په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٠

سەردەشت نیشانه‌ی مرۆڤدۆستیی و ئازادیی رادەربڕینە...
 

بەشدار عوسمان( بەشدار عه‌لی)

 


سڵاو هاورێیان لە سایتى (ئەمرۆ) دەستى کار و خەباتتان دەکوشین، ئەوەى ئێوە کردووتانە بەجدى بەرگرییه‌ لە ئازادیی رادەربڕین و دەمکوتکردنەوەى دوژمنانى ئازادیی و مرۆڤایه‌تیی، هەر دەزگایەکى راگەیاندن و رێکخراو و دەستە و کۆمەڵە لە بوارە جیاجیاکان ئەگەر بانگه‌شه‌ی ئازادیی و مرۆڤپه‌روه‌ریی و مەدەنیەت و خۆشگوزەرانیی دەکەن دەبێت وەکو ئێوە بکەن، لە ساڵیادى دامەزراندنیان، لە رۆژ و بۆنه‌ جیاجیاکانیان دەبێت پەیامى سەردەشت و سەردەشتەکان هەمیشە زیندوو رابگرن، بۆ ئەوەى دوژمنانى پەیامى راستى و عەدالەت و ئازادیی و مرۆڤدۆستیی سەردەشت چاویان کوێر بێت، چونکە لاى هەمووان رۆشن بوو کە سەردەشتى جوانەمەرگ کاروانى رێگه‌ى ئازادیی و قوربانى دەستى نەبوونى ئازادیی و زاڵبوونى سەرکوت و زۆردارییه‌...


دووبارە دەستتان خۆش و ئێمەش رێبوارى ئەو رێگه‌یە و سەربازى کارە تەواونەکراوەکانى سەردەشتیتن تا ریسواکردنى بکوژانى ئازادیی و یەکسانیی و فرێدانیان لە زبَڵدانى مێژوو...


 


18\8\2010 - هەولێر
ماڵپه‌ڕی به‌شدار عه‌لی