بێت و حسابێکی که‌متر بۆ ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه
بکرێت که زیانی که‌متر به سروشت ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ری قازانجی زیاتر
زاڵتر ده‌بێت( ساده‌ترین به‌ڵگه بۆ ئه‌مه بریتی یه له هه‌بونی سه‌دان
قاتی پێداویستی یه‌کانی به‌شه‌ر ، هه‌ر له ده‌رزی یه‌که‌وه تا ده‌گاته
ئۆتۆمبیل و شتی تر له بازاڕدا ) و دووه‌میان، واته کێبه‌رکێ، ئه‌وه
فه‌رز ده‌کات که هه‌ر ماوه نا ماوه‌یه‌ک به‌شێکی فراوان له‌م
پێداویستی یانه بفه‌وتێنرێن. به‌و پێ یه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری
دوو تایبه‌تی جه‌وهه‌ری وای هه‌یه (که ده‌سبه‌رداربوونیان ئاسان نی
یه) و به هه‌ردوکیشیان بونه‌ته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر و له‌وێشه‌وه
بونه‌ته مایه‌ی ماندوو کردنی سروشت و سروشتیش به په‌رچه‌کرداره‌کانی
خه‌ریکه به‌شه‌ریه‌ت له‌ناو ده‌بات.
هۆکارێکی تری ئه‌م ده‌سته‌پاچه‌یی یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی
که بازاڕی ئازاد له ده‌یه‌کانی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێنا و وشه‌ی
قازانج توانی به‌ئاشکرا چۆک به هه‌موو به‌هایه‌ک دابدات و کۆتی خسته
ده‌ست وپێی تێکڕای بواره‌کانی ژیانه‌وه‌و نه‌وه‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌داری
بارهێناو جێ پێی قایم کردوون، که سه‌رله‌به‌ری پڕۆژه‌کانیان ئه‌وه
بووه‌و ئه‌وه‌یه که چۆن سه‌رمایه‌داران قازانجێکی زیاتر بکه‌ن، ئه‌مانه
ئێستا ناتوانن به قه‌ناعه‌ت و جورئه‌ته‌وه بڕیاری جڵه‌وکردنی ئه‌سپێک
ده‌ربکه‌ن، که ژیان به‌لای ئه‌وانه‌وه له‌وه‌دایه که به سه‌رکێشی
یه‌که‌یه‌وه به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام یه‌کێک له به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م
سه‌ما سه‌رکێشانه‌یه، هه‌ڵپڕوکانی گوڵی ( متمانه) ی نه‌ک ته‌نیا چینی
کرێکار به‌ڵکو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکیش ده‌بێت. به‌واته‌یه‌کی
ڕوونتر، سه‌رمایه‌داری له‌مه‌ودوا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش وشک ده‌کات که (متمانه)
ی ژیانێکی تاڕاده‌یه‌ک دڵنیای ده‌دا به به‌شێک له خه‌ڵک( به‌تایبه‌تی
چینی ناوه‌ڕاست) و له‌وێشه‌وه ماتریاڵ و زه‌خیره‌یه‌کی ئینسانی و مه‌عنه‌وی
بۆ ڕاگرتن و پاراستن و به‌ڕێوه‌بردن و شه‌رعیه‌ت پێدانی( به تایبه‌تی
له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا) زه‌مانه‌ت ده‌کرد.
