په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٤

سەرچاوەی داهاتی پێغەمبەرێکی بێکار،

تاڵانیی لە کوێی ئیسلام دایە؟


ئارام جه‌لال      

 

پێغەمبەران ھەر یەکەو لە ژیانی پێغەمبەرێتی خۆیدا بە کارێکەوە سەرقاڵبەووە. پێغەمبەر ھەبووە بەرگدروو بووە ھەبووە دارتاش و ھەشبووە خزمەتکاری پادشایەک. بەڵام ئەو پرسیارەی کە کەم مسوڵمان لە خۆی دەکات ئەوەیە ئایا پێغەمبەری ئیسلام پاش بوونی بە پێغەمبەر لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا و ژیانی پێغەمبەرێتی کە ٢٣ ساڵە، ئایا موحەممەد چی کارێکی کردووە؟ خۆی بە چی ژیاندووە. لە مێژووی ئیسلامدا ئەوە نادۆزرێتەوە کە پێغەمبەری ئیسلام لە ماوەی ٢٣ ساڵی پێغەمبەرێکەیدا ھیچ جۆرە کارێکی کردبێت. کەم مسوڵمانیش ھەیە پرسیاری لە سەرچاوەی رزق و رۆزی پێغەمبەرەکەی کردبێت، لەخۆی پرسیبێت ئایا پێغەمبەرێک کە ھیچ جۆرە کارێکی نییە ٢٣ ساڵ بەچی ژیاوە؟

من لەم باسەمدا دەمەوێت بەدوای ھەموو ئەو ماڵ و سامانەدا بگەرێم کە پێغەمبەری ئیسلام دەستی کەوتوون و ڕوونی بکەمەوە کە سەرچاوەی ژیانی ئەم پێغەمبەرە بێکارە چی بووە.

ئاشرایە سەرەتای ژیانی لاوێتی خەریکە شوانێتی بووەو پاشان لای خەدیجە دەست دەکات بە بازرگانی و کار بۆ خەدیجە دەکات. بەڵام ئەم کارکردنە ھەتا ماوەیەک پێش بوون بە پێغەمبەرێتیەکەی بەردەوامی دەبێت.


دەکرێت خەدیجەی تەمەن ٥٥ ساڵ ماڵ و سامانێکی زۆری ھەبووبێت و خستبێتیە بەردەستی پیاوە گەنجە ٤٠ ساڵەکەی ھەتا پەیامی ئیسلامەکەی بگەیەنێت. بەڵام ماڵ و سامانی ئەو سەردەمە گەر بێت و کەسەکە بەردەوام نەبوایە لە کارکردن و ھاوینان کاروانی بازرگانیەکانیان نەناردایەتە دەرەوەی مەککە، ئەوا زۆر بە ئاسانی لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئەو سامانە دەخورا. ئەمەش وابوو، کە ئەو کاتەی موحەممەد لە مەککەیەو دەسەڵاتی نییە چەند ساڵێکی کۆتایی تەمەنی کەوتە ژیانێکی قورس و برسێتی بێ ماڵ و سامانییەوە. مێژووی ئیسلام پڕە لەو چیرۆکانەی کە لەبەر برسێتی خۆی و ئەبوبەکری ھاوڕێی بەردیان بەستووە بە سکیانەوە ھەتا برسیان نەبیت. ئەو چیرۆکانە ئەوە دەردەخەن کە بازرگانێکی گەورەی وەک ئەبو بەکریش لەبەر بێکاری ماڵ و سامانی لەدەستداوەو کەوتۆتە برسێتییەوە.


بەڵام ئەم برسێتی و نەدارێتیە نیوەی ژیانی پێغەمبەرێتی دەخایەنێت و تا ئەوکاتە بڕدەکات کە کۆچ لە مەککەوە بۆ مەدینە دەستپێدەکات.


لە دوای سەردەمی کۆچەوە قۆناغێکی تازەی پەیداکردنی بژێوی ژیان دەستپێدەکات، ئەویش ژیانە لەسەر ھەڵکوتانە سەر کاروانەکانی قوڕەیش و ھۆزە بچووکەکانی دەوروبەر، کە ئەمەش قۆناغێکی بوژاندنەوەی ئابوورییە. ھەموو ئەو دەستکەوتانەی چ لە کاروانەکان دەستیان بکەوێت چ لە ھەڵکوتانە سەر ھۆزەکان چ لە جەنگ، ھەمووی بە دەستکەوتی جەنگ دەژمێردرێن و لە یاسای جیھاد دا لە ھەموو پێنج بەشێک یەک بەش بۆ پێغەمبەر دەبێت و چوار بەشەکەی تریشی بۆ مسەڵمانان وەک لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێکراوا.


﴿ وَاعْلَمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ ﴾ الأنفال:٤١.


لێرەوە باس لە هەندێک لەو دەستکەوتانە دەکەین کە موحەممەد دەستی کەوتووە لەو بوارە جیا جیایانەدا.


هەڵبەتە لەپێش روودانی جەنگی بەدردا کۆمەڵێک هەوڵی زۆر هەیە بۆ هەڵکوتانە سەر کاروانچییە بازرگانیاکانی قورەیش و تاڵانکردنیان، بەڵام زۆربەیان هەوڵی مایەپووچن و هیچیان چنگ ناکەوێت، چونکە لە زۆربەی هەوڵەکاندا بە کاروانەکان ڕاناگەن.


- سریەی (نخلە).


کاتێک ئەم سریەیە لە مانگی ٢ی کۆچیدا دەنێردرێت بۆ ڕێگرتن لە کاروانێکی بازرگانی قوڕەیش لە نێوانی طائف و مەککە. ئەم کاروانە (شەراب و بەردی بەنرخ و شمەکی بازرگانی) پێبوو، ئەمە یەکەمین دەستکەوتێکی مسوڵمانەکان بوو، هەروەها یەکەم جاریش بوو پێنج یەکەکەی پێغەمبەریان جیاکردەوە.


