١٥\٩\٢٠١٠
سه‌رده‌مه‌کی نامۆ.

ئه‌رسه‌لن
عه‌بدوڵا
گوڵه‌کم
تۆ بڵێی ئه‌و سه‌رده‌مه
سه‌رده‌می تۆ بێ!
که ئه‌ستێره‌کان
له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ
به یه‌ک ره‌نگ و
یه‌ک ئاواز و
یه‌ک نه‌غمه...
به چوار ده‌وری مانگ
سه‌ما ده‌که‌ن.
ئه‌ی شازاده‌ی ئاسمان
بڕیار بوو
له‌گه‌ڵ رۆژاوابوون
قردێله نارنجییه‌که‌ت
له پرچه خاوه‌که‌ت ببه‌ستی
که بۆ ژوانی
ژێر
دار هه‌ناره‌که ده‌هاتی.
وه‌لی
له چاوه‌ڕوانییه‌کی بێ هووده‌دا
نه تۆ هاتی نه به‌هار
نه تۆ هاتی نه پایز
نه تۆ هاتی نه زستان
نه تۆ هاتی نه هاوین.
شیرینه‌که‌م..
له‌م سه‌رده‌مه.. خۆ بڕیار بوو
دووباره په‌ڕه‌سێلکه‌کان
له ژێر
بنمیچی خانووه قوڕه‌کان
هێلانه چێ بکه‌ن..
دووباره په‌پووله‌کان
تێر بن له
هه‌ڵمژینی
شیله‌ی گوڵ و
بۆنی گوڵه‌گه‌نم.
14\9\2010
-
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|