٢٧\١٢\٢٠٠٩ سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ گۆڕان.
به‌ندی عه‌لی
دیاره گۆرانیش له‌دیارده سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگیه‌کاندا دوو لایه‌نه‌یه‌و ده‌کرێ باش بێت (پۆزه‌تیف) یان خراپ (نێگه‌تیف ).. باش و خراپیش وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕێژه‌یی په‌یوه‌نده به‌به‌رژه‌وه‌ندیه جیاکانی ئه‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه که‌کۆمه‌ڵگه‌ی لێ پێک دێت ..
ده‌کرێ گۆڕانێک باش بێت بۆ چینێک و خراپ بێت بۆ چینێکی تر ، له‌هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌دا .. واته خودی گۆڕان وه‌ک مانایه‌کی ئه‌بستریک ، هیچ پیرۆزیه‌کی تێدا نیه به‌بێ دیاریکردنی به‌ها چینایه‌تیه‌کانی .. که بێگومان زه‌حمه‌ته باس له‌گۆڕانێک بکه‌ین یه‌کبه‌یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیاریکراو پێکه‌وه و له‌هه‌مان کاتدا دڵخۆش و ئاسووده بکات ، بێگومان ئه‌وه‌ی واش بڵێت هیچی تر باس ناکات بێجگه له‌خه‌وێکی ئایدیالیستیانه‌ی بێ تان و پۆ ، لێره‌وه پێویسته بڕوانینه به‌رنامه‌ی هه‌ر ڕیکخراوێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ..
هه‌رلێره‌شه‌وه ده‌کرێ لایه‌نگری چینایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه دیاری بکه‌ین به‌ده‌ر له‌ماهیه‌تی چینایه‌تی خۆیان که‌ئایا له‌کام چینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن و دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کام چینه‌ی کۆمه‌ڵگه که‌وتوون به‌ڵای گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه ،مرۆڤ خۆی له‌چینی زۆرلێکراوی کۆمه‌ڵگه بێت و به‌ڵام دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌که‌ی خۆی ، داکۆکی کاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نوخبه‌یه‌کی زۆردار بێت .. مێژووی میله‌تانی ڕۆژهاڵات تاکو ئه‌مڕۆش زۆرێک له‌م حاڵه‌ته‌ی به‌خۆوه دیوه ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وه‌ک فاکه‌ری زاتی خراپ ، زۆرجار هۆکاری ڕوونه‌دانی گۆڕانی باش (پۆزه‌تیف) بووه ،ئه‌گه‌ر چی فاکته‌ره بابه‌تیه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌ش گونجاو بووبێ بۆ گۆڕان .
دیسێمبه‌ری
2009
|