في رجب سنة ٢ هـ، الموافق يناير سنة ٦٢٤م، بعث رسول الله صلى الله عليه وسلم كتب له كتاباً، وأمره ألا ينظر فيه حتى يسير يومين، ثم ينظر فيه‏.‏ فسار عبد الله ثم قرأ الكتاب بعد يومين، فإذا فيه‏:‏ ‏‏(‏إذا نظرت في كتابي هذا فامض حتى تنزل نخلة بين مكلة والطائف، فترصد بها عير قريش وتعلم لنا من أخبارهم‏)‏‏.‏ فقال‏:‏ سمعاً وطاعة، وأخبر أصحابه بذلك، وأنه لا يستكرههم، فمن أحب الشهادة فلينهض، ومن كره الموت فليرجع، وأما أنا فناهض، فنهضوا كلهم، غير أنه لما كان في أثناء الطريق أضل سعد بن أبي وقاص وعتبة بن غزوان بعيراً لهما كانا يعتقبانه، فتخلفا في طلبه‏.‏
وسار عبد الله بن جحش حتى نزل بنخلة، فمرت عير لقريش تحمل زبيباً وأدماً وتجارة، وفيها عمرو بن الخضرمي، وعثمان ونوفل ابنا عبد الله بن المغيرة، والحكم ابن كيسان مولى بني المغيرة‏.‏ فتشاور المسلمون وقالوا‏:‏ نحن في آخر يوم من رجب الشهر الحرام، فإن قاتلناهم انتهكنا الشهر الحرام، وإن تركناهم الليلة دخلوا الحرم، ثم اجتمعوا على اللقاء، فرمى أحدهم عمرو بن الحضرمي فقتله، وأسروا عثمان والحكم وأفلت نوفل، ثم قدموا بالعير والأسيرين إلى المدينة، وقد عزلوا من ذلك الخمس، وهو أو خمس كان في الإسلام، وأول قتيل في الإسلام، وأول أسيرين في الإسلام‏.‏.١

دەستکەوتی ئەم غەزایە نەخەمڵێنراوە کە نرخەکەی چەندێک بووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە نرخێکی باشی هەبووە، چونکە سامانەکە هێندە زۆربووە قورەیش ئامادەی جێهێشتنی نەبوون و کەسێکیان لێکوژراوە لەو ڕوداوەدا.


لەکۆی ئەو دەستکەوتە راستەوخۆ لە پێنج بەش، بەشێکی بۆ موحەممەد بووە.


لەدوای ئەم ڕووداوەوە جەنگی بەدر هەڵدەگیرسێ، کە ئەم ڕوداوە هۆکاری سەرەکی هەڵگیرسانی جەنگی بەدربوو.


- غەزای بەنی سەلیم.


ئەم غەزایە لەدوای تەواوبوونی جەنگی بەدر ڕوودەدات، زۆرینەی ئەو غەزایانەی کە ڕویانداوە و مسوڵمانەکان داویانە بەسەر هۆزە بچوکەکانی دەوروبەردا، بە یەک هۆکار و بیانوو بوون، ئەویش ئەو بیانووەی کە هەواڵگرەکانی پێغەمبەر هەواڵیان گەیاندووە بە پێغەمبەر کە گوایە ئەو هۆزە خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵکوتانە سەر مەدینە، بۆیە خێرا بەو بەهانەیەوە مسوڵمانان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەوان و دەستپێشخەریان کردووە و زۆرێکیان لێکوشتوون و ماڵ و سامانەکەشیان تاڵان کردوون.


غەزای بەنی سەلیمیش یەکێکە لە هەمان ئەو ڕوداوانەی کە هەواڵگرەکان هەواڵ دەهێنن، گوایا ئەو هۆزە بە نیازی هەڵکوتانە سەر مسوڵمانانن.


بۆیە لە شەوالی ساڵی ٢ی کۆچی مسوڵمانان هەڵدەکوتنە سەریان و ٥٠٠ وشتر دەستی مسوڵمانان دەکەوێت و لەو ٥٠٠ وشترە ١٠٠ دانەی بەر پێغەمبەر دەکەوێت و بەشداربوانی تری جەنگەکەش هەریەکەو دوو وشتر.

 

غزوة بني سُلَيم بالكُدْر.
أول ما نقلت استخبارات المدينة إلى النبي صلى وسلم بعد بدر أن بني سليم وبني غَطَفَان تحشد قواتها لغزو المدينة، فباغتهم النبي صلى عليه وسلم في مائتي راكب في عقر دراهم، وبلغ إلى منازلهم في موضع يقال له‏:‏ الكُدْر‏.‏ ففر بنو سليم، وتركوا في الوادي خمسمائة بعير استولي عليها جيش المدينة، وقسمها رسول الله صلى عليه وسلم بعد إخراج الخمس فأصاب كل رجل بعيرين، وأصاب غلاما يقال له‏:‏ ‏‏(‏يسار‏)‏ فأعتقه‏.‏

وأقام النبي صلى عليه وسلم في ديارهم ثلاثة أيام، ثم رجع إلى المدينة‏.‏
وكانت هذه الغزوة في شوال سنة ٢ هـ بعد الرجوع من بدر بسبعة أيام، أوفي المحرم للنصف منه، واستخلف في هذه الغزوة على المدينة سِبَاع بن عُرْفُطَة‏.‏ وقيل‏:‏ ابن أم مكتوم‏.‏
٢


دەستکەوتی ١٠٠ وشتر تەنیا بۆ موحەممەد دەستکەوتێکی کەم نییەو سەرچاوەیەکی دارایی زۆر باشە، تەنیا خەڵکی زۆر دەوڵەمەند ئەگەر ١٠٠ وشتریان هەبووبێت.


- غەزای (بحران)، سریەکەی زیدی کوڕی حارسە.


لەم غەزایەدا مسوڵمانان بە هیزێکی سەد سوارەییەوە دەدەن بەسەر کاروانێکی بازرگانی قوڕەیشدا، کە صفوان بەرپرسی کاروانەکەبوو. لەم غەزایەدا بڕێکی زۆر دەفری زیوی و غەنیمەتیان دەستدەکەوێت کە بە ١٠٠٠٠٠ سەد هەزار درهەم نرخەکەی خەمڵێنرا. کە لەم سەد هەزارە راستەوخۆ ٢٠٠٠٠ بیست هەزاری بەر موحەممەد کەوت.


- (غزوة بُحْران).


وهي دورية قتال كبيرة، قوامها ثلاثمائة مقاتل، قادها الرسول صلى عليه وسلم في شهر ربيع الآخر سنة 3 هـ إلى أرض يقال لها‏:‏ بحران ـ وهي مَعْدِن بالحجاز من ناحية الفُرْع ـ فأقام بها شهر ربيع الآخر ثم جمادى الأولى ـ من السنة الثالثة من الهجرة ـ ثم رجع إلى المدينة، ولم يلق حرباً‏.‏ ٣
ئەم دەستکەوتی ٢٠٠٠٠ درهەمەو و ١٠٠ وشترەکەی پێش و کەمتر لە ساڵێکیان نێوانە.


- سریەی (ابی سلمە).


بە هەمان شێوە ئەم ڕوداوەش هەواڵگرەکانی موحەممەد ئەوەیان گەیاندووە کە بەنی ئەسەد خەریکی پیلانگێڕین دژ بەمسوڵمانەکان، بۆیە پێغەمبەر سریەیەکی ١٥٠ کەسی دەنێرێتە سەریان و لە ناو ماڵی خۆیاندا دەدەن بەسریانداو پەرتەوازەیان دەکەن.


ژمارەیەکی زۆر وشتر و مەڕیان دەستکەوت و دایاننە پێش و گەڕانەوە بۆ مەدینە.


سرية أبي سلمة.

أول من قام ضد المسلمين بعد نكسة أحد هم بنو أسد بن خزيمة، فقد نقلت استخبارات المدينة أن طلحة وسلمة ابني خويلد قد سارا في قومهما ومن أطاعهما يدعون بني أسد بن خزيمة إلى حرب رسول الله صلى عليه وسلم.‏
فسارع رسول الله صلى عليه وسلم إلى بعث سرية قوامها مائة وخمسون مقاتلاً من المهاجرين والأنصار، وأمر عليهم أبا سلمة، وعقد له لواء‏.‏ وباغت أبو سلمة بني أسد بن خزيمة في ديارهم قبل أن يقوموا بغارتهم، فتشتتوا في الأمر، وأصاب المسلمون إبلا وشاء لهم فاستاقوها، وعادوا إلى المدينة سالمين غانمين لم يلقوا حرباً‏.‏

كان مبعث هذه السرية حين استهل هلال المحرم سنة 4 هـ‏.‏ وعاد أبو سلمة وقد نفر عليه جرح كان قد أصابه في أحد، فلم يلبث حتى مات‏.‏ ٤


بەڵام ژمارەی وشتر و مەڕەکان دیاری نەکراون، تەنیا گوتراوە کۆمەڵێکی زۆر، کە ئەو ژمارەیە هەموو سامانی هۆزێک بووە، بە دڵنیایی ژمارەیەکی زۆر بووە و لەو دەستکەوتەش پێنج یەکی بۆ موحەممەد بوو.


- غەزای (بنی النضیر).


(بنی النضیر) هۆزێکی جولەکە بوون و پێغەمبەر بڕیاریدا کە هەڵبکوتنە سەریان و چیرۆکێکی دورو درێژ لە پشت ڕوداوەکەوەیە، بەڵام لێرەدا باسەکەی ئێمە ئەمە نییە، پاش ئەوەی مسوڵمانان گەمارۆی هۆزی (بنی النضیر) دەدەن بۆ ماوەی شەش شەو، جولەکەکان لەوەزیاتر بەرگە ناگرن و ڕێدەکەون کەماڵ و حاڵیان چۆڵبکەن و جێی بهێڵن بۆ مسوڵمانان، بەو مەرجەی نەکوژرێن. بۆیە موحەممەد بڕیار دەدات تەنیا بەری وشترەکانیان لە ماڵ و سامانیان بەرن و بڕۆن و ئەوەی هەیانە بەجێی بهێڵن بۆ مسوڵمانان. (بنی النضیر) تەنیا باری وشترەکانیان کەلوپەلی پێویست هەڵدەگرن و زێدی خۆیان چۆڵدەکەن.


دەستکەوتی ئەم غەزایە تەنیا تایبەت بوو بەموحەممەد و هیچ پشکێک بەر مسوڵمانان نەکەوت، ماڵ و سامانی (بنی النضیر) یاسای پێنج یەک نەیگرتەوە. کە ئەمانە بوون.


زەوی و ماڵ و موڵک و چەکەکانیان کە پەنجا قەڵغان و پەنجا زنجیربەست و سێسەد و چل شمشێر بوو.


بەڵام هەندێک لەم سامانە دەستکەوتووەی بەشی ئەو کەسانەدا کەیەکەم کەس بوون کۆچیان کردبوو بۆ مەدینە وەک، ابو دجانە و سهل ی کوری حنیف، هەندێک لە کەرەستەی جەنگیشی بەخشی، بەڵام باس لە بەخشینی زەوی و زار و ماڵ و موڵک نەکراوە.


وقبض رسول الله صلى عليه وسلم سلاح بني النضير، واستولي على أرضهم وديارهم وأموالهم، فوجد من السلاح خمسين درعاً وخمسين بيضة، وثلاثمائة وأربعين سيفاً‏.‏

وكانت أموال بني النضير وأرضهم وديارهم خالصة لرسول الله صلى الله عليه وسلم ؛ يضعها حيث يشاء، ولم يخَمِّسْها لأن الله أفاءها عليه، ولم يوجِف المسلمون عليها بِخَيلٍ ولا رِكاب، فقسمها بين المهاجرين الأولين خاصة، إلا أنه أعطي أبا دُجَانة وسهل بن حُنَيف الأنصاريين لفقرهما‏.‏ وكان ينفق منها على أهله نفقة سنة، ثم يجعل ما بقي في السلاح والكُرَاع عدة في سبيل الله‏.٥


- غەزای (بنی قریظة).


(بنی قریظة) یەکێک بوون لە هۆزە جولەکە دەوڵەمەندەکانی مەدینە، لە پاش تەواوبوونی شەڕی ئەحزاب بەبیانوی خیانەتکردن لەمسوڵمانان لەو شەڕەدا موحەمەد هەڵدەکوتێتە سەریان و گەمارۆیان دەدەن، سەعدی کوڕی معاذ بڕیار دەدات بەسەریاندا کە پیاوەکانیان بکوژن و ژن و ماڵ و سامانەکەیان دابەش بکەن بەسەر مسوڵماناندا، بۆیە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و نزیکەی ٦٠٠ لە پیاوەکانیان دەکوژن و ژن و سامانەکانیشیان دابەش دەکەن بەسەر مسوڵماناندا، لەناو ئەو دابەشکردنەدا، پێغەمبەر پێنج یەکی خۆی بەردەکەوێت و صفیەی کچی (حی) بەر پێغەمبەر دەکەوێت.


وقسم رسول الله صلى الله عليه وسلم أموال بني قريظة بعد أن أخرج منها الخمس، فأسهم للفارس ثلاثة أسهم؛ سهمان للفرس وسهم للفارس، وأسهم للراجل سهماً واحداً، وبعث من السبايا إلى نجد تحت إشراف سعد بن زيد الأنصاري فابتاع بها خيلاً وسلاحاً‏.‏

واصطفى رسول الله صلى الله عليه وسلم لنفسه من نسائهم رَيْحَانة بنت عمرو بن خُنَافة، فكانت عنده حتى توفي عنها وهي في ملكه. ٦


لەم شەڕەدا باس لەدەستکەوتەکان نەکراون کە چەندێک بوون، تەنیا باس لەدەستکەوتی چەک کراوە کە ١٥٠٠ شمشێر و ٢٠٠٠ رم و ٣٠٠٠ قاڵغان، هەروەها ٥٠٠٠ زنجیربەست و خودەی سەر بوون.


- سریەی محەممەدی کوڕی مسلمە.


لەدوای تەواوبوونی جەنگی ئەحزاب و بنو قریظـة، ئەم سریەیە پێکهێنرا کە بریتی بوو لە 30 ئەسپ سوار، لە مانگی محرم ی ساڵی 6 ی کۆچی دا دایان بەسەر خێڵی بکر بن کلاب دا و خێلەکە هەڵاتن و مسوڵمانان مەڕ و وشتر و ماڵاتەکەیان دانە بەر و شەوەکەی گەیشتنەوە مەدینە.


سرية محمد بن مسلمة‏‏.
وكانت أول سرية بعد الفراغ من الأحزاب وقريظة، وكان عدد قوات هذه السرية ثلاثين راكباً‏.‏
تحركت هذه السرية إلى القرطاء بناحية ضَرِيَّة بالبَكَرات من أرض نجد، وبين ضرية والمدينة سبع ليال، تحركت لعشر ليال خلون من المحرم سنة 6 هـ إلى بطن بني بكر بن كلاب‏.‏ فلما أغارت عليهم هربوا، فاستاق المسلمون نعما وشاء، وقدموا المدينة لليلة بقيت من المحرم ومعهم ثُمَامَة بن أثال الحنفي سيد بني حنيفة، كان قد خرج متنكراً لاغتيال النبي صلى الله عليه وسلم بأمر مسيلمة الكذاب ، فأخذه المسلمون، فلما جاءوا به ربطوه بسارية من سواري المسجد، فخرج إليه النبي صلى الله عليه وسلم فقال‏:‏ ‏(‏ما ذا عندك يا ثمامة‏؟‏‏)‏ فقال‏:‏ عندي خير يا محمد، إن تقتل تقتل ذا دم، وإن تنعم تنعم على شاكر، وإن كنت تريد المال فَسَلْ تعط منه ماشئت، فتركه، ثم مرّ به مرة أخري ؛ فقال له مثل ذلك، فرد عليه كما رد عليه أولاً ، ثم مر مرة ثالثة فقال ـ بعد ما دار بينهما الكلام السابق‏:‏ ‏(‏أطلقوا ثمامة‏)‏، فأطلقوه، فذهب إلى نخل قريب من المسجد فاغتسل، ثم جاءه فأسلم، وقال‏:‏ والله، ما كان على وجه الأرض وجه أبغض إلى من وجهك، فقد أصبح وجهك أحب الوجوه إلى، والله ما كان على وجه الأرض دين أبغض إلى من دينك، فقد أصبح دينك أحب الأديان إلى، وإن خيلك أخذتني وأنا أريد العمرة، فبشره رسول الله صلى الله عليه وسلم، وأمره أن يعتمر، فلما قدم على قريش قالوا‏:‏ صبأت يا ثمامة، قال‏:‏ لا والله، ولكني أسلمت مع محمد صلى الله عليه وسلم، ولا والله لا يأتيكم من اليمامة حبة حنطة حتى يأذن فيها رسول الله صلى الله عليه وسلم‏.‏ وكانت يمامة ريف مكة، فانصرف إلى بلاده، ومنع الحمل إلى مكة، حتى جهدت قريش، وكتبوا إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم يسألونه بأرحامهم أن يكتب إلى ثمامـة يخلي إليـه حمل الطعـام، ففعـل رسـول الله صلى الله عليه وسلم.
٧

بەهەمان شێوە لەم دەستکەوتەش پێنج یەکی بۆ محەممەد بوو.


- سریەی عکاشەی کوڕی محصن.


بە ٤٠ کەسەوە دایان بەسەر خێڵی بەنی ئەسەد دا و خێڵەکە ڕایانکرد و مسوڵمانان ٢٠٠ وشتریان دەستکەوت و گەڕانەوە.


سرية عُكَّاشَة بن مِحْصَن إلى الغَمْر في ربيع الأول أو الآخر سنة 6هـ‏.‏ خرج عكاشة في أربعين رجلاً إلى الغمْر، ماء لبني أسد، ففر القوم، وأصاب المسلمون مائتي بعير ساقوها إلى المدينة‏.‏ ٨


لەم ٢٠٠ وشترە ٤٠ وشتر بۆ پێغەمبەر بوو.


- سریەی (ابی عبیدە)ی کوڕی جەراح.


لە ساڵی شەشی کۆچیدا بە ٤٠ پیاوەوە دەدەن بەسەر هۆزی (بنی ثعلبة) داو ڕاویان دەنێن و وشتر و مەڕو ماڵاتەکەیان دەهێننەوە بۆ مەدینە.


سرية أبي عبيدة بن الجراح إلى ذي القصة في ربيع الآخر سنة 6 هـ، وقد بعثه النبي صلى الله عليه وسلم على إثر مقتل أصحاب محمد بن مسلمة، فخرج ومعه أربعون رجلاً إلى مصارعهم، فساروا ليلتهم مشاة، ووافوا بني ثعلبة مع الصبح فأغاروا عليهم، فأعجزوهم هرباً في الجبال، وأصابوا رجلاً واحداً فأسلم، وغنموا نَعَما وشاء‏.‏ ٩


- سریەی زەید ی کوری حارسە بەرەو جموم.


لە ساڵی ٦ی کۆچی دەدەن بەسەر خێڵی (بنی سلیم) دا و دیل و وشتر و مەڕو ماڵاتێکی زۆریان دەست دەکەوێت.


سرية زيد بن حارثة إلى الجَمُوم في ربيع الآخر سنة 6هـ ـ والجموم ماء لبني سليم في مَرِّ الظَّهْرَان ـ خرج إليهم زيد فأصاب امرأة من مُزَيْنَة يقال لها‏:‏ حليمة، فدلتهم على محلة من بني سليم أصابوا فيها نعما وشاء وأسري، فلما قفل زيد بما أصاب وهب رسول الله صلى الله عليه وسلم للمزينية نفسها وزوجها‏.‏١٠


ئەمەش بەهەمان شێوە نەگوتراوە چەند وشتر و ماڕوماڵاتیان دەستکەوتووە بەڵام پێنج یەک هەر بۆ موحەممەد بووە.


- سریەی زەید بەرەو (عیص).


لە مانگی جەمادی یەکەم ی ساڵی 6ی کۆچی بە ١٧٠ سوارەوە دەدەن بەسەر کاروانێکی قوڕەیشداو ماڵ و سامانی قوڕەیش دەگرن لەو کاروانەدا. بەڵام ئەم دەستکەوتە دەستکاری ناکەن و دەیگێڕنەوە بۆ قوڕەیش، چونکە سەرۆکی کاروانەکە (ا‌بو عاص)ی زاوای پێغەمبەر بوو، مێردی زەینەبی کچی، بۆیە زەینەب داوای لێدەکات و دەیگێڕنەوە بۆ قوڕەیش.


سرية زيد إلى العِيص في جمادي الأولي سنة ٦ هـ في سبعين ومائة راكب، وفيها أخذت أموال عير لقريش كان قائدها أبو العاص خَتَن رسول الله صلى الله عليه وسلم‏.‏وأفلت أبو العاص، فأتي زينب فاستجار بها، وسألها أن تطلب من رسول الله صلى الله عليه وسلم رد أموال العير عليه ففعلت، وأشار رسول الله صلى الله عليه وسلم على الناس برد الأموال من غير أن يكرههم، فردوا الكثير والقليل والكبير والصغير حتى رجع أبو العاص إلى مكة، وأدي الودائع إلى أهلها، ثم أسلم وهاجر، فرد عليه رسول الله صلى الله عليه وسلم زينب بالنكاح الأول بعد ثلاث سنين ونيف، كما ثبت في الحديث الصحيح ردهــا بالنـكاح الأول ؛ لأن آيــة تحريم المسلمات على الكفار لم تكن نزلت إذ ذاك، وأما ما ورد من الحديث من أنه رد عليه بنكاح جديد، أو رد عليه بعد ست سنين فلا يصح معني، كما أنـــه ليـس بصحـيح سنداً‏.‏ والعجب ممن يتمسكون بهذا الحديث الضعيف فإنهم يقولون‏:‏ إن أبا العاص أسلم في أواخر سنة ثمان قبيل الفتح‏.‏ ثم يناقضون أنفسهم، فيقولون‏:‏ إن زينب ماتت في أوائل سنة ثمان، وقد بسطنا الكلام شيئاً في تعليقنا على بلوغ المرام‏.‏ وجنح موسي بن عقبة إلى أن هذا الحادث وقع في سنة ٧ هـ من قبل أبي بصير وأصحابه، ولكن ذلك لا يطابق الحديث الصحيح ولا الضعيف‏.‏ ١١


- (سریری زید بۆ طرف).


زید بە ١٥ کەسەوە دەدات بەسەر بنی ثعلبة داو ٢٠ وشتری دەست دەکەوێت، کە ٤ی بەشی پێغەمبەرە.


سرية زيد أيضاً إلى الطَّرِف أو الطَّرِق في جمادي الآخر سنة 6 هـ‏.‏ خرج زيد في خمسة عشر رجلاً إلى بني ثعلبة فهربت الأعراب، وخافوا أن يكون رسول الله صلى الله عليه وسلم سار إليهم، فأصاب من نَعَمِهِم عشرين بعيراً، وغاب أربع ليال‏.‏ ١٢

- غەزای (بنو المصطلق).


لە ساڵی ٦ی کۆچیدا پێغەمبەر بیستی کە ئەم هۆزە خۆیان ئامادەکردووە بدەن بەسەر مسوڵماناندا، بۆیە پێغەمبەر خۆی دەستپێشخەری کردو دای بەسەریانداو پاش کەمێک تیربارانکردنی یەکتری و کوژرانی مسوڵمانێک، شەڕەکە بەسەرکەوتنی مسوڵمانان کۆتایی هات و هەموو ماڵ و سامان و ژن و منداڵی هۆزەکە کەوتە دەستی مسوڵمانان و پێغەمبەر پێنج یەکی بۆخۆی برد و لە ناو ژنەکانیشدا (جویریە)ی کچی حارثی هەڵگرت بۆ خۆی.


كذا قال أهل المغازي والسير، قال ابن القيم‏:‏ هو وَهْم، فإنه لم يكن بينهم قتال، وإنما أغار عليهم على الماء فسبي ذراريهم وأموالهم، كما في الصحيح أغار رسول صلى الله عليه وسلم على بني المصطلق وهم غارون، وذكر الحديث‏.‏ انتهي‏.‏
وكان من جملة السبي‏:‏ جُوَيْرِيَة بنت الحارث سيد القوم، وقعت في سهم ثابت ابن قيس، فكاتبها، فـأدي عنها رسول الله صلى الله عليه وسلم وتزوجهـا، فأعـتق المسلـمون بسبـب هـذا التزويـج مـائـة أهـل بيـت مـن بنـي المصطلق قـد أسلمـوا، وقـالـوا‏:‏ أصهـار رسول الله صلى الله عليه وسلم‏.‏
١٣

- سریەی عەلی کوری ئەبی تالیب بۆ (بنی سعد) دوای غەزای (بنو المصطلق).


بەهەمان شێوە لەساڵی ٦ی کۆچیدا بەبیانوی پشتیوانیکردن لە جولەکە، دایان بەسەر هۆزی بنی سعد داو ٥٠٠ وشتر و ١٠٠٠ سەر مەڕیان دەستکەوت، کە لەم تاڵانیەش ١٠٠ وشتر و ٢٠٠ مەڕ بەشی پێغەمبەر بووە.


سرية على بن أبي طالب إلى بني سعد بن بكر بفَدَك، في شعبان سنة 6 هـ‏.‏ وذلك أنه بلغ رسول الله صلى الله عليه وسلم أن بها جمعاً يريدون أن يمدوا اليهود‏.‏ فبعث إليهم علياً في مائتي رجل، وكان يسير الليل ويكمن النهار، فأصاب عيناً لهم، فأقر أنهم بعثوه إلى خيبر يعرضون عليهم نصرتهم على أن يجعلوا لهم تمر خيبر‏.‏ ودل العين على موضع تجمع بني سعد، فأغار عليهم علي، فأخذ خمسمائة بعير وألفي شاة، وهربت بنو سعد بالظُّعنُ، وكان رئيسهم وَبَر بن عُلَيْم. ١٤


ئەوەی تێبینی دەکرێت ساڵی 6ی کۆچی ساڵی دەستکەوتنی سامان و مەڕ و ماڵاتە، کۆمەڵێکی زۆر مەفرەزەیان ڕێکخستووەو کەوتونەتە تاڵانکردنی هەموو هۆزە دەوڵەمەندەکانی دەوروبەر، بەبیانوی پیلانگێڕی و یارمەتی جولەکە. کە لەم تاڵانیانەدا ڕێژەیەکی بەرچاو سامان دەستی مسوڵمانان و پێغەمبەر کەوتوون.


- فەتحکردنی قەڵاکانی خەیبەر.

 
بێ باوەڕان لەم قەڵایەدا بەبێ شەڕ و بەدانوستان قاڵاکەیان چۆڵکرد، بەمەرجی ئەوەی بڕۆن و ژن و منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان بەرن و جگە لە ئەندازەی کۆڵە پشتێکی مرۆڤ هیچ لەگەل خۆیان نەبەن، هەرچی ماڵ و سامان و خاک و زێڕ و زیویان هەیە بەجێی بهێڵن بۆ پێغەمبەر، پێغەمبەر بەو ڕێکەوتنە ڕازی بوو، هەرچیان هەبوو کەوتە دەست پێغەمبەر.


المفاوضة‏.

وأرسل ابن أبي الحُقَيْق إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم‏:‏ أنزل فأكلمك‏؟‏ قال‏:‏ ‏(‏نعم‏)‏، فنزل، وصالح على حقن دماء مَنْ في حصونهم من المقاتلة، وترك الذرية لهم، ويخرجون من خيبر وأرضها بذراريهم، ويخلون بين رسول الله صلى الله عليه وسلم وبين ما كان لهم من مال وأرض، وعلى الصفراء والبيضاء ـ أي الذهب والفضة ـ والكُرَاع والْحَلْقَة إلا ثوبًا على ظهر إنسان ، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم‏:‏ ‏(‏وبرئت منكم ذمة الله وذمة رسوله إن كتمتموني شيئا‏)‏، فصالحوه على ذلك ، وبعد هذه المصالحة تم تسليم الحصون إلى المسلمين، وبذلك تم فتح خيبر. ١٥


- دەستکەوتەکانی قاڵاکانی تری خەیبەر.


پێغەمبەر ویستی جولەکە لە خەیبەریش دەربکات، وتیان ئەی موحەممەد ڕێگەمان بدە لەم زەویەدا بمێنینەوەو چاکی بکەین، ئێمە لە ئێوە زەویەکە باشتر دەناسین، پێغەمبەر و هاوەڵانیش کوڕانێکی وەهایان نەبوو سەروکاری ئەو زەویانە بکات، بۆیە خەیبەری دایەوە بەجولەکە خۆیان، بەمەرجێک لە هەر زەویەکدا نییوەی بەروبومەکە بۆ پێغەمبەر و مسوڵمانان بێت.


دەستکەوتنی خەیبەر خێرو بەرەکەتێکی گەورەبوو ڕژا بەسەر مسوڵماناندا، مسوڵمانان لە سایەی ماڵ و سامانی جولەکەوە بونە خەڵکی دەوڵەمەند و پارەدار. وەک خۆیان دەلێن ئیدی بۆ هەمیشە لە دەست برسێتی ڕزگاریان بوو لە سایەی سامانی جولەکەوە.


وأراد رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يجلي اليهود من خيبر، فقالوا‏:‏ يا محمد، دعنا نكون في هذه الأرض، نصلحها، ونقوم عليها، فنحن أعلم بها منكم، ولم يكن لرسول الله صلى الله عليه وسلم ولا لأصحابه غلمان يقومون عليها، وكانوا لا يفرغون حتى يقوموا عليها، فأعطاهم خيبر على أن لهم الشطر من كل زرع، ومن كل ثمر، ما بدا لرسول الله صلى الله عليه وسلم أن يقرهم، وكان عبد الله بن رواحة يخرصه عليهم‏. ١٦


(ابن عمر) دەڵێت پێشتر تێر سکی خۆمان نەبووین هەتا خەیبەرمان فەتحکرد.


هەروەها عائشە دەڵێت کاتێک فەتحی خەیبەر کرا گوتمان ئیتر تێر خورما دەخۆین.


ما رواه البخاري عن ابن عمر قال‏:‏ ما شبعنا حتى فتحنا خيبر، وما رواه عن عائشة قالت‏:‏ لما فتحت خيبر قلنا‏:‏ الآن نشبع من التمر.
١٧


- وادی القری.


لەم شوێنەدا هەندێک جولەکەو عەرەبی موشریک دەژیان، پێغەمبەر دای بەسەریانداو ١١ پیاوی لێکوشتن و پاش دوو ڕۆژ خۆیان بەدەستەوە داو ماڵ و سامانەکانیان بونە دەستکەوت بۆ مسوڵمانەکان و کەرەستەی زۆریان دەستکەوت، دیسان پێنج یەکی بۆ پێغەمبەربوو.


پێغەمبەر چوار ڕۆژ لە وادی القری مایەوەو دەستکەوتەکانی دابەشکرد و جولەکەکانی خستەوە سەر باخە خورماکانیان بەنیوەیی، وەک خەیبەر کە لە دەستکەوتیاندا نیوەی دەبوو بۆ مسوڵمانان بێت.


وأقام رسول الله صلى الله عليه وسلم بوادي القري أربعة أيام‏.‏ وقسم على أصحابه ما أصاب بها، وترك الأرض والنخل بأيدي اليهود، وعاملهم عليها ـ كما عامل أهل خيبر. ١٨


لەم دوو جەنگەدا جگە لە دەستکەوتی ماڵی زەوی و زاریش دەست پێغەمبەر کەوتووەو بێ ئەوەی خۆی زەحمەت بەو زەوی و زارانەوە بکێشێ خاوەنەکانی خستۆتەوە سەری و نیوەی داهاتەکەی لێسەندوون.


- (سریەی غالب ی کوڕی عبداللە ی لیثی بۆ بنو ملوح).


لە ساڵی ٧ی کۆچیدا دایان بەسەر خێڵی بنو ملوح داو ئەوەی کوژرا کوژرا و لە ئەنجامدا هەموو مەڕو ماڵاتەکەیان دانە بەرو هێنایانەوە بۆ مەدینە.


- (سریەی غالب ی کوڕی عبداللە ی لیثی بۆ بنی عوال و بنی عدی).


لە رەمەزانی ساڵی ٧ی کۆچیدا بە ١٣٠ پیاوەوە دەدەن بەسەر هەردوو هۆزی بنی عوال و بنی عدی، هەرچی بەرەنگار دەبێتەوە دەیکوژن و هەموو مەڕوو ماڵاتەکەیان دێنن.


- (سریەی بشیری کوڕی سعدی انصاری).