ـ نه‌مانی ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی ئومێد و متمانه، چ
تایبه‌تمه‌ندی یه‌ک ده‌ده‌ن به فه‌زای هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگا؟
هه‌ڵبه‌ته به نه‌مانی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ئومێد و متمانانه، هه‌موو
ئه‌و ئاکامه سایکۆلۆژی و مه‌عنه‌وی و په‌روه‌رده‌یی یانه‌ش پێچه‌وانه
ده‌بنه‌وه که هه‌بوونیان دروستی ده‌کردن و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ
به قازانجی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بوون. لێره‌شه‌وه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
پرسیاری تر و قه‌بووڵکردنی وه‌ڵامی تر و نواندنی هه‌ڵوێستی تر و ده‌رکه‌وتنی
سیاسه‌ت و به‌دیلی تر بۆ کوللی سیسته‌مه‌که خۆش ده‌بێت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
بیهێنینه به‌رچاومان که ڕازی بوونی به‌شێکی به‌رین له کۆمه‌ڵگا و
دروستکردنی وه‌همی باشتر بوون و هه‌رزانتر بوون و ئاسانتر بوونی ژیان
له سایه‌ی ئه‌وه‌وه بووبێت که هه‌ر چه‌ند ده‌یه جارێک به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری توانیبێتی گوژمێکی وا وه‌رگرێت که ئه‌وانه نیشانبدات و
بچه‌سپێنێت، ئه‌ی ئێستا به ڕاوه‌ستانی ئه‌و گوژمه چی ڕووده‌دات؟
ئاشکرایه که ئه‌م ڕاوه‌ستانه نه‌ک هه‌ر پایه‌ی ماددی و ئابووری ئه‌و
ئومێده ده‌ڕوخێنێت، به‌ڵکو سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کانیش ناچار ده‌کات
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌قسه‌ی که ئه‌م ڕاوه‌ستانه له قازانج
کردنیاندا دروستی کردووه، هێرشی ئاشکراتر و ڕاسته‌وخۆ تر و هه‌مه
لایه‌نه تریش بکه‌نه سه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان. هه‌روه‌ها کاتێک
که به‌شێک له کۆمه‌ڵگا( وه‌کو زاناکان و ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ند و ده‌زگا
زانستی و ڕۆشنبیری یه‌کاندا کارده‌که‌ن) که به‌حوکمی ده‌سڕاگه‌یشتنیان
به زانیاری یه‌کان سه‌باره‌ت به ژینگه و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت و
کۆمپانیاکان، ده‌توانن له‌وه بگه‌ن که له‌ده‌ور و به‌ریان چی ده‌گوزه‌رێت،
بێ متمانه ده‌بن به‌رامبه‌ر به سیسته‌مه‌که و هه‌روه‌ها بنه‌ما
ئایدیۆلۆژی و سیاسی یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی دیفاع له ژینگه تووشی له‌رزین
ده‌بێت، چه‌ندین ئاڵوگۆڕی سیاسیش له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ڕووده‌دات و
مۆری خۆیان له داهاتووی کۆمه‌ڵگا و چین و توێژه‌کان ده‌ده‌ن. ده‌کرێت
لێره‌دا له دوو ئاستدا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ڕوون بکه‌ینه‌وه:
1. له ئاستی چینه نه‌داره‌کاندا.
فرسه‌تێکی زیاتر بۆ کۆمۆنیسته‌کان ده‌ڕه‌خسێت که سه‌رنجی چینه نه‌داره‌کان
بۆ لای مه‌سه‌له سه‌ره‌کی یه‌کانی ژیان ڕابکێشن و هه‌ستی چیانیه‌تی له
ژێر قوڕولیته و شێوێندراوی ده‌ربهێنن و ئه‌و پرسیارانه زه‌ق بکه‌نه‌وه
که وه‌ڵامه‌کانیان ته‌نیا لای کۆمۆنیسته‌کانه و لێره‌شه‌وه فرسه‌ت و
زه‌مینه‌ی ڕابه‌رایه‌تی کۆمۆنیسته‌کان بۆ ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان په‌ره
ده‌سێنێت و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
ده‌ستپێده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر هه‌ڵسوڕانی جه‌ماعی و ڕه‌وا
بوون و پێویست بوونی به‌دیلی سۆسیالیستی ده‌بێته وه‌ڵامی ئه‌و فشار و
نائومێدی یه‌ی که به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، چونکه ئه‌م جاره سه‌رچاوه‌ی
ئومێد له ده‌ره‌وه‌ی ئینسان وشک ده‌کات نه‌ک له ئاستی فه‌ردیدا و
ئینسانه‌کان ناچار ده‌کات بکه‌ونه سه‌ر ڕێچکه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جه‌ماعی
نه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی فه‌ردی( که به تایبه‌تی ئه‌و کاتانه ڕوو ده‌دات
له ده‌ره‌وه ئومێد هه‌بێت و له ئاستی فه‌ردیدا نه‌مێنێت). ئه‌و
فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش کافین بۆ ئه‌وه‌ی تادێت قه‌یرانی هه‌مه لایه‌نه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و پارێزه‌ره‌کانی قووڵتر و قووڵتر بکه‌نه‌وه و
شپرزه‌یی ببێته تایبه‌تمه‌ندی یه‌کی دانه‌بڕاو له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه
و په‌رچه‌کردارێکی پارێزه‌ره‌کانی ئه‌و سیسته‌مه‌دا. به‌مه‌ش بزوتنه‌وه‌ی
چینی کرێکار و توێژه مه‌حرومه‌کان ده‌گاته ئاستێکی تر و جورئه‌تی
مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارانه‌ی له ئاستی کۆمه‌ڵگا و چاره‌نوسی دا زیاد ده‌کات
و ده‌ست بۆ په‌یدا کردنی پێداویستی یه‌کانی خاوه‌ندارێتی خۆی بۆ کۆمه‌ڵگا
ده‌بات و پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی به‌دیلی خۆی به‌رجه‌سته تر ده‌کاته‌وه.
2. له ئاستی کۆمه‌ڵگاکان و جیهاندا.
له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌ره‌تای به‌ره‌وخوار
بوونه‌وه‌ی کێرڤی گوێڕایه‌ڵی و ته‌سلیم بوونی ڕه‌های سیاسه‌تمه‌دار و
کاربه‌ده‌سته‌کانی ئۆرگانه ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان بۆ
کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان، ده‌ستپێده‌کات و له چه‌ند ساڵی داهاتوودا
قڵشتی نێوانیان زیاد ده‌کات و ئاشکرا تر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تێبینی دوا
بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بکه‌ین سه‌باره‌ت به ڕێگه‌پێدانی
کۆمپانیاکان بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ماددی کاندیده‌کانی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وه‌مان
بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که کۆمپانیاکان به سوود وه‌رگرتن له ده‌سڵاتێک
که ئێستا هه‌یانه، ده‌یانه‌وێ خۆیان بۆ ئه‌و قڵشته ئاماده بکه‌ن و
ڕێگه‌ی لێ‌بگرن و ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جاران له‌ڕێگای ئایدیۆلۆژیایه‌کی تا
ڕاده‌یه‌ک مونسه‌جیمه‌وه ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تکاره‌کانی خۆیان ده‌دۆزیه‌وه
و بۆیان فه‌راهه‌م ده‌بوو، ئێستا له سات و سه‌ودا و کڕینێکی ڕاسته‌وخۆدا
په‌یدایان بکه‌ن و له‌مه‌ودوا سیاسه‌تمه‌داره‌کان نه‌ک وه‌ک هه‌ڵگری
ئایدیۆلۆژیایه‌کی دیاریکراو(که سه‌ره‌تای درز تێبوونه‌کانی ده‌رکه‌وتووه)
ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تیان بکه‌ن، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ وه‌کو به‌کرێگیراوێکی(
به عه‌قد و په‌یمان) خزمه‌تیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت
که هه‌رچی زیاتر ماهیه‌ته مافیایی و دژی به‌شه‌ری یه‌که‌ی ئه‌م سیسته‌مه
و پارێزه‌ره‌کانی ده‌ربکه‌وێت و نه‌ک ته‌نیا لای چینه نه‌داره‌کان به‌ڵکو
له ئاستێکی به‌ریندا شه‌رعیه‌تی ئه‌م سیسته‌مه بچێته ژێر پرسیاره‌وه
و نه‌توانێت درێژه به‌و وه‌همه بدات که سیسته‌مێکه بۆ هه‌موو خه‌ڵک.
ئه‌م فاکته‌ره‌ش ده‌چێته پاڵ فاکته‌ره‌کانی پێشتر و به‌دیلی چینی
کرێکار له ئاستێکی به‌ریندا ئیعتبار و زه‌روره‌ت په‌یدا ده‌کات.
شوباتی 2010
amang70@hotmail.de
|