پارتی
ئازادیی کوردستان
له پارتی ئازادیی کوردستان .
سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 7 سه‌رماوه‌زی 2707 رێکه‌وتی 28 نوامبری 2007، شاندێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان Dana Rohrabacher وLouie Gohmert و Phaedra Dugan سه‌ردانی پارتی ئازادیی کوردستانی کرد. شاندی ناوبراو له رێوڕه‌سمێکدا له لایان به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا. سه‌ره‌تا، خاتوو هامنۆ نه‌قشبه‌ندی به‌ناوی خه‌باتگێڕانی ریزه‌کانی PAK ه‌وه به‌خێرهاتنی شانده‌که‌ی کرد و وته‌یه‌کی ئاراسته کردن. خاتوو هامنۆ ڕوو له شاندێ میوان گوتی: "پێش 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، منداڵانی کورد که چاویان ده‌کرده‌وه، تێده‌گه‌یشتن که ته‌نیا شاخه‌کانمان دۆست و پشتیوانمانن. به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌می ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌سه‌ر چووه و کورد هه‌ست ده‌کا، به‌ته‌نیا نییه و دۆستی هه‌یه. هاتنی ئێوه نیشانه‌ی دۆستایه‌تیتانه له‌گه‌ڵ کورد." شاندی میوان له وه‌ڵامدا، ئیراده‌ی وڵاته‌که‌یانی بۆ پشتیوانیی له کوردان له پێناو ئازادیی و دیمۆکراسیی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا، ده‌ربڕی. به‌دووای ئه‌وه‌دا، له وتووێژێکی تایبه‌تییدا له نێوان شاندی ئه‌مریکی و شاندی پارتی ئازادیی کوردستاندا، باروودۆخی کوردستان و ئێران و ناوچه‌که، تاوتوێ کران.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 8 سه‌رماوه‌زی 2707 29 نوامبری2007
|