٣٠\١\٢٠٢٤
سەرچاوەی
نەهامەتییەکانی ئێستا
سیستەمی
سەرمایەدارییە نەک تەنیا حکومەتەکانی.

عامر سابیر
حکومەتەکانی ئێستا، ئەو ئامرازەی دەستی سەرمایەدارانە، تا هەموو
تووڕەیییەکانی خەڵک و چینی کرێکاری ئاڕاستە بکرێ. ئەوان ئەیانەوێ لەسەر
نەهامەتییەکانی ئێستا، لەسەر شەڕ و برسێتی و ئەم قڵشتی چینایەتییەی کە
هەرگیز وەک ئێستا فراوان نەبووە، ئەیانەوێ خەڵک تەنها حکومەت و
کارێکتەرەکانی سەرزەنشت بکات و بە تاوانباری بزانێ، بەڵام تاوانباری
سەرەکی سیستەمی سەرمایەدارییە.
بە گۆڕینی حکومەتەکان و هاتنەپێشەوەی حیزبێکی تری بۆرژوازی و گۆڕینی
دەمووچاوەکان، کێشەکانی خەڵک چارەسەر نابێ, بەڵکو بە گۆڕینی سیستەمی
سەرمایەداری و بنیاتنانی سۆشیالیزم، کێشەکان کۆتایی دێ.
ئەم تاکتیکە، واتە سەرزەنشتکردنی حکومەت و ناونەهێنانی سەرمایەداری،
یەکێکە لەو فێڵانەی کە سەرمایەداران بۆ پاراستن و درێژەدانی
سیستەمەکەیان بەکاریئەهێنن.
٢٨\١\٢٠٢٤
ماڵپهڕی عامر سابیر
|