دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
به‌مه‌به‌ستی باس و وتووێژ سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێک بۆ هاوکاریی و چێ‌کردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ خه‌باتی هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌عات 11:00 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 20 به‌فرانباری 2707 (10 ژانویه‌ی 2008)، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK، گه‌یشته ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و له‌وێ له لایان شاندێکی ئه‌و حیزبه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، پێشوازیی کرا. وێڕای باس له کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی دیکه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه و وتووێژی نێوان هه‌ردوولا پرسی پێوه‌ندیی و هاوکاریی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا شاندی PAK له پێناو هاوکاریی به‌رفراوانی حیزب و رێکخراوه سیاسییه کوردستانییه‌کاندا، پێی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئاسایی کردنی پێوه‌ندیی نێوان حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران داگرت و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش پێشنیاری دیاریکراوی بۆ هه‌ڵگرتنی له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگا، خسته به‌رباس. شاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازیی له نیاز و حه‌وله‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان کرد و له ئوسوڵدا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کی ئاسایی و ته‌نانه‌ت دۆستانه له‌گه‌ڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها هاوکاری و یه‌کڕیزیی نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 22 به‌فرانباری 2707 12 ژانویه‌ی 2008
|