بەرەو یەمەن و جەباری کە دوو ناوچەی سەر بە غەطەفان بوون.
بە ٣٠٠ چەکدارەوە دایان بەسەر کۆمەڵێکدا کە دەیانویست بدەن بەسەر مەدینەدا، کۆمەڵەکە هەڵهاتن و مەڕوماڵاتێکی زۆریان لێبەجێماو کەوتنە دەست مسوڵمانان.


- (سریەی ابی حدرد ی سلمی بەرەو غابە بۆ سەر خێڵی قەیس).


لەم شەڕەشدا ژمارەیەکی زۆر وشتر و مەڕو ماڵات دەست پێغەمبەر و مسوڵمانان کەوت.


سرية غالب بن عبد الله الليثي إلى بني المُلَوَّح بُقدَيْد، في صفر أو ربيع الأول سنة ٧ هـ‏.‏ كان بنو الملوح قد قتلوا أصحاب بشير بن سُوَيْد، فبعثت هذه السرية لأخذ الثأر، فشنوا الغارة في الليل فقتلوا من قتلوا، وساقوا النعم، وطاردهم جيش كبير من العدو، حتى إذا قرب من المسلمين نزل مطر، فجاء سيل عظيم حال بين الفريقين‏.‏ ونجح المسلمون في بقية الانسحاب.
سرية غالب بن عبد الله الليثي، في رمضان سنة ٧ هـ إلى بني عُوَال وبني عبد ابن ثعلبة بالمَيْفَعَة، وقيل إلى الحُرَقَات من جُهَيْنَة، في مائة وثلاثين رجلاً، فهجموا عليهم جميعاً، وقتلوا من أشرف لهم، واستاقوا نعما وشاء.
سرية بشير بن سعد الأنصاري إلى يمن وجَبار ‏[‏بالفتح، أرض لغطفان، وقيل‏:‏ لفَزَارَة وعُذْرَة‏]‏، في شوال سنة ٧ هـ في ثلاثمائة من المسلمين، للقاء جمع كبير تجمعوا للإغارة على أطراف المدينة، فساروا الليل وكمنوا النهار، فلما بلغهم مسير بشير هربوا، وأصاب بشير نعما كثيرة، وأسر رجلين، فقدم بهما المدينة إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فأسلما‏.‏
سرية أبي حَدْرَد الأسلمي إلى الغابة، ذكرها ابن القيم في سرايا السنة السابعة قبل عمرة القضاء، وملخصها‏:‏ أن رجلا من جُشَم بن معاوية أقبل في عدد كبير إلى الغابة، يريد أن يجمع قيسًا على محاربة المسلمين‏.‏ فبعث رسول الله صلى الله عليه وسلم أبا حدرد مع رجلين ليأتوا منه بخبر وعلم، فوصلوا إلى القوم مع غروب الشمس، فكمن أبو حدرد في ناحية، وصاحباه في ناحية أخري، وأبطأ على القوم راعيهم حتى ذهبت فحمة العشاء، فقام رئيس القوم وحده، فلما مر بأبي حدرد رماه بسهم في فؤاده فسقط ولم يتكلم، فاحتز أبو حدرد رأسه، وشد في ناحية العسكر، وكبر، وكبر صاحباه وشدا، فما كان من القوم إلا الفرار، واستاق المسلمون الثلاثة الكثير من الإبل والغنم‏.‏
١٩


تەواوی ئەم سریەو مەفرەزا تاڵانیانە بە بیانوی ئەوە دروستکراون کە گوایە کۆمەڵێکن بەڕێوەن بەرەو مەدینەو دەیانەوێت بدەن بەسەر مەدینەدا، بەڵام هەمیشە پێغەمبەر پێشتر هێرشی کردووەو ئەوە ڕوی نەداوە کە کەس هێرش بکاتە سەر مەدینە، هەروەها لەهەمانکاتدا لە شەڕەکەدا مەڕو ماڵات دەستی مسوڵمانان کەوتووە،ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت مسوڵمانان داویانە بەسەر شوێنی ژیانی ئەو هۆزانەداو خەریکی ئاژەڵداری خۆیان بوون. بەڵام هەمیشە هێزە تەماحکار و داگیرکەرەکان بیانوی ئەوەیان هەیە کە خەڵکانی تر جێگەی مەترسین و دەبێت ئەمان پێشوتر دەستپێشخەری بکەن.


- (سریەی ذات عرق بۆ بنی هوازان).


پێغەمبەر ٢٥ پیاوی ناردە سەریان، بەڵام توشی هۆزەکە نەبوون و ژمارەیەک وشتریان دەستکەوت و گەڕانەوە.


سرية ذات عِرْق إلى بني هوازن، في ربيع الأول سنة ٨ هـ‏.‏ كانت بنو هوازن قد أمدت الأعداء مرة بعد أخري فأرسل إليها شُجَاع بن وهب الأسدي في خمسة وعشرين رجلاً، فاستاقوا نَعَما من العدو، ولم يلقوا كيداً‏.‏ ٢٠

- (سریەی أبی قتادة بۆ خضرة).


بە ١٥ پیاوەوە دایان بەسەر هۆزی بنی غطفان دا و هەندێکیان لێکوشتن و چەند کەسێکیان لێگرتن و مەڕو ماڵاتێکی زۆریان گرت.


سرية أبي قتادة إلى خضرة‏.
كانت هذه السرية في شعبان سنة 8 هـ ؛ وذلك لأن بني غَطَفَان كانوا يتحشدون في خَضِرَة ـ وهي أرض مُحَارِب بنَجْد ـ فبعث إليهم رسول الله صلى الله عليه وسلم أبا قتادة في خمسة عشر رجلاً، فقتل منهم، وسَبَي وغنم، وكانت غيبته خمس عشرة ليلة‏.
٢١


سەیر لەوەدایە کە ئەم هۆزانە بەو بیانوە هێرشکراوەتە سەریان کەگوایە دەیانەوێت هێرش بۆ مسوڵمانان بێنن بەڵام هێندە لاواز و کەمن مسوڵمانان دەتوانن بەمەفرەزەی ١٠ کەسی و ٢٥ و تەنانەت ١٠٠ کەسی لەناویان بەرن.


- (دەستکەوتەکانی غەزای حنین).


٦٠٠٠ دیل، ٢٤٠٠٠ وشتر، ٤٠٠٠ هۆقە زیو.


وكانت الغنائم‏:‏ السبي ستة آلاف رأس، والإبل أربعة وعشرون ألفاً ، والغنم أكثر من أربعين ألف شاة، وأربعة آلاف أوقية فضة، أمر رسول اللّه صلى الله عليه وسلم بجمعها، ثم حبسها بالجِعْرَانَة، وجعل عليها مسعود بن عمرو الغفاري، ولم يقسمها حتى فرغ من غزوة الطائف. ٢٢


بەڵام لەم دەسکەوتانەدا موحەممەد هیچی وای بۆ خۆی هەڵنەگرت هەمووی دا بەو سەرۆک خێل و کەسە بەدەساڵاتانەی کە لەگەڵ مسوڵماناندا بوون، بەڵام دڵیان لە ئیسلام سارد بوبۆوە، دابەشکردنی ئەو دەستکەوتانەی ناونا دڵە راگیراوەکان.


- (سریەی قطبـةی کوڕی عامر بۆ سەر تیرەیەکی خثعم).


لە ساڵی ٩ی کۆچی لەگەڵ ٢٠ پیاودا دایان بەسەر ئەو هۆزەدا و دوای شەڕێکی سەخت، کوژراو لە هەردولا هەبوو، سەرئەنجام مسوڵمانەکان وشترو مەڕوماڵاتەکەیان دانە بەرو هێنایانەوە بۆ مەدینە.


سرية قُطْبَة بن عامر إلى حي من خَثْعَم بناحية تَبَالَة، بالقرب من تُرَبَة في صفر سنة 9 هـ‏.‏ خرج قطبة في عشرين رجلاً على عشرة أبعرة يعتقبونها، فشن الغارة، فاقتتلوا قتالاً شديداً حتى كثر الجرحى في الفريقين جميعاً، وقتل قطبة مع من قتل، وساق المسلمون النَّعَم والنساء والشاء إلى المدينة. ٢٣

- (سریەی عەلی کوڕی ئەبی طالب بۆ شکاندنی پەیکەرێکی خێڵی طی).


لە ساڵی ٩ی کۆچی پێغەمبەر بە ١٥٠ کەسەوە بەسواری سەد وشتر و ٥٠ ئەسپەوە ناردنی. دایان بەسەر ماڵ و حاڵی حاتەم داو ڕوخاندیان و ماڵ و سامانێکی زۆریان دەستکەوت، مسوڵمانەکان لە خەزێنەی قلس دا ٣٠٠٠ شمشێر و ٣٠٠٠ قاڵگانیان دەستکەوت. لە رێگە دەستکەوتەکەیان دابەشکردو پێنج یەکەکەی پێغەمبەریان جیاکردەوە.


سرية على بن أبي طالب إلى صنم لطيئ يقال له‏:‏ الفُلْس ـ ليهدمه ـ في شهر ربيع الأول سنة ٩ هـ‏.‏ بعثه رسول اللّه صلى الله عليه وسلم في خمسين ومائة، على مائة بعير وخمسين فرساً، ومعه راية سوداء ولواء أبيض، فشنوا الغارة على محلة آل حاتم مع الفجر، فهدموه وملأوا أيديهم من السبي والنعم والشاء، وفي السبي أخت عدي بن حاتم، وهرب عدي إلى الشام، ووجد المسلمون في خزانة الفلس ثلاثة أسياف وثلاثة أدرع، وفي الطريق قسموا الغنائم، وعزلوا الصفي لرسول اللّه صلى الله عليه وسلم‏.‏ ولم يقسموا آل حاتم‏. ‏٢٤


ئەمانەی باسکران بەشی هەرەزۆری ئەو سریەو دەستکەوتانەیە، کە مسوڵمانان لە ماوەی دەسەڵاتیان و لە سەردەمی مەدینەو لە ماوەی ژیانی پێغەمبەرەکەیاندا دەستیان کەوتووەو بەشی یەک لەسەر پێنجیش بۆ پێغەمبەر بووە. کاتێک لەم تاڵانی و مەفرەزانە دەڕوانیین زۆر ئاسان دەتوانین پێگەی تاڵانی لەناو ئیسلامدا بدۆزینەوە، کە بەبێ ئەو تاڵانیانە ئیسلام نەیدەتوانی درێژە بە ژیان و ئاینەکەیان بدەن. ئیسلام نەیتوانیوە لە روی تاڵانییەوە لە کلتوری خێڵەکی عەرەب بترازێت، چونکە پێش ئیسلامیش تاڵانی بەشێک بووە لە کلتوری عەرەب و هەمیشە هۆزەکان خەریکی هێرشکردنە سەریەکتری و بە تاڵانبردنی ماڵ و سامان و ژنی یەکتری بوون. ئیسلامیش زادەو هەڵقوڵاوی کلتوری عەرەبییە، نەیتوانییوە ئەو دیاردەیە تێ بپەرێنێت.


ئەم نموونە زۆرانەی ژیانی پێغەمبەرێک ئەوە دەردەخەن کە مسوڵمان هەرکات ویستی دەتوانێ ماڵ و سامانی ئەوانیتر بۆخۆی حەڵال بکات و لەسەر سامان و دەستکەوتی ئەوانیتر خۆی دەوڵەمەندو پارەدار بکات، هەروەک چۆن لە مێژووی پێغەمبەرەکەیاندا دەبینرێت، ماوەی ١٠ ساڵی ژیانی تەنیا لەسەر تاڵانی هۆزەکانی تر ژیاوە، بەبیانوی پیلاگێڕی و مەترسی بۆ سەر مەدینەو ئیسلام.
______________________________
١. زاد المعاد ٨٥، ٨٤، ٨٣/٢
٢. ابن هشام ٤٤، ٤٣/٢
٣. ابن هشام ٥٠/٢
٤. زاد المعاد ١٠٨/٢
٥. صحیح البخاری ٥٧٥، ٥٧٣/٢
٦. صحیح البخاری ٩١/٢ ابن هشام ٢٤٥/٢
٧. رحیق المختوم ٣١١
٨. رحیق المختوم ٣١١
٩. رحیق المختوم ٣١٢
١٠. رحیق المختوم ٣١٢
١١. رحیق المختوم ٣١٢
١٢. رحیق المختوم ٣١٢
١٣. صحیح البخاری الکتاب عتق ١٤٣/١
١٤. صحیح البخاری ٨٩/٢
١٥. زاد المعاد ١٣٦/٢
١٦. زاد المعاد ١٣٨، ١٣٧/٢
١٧. صحیح البخاری ٦٠٩/٢
١٨. زاد المعاد ١٤٧، ١٤٦/٢
١٩. زاد المعاد ١٥٠، ١٤٩/٢
٢٠. رحمة للعالمین ٢٣١/٢
٢١. رحمة للعالمین ٢٣٣/٢
٢٢. فتح الباری ٤٥/٨
٢٣. رحیق المختوم ٤٠٥
٢٤. زاد المعاد ٢٠٥/٢

 

ماڵپه‌ڕی ئارام جه‌لال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک