٣١\٥\٢٠١٤
سەردانەکەی
سەرۆکی حکومەت بۆ لەندەن، دیپۆرتی پەنابەرانی لێکەوتەوە.
بهریتانیا - فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن:
هادی کەریم یەکێک لەو ٢٤ پەنابەرەی ماوەی ٤مانگە لە گرتووخانەی
دەستبەسەری مۆرتن هۆڵ دەستبەسەرە، لە فرۆکەخانەی هیسرۆ وە لە
پەیوەندیەکی تەلەفونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دەستمیان کەلە
پجە کردوە وەک ئەوەی تاوانکارێکیان گرتبێ بە چوار پۆلیس، وابریارە
کاتژمێرێکی تر دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرم بکەنەوە".
هادی ئەوەشی گوت "ناردنەوەکەم لە ڕێگای هێڵی
ئاسمانی مەلەکی ئەردەنەوە و دواتریش ڕاستەوخۆ بۆ فرۆکەخانەی نیو
دەوڵەتی هەوڵیرە و کاتژمیر ٣ دەگەمەوە هەولێر".
هەروەها گوتیشی "داوا دەکەم کاربەدەستانی فرۆکەخانەی هەولێر وەرم
نەگرنەوە و ناردنەوەکەم زۆرە ملییە، بەبێ ئەوەی هیچ کاریکی نایاسایم
ئەنجامدابێ".
لەپەیوەندیەکی تەلەفونی ناوەندی هەواڵگی فیدراسیۆن لەگەڵ دەشتی جەمال
سکرتێری فیداسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە ناردنەوەی
ئەو پەنابەرەو هەوڵەکانی فیدراسیۆن گوتی"بەداخەوە ئەگەر چی ماوەی یەک
مانگە لەئاستی بەریتانیاو ژمارەیەک لەولاتەکانی ئەوروپا کەمپینێکمان
ڕاگەیاند بۆ بەرگرتن بەناردنەوەی ئەوە ٢٤ پەنابەرە لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکاندا بەلام سەردانی ئەم دواییانەی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی
حکومەت و وەفدی یاوەری بەخاتری کۆنتراکتی نەوت وبەتاڵانبردنی داهاتی
کوردستان نەک هەر بەربەستێک نین لەبەردەم ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
بەڵکو هاتنەکەیان سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی لێکەوتەوە".
دەشتی ئەوەشی گوت"پەنابەرانێک بەهەزارویەک دەردەسەری ونارەحەتی
وموجازەفەکردن بە ژیانیانەوە تا گەیشتونەتە ئەم وڵاتانە بەڵام ئەوە
حکومەتی هەرێمە ساتو سەوداوبازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن".
دەشتی گوتیشی"داوا لە خەڵکی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆستی کوردستان
وڕێکخراوەکان وئەولایەنانەی مەسەلەی پەنابەرانیان بۆ گرنگە لە ئاست ئەم
سیاسەتە دژە مرۆییەی
حکومەتی هەرێم بینەدەنگ وسنورێک بۆسیاسەتی هاوکاری دیپۆرتی پەنابەران
دابنیێن".
٣٠\٥\٢٠١٤
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|