په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\١\٢٠١٣

ڕاگەیاندنێک لە گرووپی ژیانەوە:

سەردانی وەزیری ناوخۆ لە لایەن تیمێکی گرووپی ژیان.

 


دوای تێپەربوونی مانگێک بەسەر ھەڕەشەکردنی بەردەوامی ڕۆژانە لە ڕێکخەری گرووپەکەمان خاتوو "بەھار مونزیر " و تێپەڕبونی ماوەی (مانگێک و ٧ ڕۆژ) بەسەر تەقەکردن لە خاتوو پەروین لە ئوتیلێک لە ناوجەرگەی شاری ھەولێر دا، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (٩ - ١ - ٢٠١٣) تیمیکی گرووپەکەمان سەردانی وەزیری ناوخۆ دەکات بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتیەکانی گرووپەکەمان لە کەمتەرخەمی لایەنەکانی ئاسایش و پۆلیس لە دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەم ھەڕەشەو تەقەکردنە لە چالاکوانان و بەدوادانەچوونی جدی لەلایەن دەزگاکانەوە گومانی زیاتر لای چالاکوانان دروست دەکات و ھۆکارێکشە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی .

شایەنی باسە رۆژانە چەندینجار ھەڕەشە لە خاتوو بەھار دەکرێت و رووبەڕووی بارودۆخێکی ئاڵۆزی کەسی و ڕێکخراوەیی بوەتەوەو مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانی ھەیە، بەڵام تا ئێستا سەرەڕای دابیننەکردنی ھیچ ئەمنیەتێک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دادگا و پۆلیسیش سەرقاڵی کاری ڕۆتین و دەستاودەستکردنی دۆسیەکەن و ھیچ لایەنێک بەفەرمی ھاوپشتی و خەمخۆری خۆی ڕانەگەیاندوە بەھەمان شێوە بۆ کەیسی پەروین خان تا ئێستا ھیچ سەرەداوێک ئاشکرا نەبووە.

ھەربۆیە داواکارین لە سەرجەم ئەو لایەن و نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسوڵخانەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان کە دیداری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەنجام داوین و بەدواداچونیان کردوە بۆ ئەم پرسە ھەمان کات بتوانن پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی ھەرێم بکەن بۆ ئەوەی کە ئەم لایەنانە بەجدی کار لەسەر ئەم کەیسانە بکەن و تیمی گرووپی ژیانیش ھەمان پەیام دەگەیەنێت لەو دیدارە راستەوخۆیەدا .

ھۆکاری سەرەکی ھەرەشەکردن لە خاتو بەھار داکۆکیکردن بوە لەکەیسەکانی کوشتنی ژنان بەتایبەتی کەیسی مامۆستا ساکار.

تیمی ڕێکخراوەکەمان لەو سەردانەدا پێک دێن لە:
بەھار مونزیر، پەروین عەزیز، فەلاح مورادخان، سۆزان عارف، شۆخان حەمەرەشید .

بۆ زانیاریی پتر و پەیوەندییکردن : ٠٧٧٠٩١٠٢٢٣٧ ، ٠٧٧٠١٥٢٣٩٥٤

 


گرووپی ژیان

٨\١\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک