په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠٢٢

سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ لەندەن،

ناردنەوەی پەنابەرانی لێکەوتەوە.

 

 

پەنابەرێکی کورد لە گرووخانەی دەستبەسەری هارموندسورس نزیك فرۆکەخانەی هیسرۆ لە لەندەن بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"دۆینی لەکاتی ئیمزاکردنی پۆلیس دەستگیریانکردم وتیکتیان پێداوم کە ٣١ی ئەم مانگە بمنێرنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرم بکەنەوە".


ئەو پەنابەرە ئەوەشی گوت "خاوەنی خێزان وچوار منداڵەم وە ٢١سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان دەکەم ،نامەوێت لەخێزان و منداڵەکانم دابڕیم".


هەروەها گوتیشی "داوا دەکەم کاربەدەستیانی فرۆکەخانەی هەولێر وەرماننەگرنەوە بەخاتری رازیکردنی دلی حکومەتی بەریتانیا ژینمان لی تێك نەدەن ، ئێمە لیرە ژیانمان دامەزراندوە وگەرانەوەمان زۆرە ملییە نەك ئارەزوومەندانە".


لەپەیوەندیەکی تەلەفونی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لەگەڵ دەشتی جەمال سکرتێری فیداسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرەو هەوڵەکانی فیدراسیۆن گوتی"ئەگەر چی ماوەی چەند سالە گیرانەوەی زۆرەملی پەنابەران بەرهەمی هەولەکانی فیدراسیۆن ڕاگیرابوو، بەلام بەداخەوە وادیارە سەردانەکەی ئەم دواییانەی مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری زیاتر بووە لە گریبەستی غازو نەوت وبەتاڵانبردنی داهاتوسامانە سروشتیەکانی کوردستان، ئەم جارە دانیشتەکەیان لەگەل پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی لێکەوتۆتەوە".


دەشتی ئەوەشی گوت "ئەو هەڵومەرجە سەختەی ژیانکردن لە کوردستان بەشێک لە هاولاتیانی ناچارکردوە بەهەزارویەک دەردەسەری ونارەحەتی خۆیان بگەیەننە ولاتانی ئەوروپا بەڵام لیرەش ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکانێتی کە دەست لەیەخەی هاولاتی رزگاربووی ژیر سایەی دەسەلاتە سەرکوتگەریەکەیان ناکەنەوە و ساتو سەوداوبازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن . هەربۆیە پیویستە پەنابەران بەهێزی ریکخرابوونیان ئەم سیاسەتە دژی مرۆیە پووچەڵ بکەنەوە و سەرانی ئەو حکومەتە لەدەرەوە بدەنە بەر نەفرەت و نارەزایەتی".


دەشتی گوتیشی "ئێمە تەواوی هەولەکانی خۆمان لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان خستۆتە گەر بۆ راگرتنی ئەو سیاسەتە قیزەوەندو ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە لە گرتووخانەکانی بەریتانیا .داواش لە خەڵکی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆست وڕێکخراوەی داکۆکیکارلە پەنابەران دەکەین لە ئاست ئەم سیاسەتە دژی مرۆییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی بەریتانیا بیدەنگ نەبن و سنوورێك بۆ سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران دابنیێن".


ئێستا لە گرتووخەنەی دەستبەسەری هارموندسورس لە لەندەن پێنج پەنابەری کورد راگیراون و بریارە پێچەوانە بە خواستی خۆیان رەوانەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیان بکەنەوە.

 

 

لەندەن - گرتووخانەی هارموندسورس

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک