٢٧\٧\٢٠١٥
سەرنجێک لە
پەیوەند بە کەمپینی بەڵێ بۆ دەستوورێکی سێکولار.

رێبوار عارف
ئەگەرچی دەزگاکانی ڕاگەیاندن گەلیک کەملوتفن
دەرھەق بەکارو چالاکیەکانی ڕێکخراوی سێکولار؛ بەلام بەردەوام بوونی
سیمینارو کۆرو کۆبوونەوەو چالاکیەکان لە چەندین شاری کوردستاندا، بەدەر
لە دەنگوڕەنگو بەدواچونی دەزگاکنی ڕاگەیاندنیش ڕنگدانەوەو دەنگدانەوەی
بەرچاوی خۆی ھەبووەو ھەقیقەت ئەوەیە کەئیتر پێگەی ئەم ریکخراوە
ناشاریتەوەو ناتوانری پەراویزبخریت. ئاخەر ھاتنە سەرخەتی فازیل میرانی
و پیدادەگریت لە ئیسلامی بوونی دەستوور، کاریکی رەکەوتوو بیئاراستە نیە.
ووتارە شەرمنۆکەکانی ژمارەیەک لە چالاکەوانانی گۆران و قەلەم
بەدەستانیان لە سونگەی داکۆکیکردن لە سەوابتی دینی ناتوانن بیلایەن
بوون و نائیدلۆژی بوونی ئەم بزوتنەوەیە بشارنەوە، دژ بە داخوازیەکانی
ئەم کەمپینەو داواکاریە سەرەکیەکەی ئەمڕۆیان کە نایە بۆ مادەی شەشی
دەستوور. ھەرلێرەشەوە دەبێ بلین پەرچەکرداری حزبە ئیسلامیەکان دژ
بەلابردنی مادەی شەش شتێکی چاوەڕوان نەکراو شاراوەنەبوو، دورنیە ئەگەر
ھاوکیشەکە لەبەرژەوەندیاندا بووایە لەھەرسوچی کۆلانیکەوە بلندگۆی
مزگەوتەکانیان بکرادیەتە ناوەندی فتوادان ولەخۆێن ھەڵکێشانی جەستەی
چالاکەوانانی بزوتنەوەی سیکولاریزم لە کوردستاندا. دواتر ئەوەش بڵێم کە
ئارەزوناکەم و خوازیاری ئەوەنیم بەرلەوەی ھەڵوێستی فەرمی یەکیەتی
نیشتمانی ببینم، پەلکێشیانکەینە سەنگەری دژایەتی و ڕاوەستانەوە دژ بەم
کەمپینە؛ ئاخەر ئەوان بوونەتە دوو بەرەو ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و
کەسایەتیەکانیان ھەلوێستی پشگیریکردنی خۆیان راگەیاندوەو ھەندێکیشان لە
خەمی وروژانی شەقام واژۆکوکردنەوەدان و نیگەرن کە ھاولاتیان پشگیری لە
دەستووریکی سیکۆلار دەکەن. بەھەرحال ئێستە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا
ئەو ژمارە بەرچاوە لە پەرلەمانتارانی ئەمڕۆو دوێنی و گەلێک لە
سیاستەمەدارانی ئەم حزبانە، ئەوە بەخۆیان ڕەوادەبینن کە لە پەرماندا
ببنە نووێنەری دەنگ نا بۆ مادەی شەشی دەستوورو ھەنگاوێک بنێن بۆ گوڕینی
ھاوکێشەکان؟ لێگەڕێن با ئایندە وەلامی خۆی بداتەوە.
تائیرە ڕەنگە جیاواز لە گوزارشتێکی خێرا نیشاندانی لایەنی ئوبجیکتیفی
کارەکانی ڕێکخراوی سێکولار شتییکتر نەبێت؛ بەلام ئەگەر ھەژمۆنی و
توانایەکانی سێکولاریزم لە کۆمەلگای کوردستاندا بە شێوەیەکی گشتی
لەبەرچاو بگرین، ڕەنگە ئاسایبێت کە چاوەڕوانیەکی گەلێک زیاترمان ھەبێت.
بەتایبەت لەکاتیکدا کە ئێمە باس لە سیکولارو سیکولاریزم وەک بزوتنەوەکی
کۆمەلایەتی دەکەن لە دەرەوەی سنووری ’’ڕێکخراوی سیکولاری کوردستان’’
لەگوڕیدایە؛ بۆیە نابێت بەوەی کە ھەیە ڕازیبین و ڕەنگە ھەلوێستەیەک
لەئاست کارەکانی تائستەدا بتوانێت ڕێگە خۆشکەربێت بۆ گەیاندنی ئامانج و
مەبەستی ئێمە لە ڕۆلی ئەم ڕێکخراوەیەو کەمپینەکەیدا.
ئەگەر ئەو گریمانەیە بە دروست بزانین کە ھەموو بزوتنەوەیەکی کۆمەلایەتی
کۆمەلێک داب ونەریت وسونەت ومیکانیزمی کارکردن و ھەلسوڕانی تایبەت
بەخۆی ھەیە کە لە کۆمەلگادا پێێدەناسرێتەوە. دیارە واژۆکۆکردنەوە
نەریتێکی گشتگیرەو دەکرێت وەک شێوازێک زۆرێک لە بزوتنەوە
کۆمەلایەتیەکان بۆ مەبەست و ئامانجەکانی خۆیان بەکاری بھێنن. بەلام
ئەوەی کە لە کەمپینی ’’بەڵێ بۆ دەستوورێکی سێکولار لە کوردستان’’دا
ەَیشتا دەستی بۆ نەبراوەو بە ھەقو بە ناھەق لە مەیدانی واژۆ
کۆکردنەوەدا خۆی لە دانانی مێزیکی واژۆکوکردنەوەدا دەبینیتەوە، کە چەق
بەستنمان لەم ئاستەدا جێگەی ڕامان و پرسیارکردنە لەخۆمان. بەڵی دەکرێ
بڵین زۆرێک لە چالاکەوانانی ڕێکخراوەی سیکولار بە ھەق دەستیانداوەتەوە
واژۆکۆکردنەوە و درێژەپێدان بەم کارە، بەلام بەناھەق گەلێک دەروازەو
ڕێگەو میکانیزمیتر ھەیە تائیستە دەستمان بۆ نەبردوە؛ کە من لێرەدا
ڕونتر دەچمە ناو ئەم باسەو ئامانجەکانمەوە.
ڕۆشنە بەوڕادەی کە کۆمەلگای کوردستان کومەڵگایەکی سێکولارە، بەھەمان
ڕادەش ئەم بزوتنەوەیە پێویستی بە ڕێکخستن و ڕابەریکردن وسەروسامان
پیدانە. کە دیارە ئەم چاوەڕوانیە بەر لەھەر کەس ولایەنیکتر بەرۆک بەو
ڕێکخراوێک دەگرێت کە ئەمڕۆ بەکردەوە بۆ ئەم مەبەستە لەمەیدانایە.
کەواتە لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا کارەکانی ئەم کەمپینەو
ڕێکخراوەکەی تەنیا لە بازنەی ئەو جۆرە ئیمزا کۆکردنەوەی مێزی سەر
شەقامەکاندا خولاسە دەکرێتەوە؟ بێگومان نەخێر! پێشتر ووتمان کە ھەر
بزتنەوەیەکی کۆمەلایەتی کۆمەلێک سونەت و دابونەریتی تایبەت بەخۆی ھەیە،
بەلام بەبڕوای من ئەم کەمپینە ھێشتا دەستی بۆ گەلیک لەو سونەت و
دابونەریتانە نەبردوە کە بەشێکە لەنازمەی خۆی وەک بزوتنەوەیەکی
ژیاندۆست و زیندو، وەک بزوتنەوەیەکی شارستانی و خاوەن دابونەریت و
سونەتی مەدەنیانەو رادیکال. کاتێک کە ئێمە پێدادەگرین لەوەی کە
سیکولاریزم بەکردەوە مافو ئازادیەکانی ھاولاتیان دەپاریزێت وھەوڵدەدات
بۆ ژیانێکی شادو شایستەو ئاسوودەتر، دیارە ھەوڵدان بۆ گۆڕینی یاساکان
ناکریت تەنیا لەچوارچیوەی ئەو میکانیزمەدا خۆلاسە بکریتەوە کە تائیستە
بەدەستەوە گیراوە. بەڵکو لە رٍاستیدا شەڕی دابینکردنی دەستوورێکی
سێکولار دەکریًت دەیان ڕێگەو ڕەوشت و میکانیزمی جیاوازی کۆمەلایەتی
بگریتەخۆ . ھەربۆیە دەکرێت لەمبارەوە ئەم کەمپینە دەست بۆ گەلیک ڕێگەو
ڕەوشتیتری شارشتانی بەرێت کە ھێشتا ھەنگاوی بۆ ھەلنەنھینراوەتەوە. کە
ڕەنگە دیسانەوە سەرشەقام و شوێنە گشتیەکان باشترین مەیدانی ئەو
میکانیزم و نمایشکردنانەش بیت. لێرەوە با ئاوڕێک بدەینەوە لەوەی کە
تائیستە لە رێگەی ئەم واژۆ کۆکردنەوانەوەوە، دەیان کەسایەتی ،نووسەر،
ھونەمەند، ئەدیب، وەرزشکار، سیاسەتمەدار، پەرلەمانتارو ھەلسوراوی
ناسراوی کۆمەلگا ھاتوون و بەشداریان لەم کەمپینەدا کردوە. کەدیارە یەک
بەیەکیان بە قەناعەتەوە بۆ ڕێزلێنان لە بیروراو بۆچوونەکانی خۆیان بەو
کارە ھەستاون. کەواتە ئەوە ئەم کەمپینەیە کە دەبێت چاوڕواینەیەکی زۆر
زیاتر لە تواناو کەسایەتی ئەو بەڕێزانە بکات و بتوانیت لە تواناو
ھەولیان سوودمەندبێت بۆ کارێک کە یەک بەیەکی ئەو ئینسانانە بە ئەرکی
سەرشانی خۆیانی دەزانن. لە ولاتانی ئەوروپا لەو کۆمەلگایانەی کە ھێماو
سێبەرو داب و نەریت و سوونەتەکانی سکولاریزم لەمەیدانایە زۆرجار
ڕێکخراوە جەماوریەکان و گەلیک لە کەمپین و ھەلبژاردنەکان سوود لە
تواناو کەسایەتی فنلانە گورانیبێژو ھونەرمەندو وەرزشکارو سیاسەمەتدار
دەبینن و ڕۆژێکی دیاریکراویان بۆ دیاری دەکەن تا بەشێوەیەکی تاییبەتر
بەشداری بکەن وھاوکات ئەم گردبوونەوەیە دەکەنە مەیدانی دیدارو
بەسەرکردنەوەکی کورتی دۆستانی ئەو کەسایەتیانەو دۆستدارانیان، ھاوکات
دەرفەتێکی زیاتریش دەخولقینن بۆ ئەوەی کە ھەریەک لەو کەسایەتیانە
بانگەوازی خەلک بکات بۆ پشگیری کردن لەو کەمپین و چالاکیە دیاریکراوە.
کەواتە دەکریت لە کوردستانیش چەندین رۆژ بۆ فلانە گروپی ھونەرمەندان،
گروپی نووسەرو ئەدیبان، گروپی سیاسەتمەدارو پەرلەمانتاران و گروپی...
تەرخان بکریت و لەم ڕێگەیەشەوە ئاپورەیەکی گەلێک زیاتر لە دەوری مێزی
واژۆکردنەکان کۆکەینەوە. پێچەوانەکەشی دەکرێت دروستبی، جێگەی خۆیەتی کە
سبەی ھەر ھونەرمەندو ئەدیب، نووسەریک، ھەر سیاسەتمدارو پەرلەمانتاریک
ئەو دەستپیخەریە بکات و لە فەیسبووکەکەی خۆیدا بنووسیت ھاورێ یان
بەھیوای دیدارتان سبەینی لەبەردەم باخی گشتیدا بۆ پشگیرکردن لە
کەمپینە.
لەراستیدا دیویکیتری پەرەپێدانی ئەو داب ونەریت و سوونەتانە دەکرێت بەو
شێوەبێت کە لە زۆربەی شارۆشارۆچکەکانی کوردستاندا دەیان گروپی مۆسیقا ،
شانۆ، دەیان ئەکتەرو گۆرانیبیژی ناسراو ھەیە، کە دەتوانن لە ڕێگەی
پێشکەشکردنی چەند پارچە موسیقایەکەوە لە ریگەی نیمایشکی ٥ دەقیەوە، لە
ڕێگەی دوو گورانیەوە، لە ریگەی سەماو دانسیکی سەرنجراکیشەرەوە، لە
ڕێگەی ھەرجۆرە کارێکی ھونەریی و ھەر داھێناننیکەوە ھەوڵبدریت بۆ
ڕاکیشانی ژمارەیەکی ھەرچی زیاتر جەماوری ئازادیخواز لە دەوری ئەم
کەمپینە بۆ پشگیری کردن لە دەستوورێکی سێکولار لەکوردستان’’.
بەکورتی و کوردی پەرپێدانی ئەم سونەت و شیوازە کارە لە پال ئەوەدا کە
ڕێگەیەکی کاراو زیندو بۆ فراوانکردنەوەو کاریگەرتربوونی کەمپینەکە
دابیندەکات،ھاوکات لە جەوھەردا ھەنگاویکتری نمایشکردنی سونتگەلیکی
شارستانی و سیکولارە کە دەتوانیت ژیان بەشێوازێکی جوانترو شادو
ئاسوودەتر ببینینەوەو ھەر لیرەشەوە جیاوازیەکی زۆر ئاسای لەنیوان
ژیاندۆستەی ئەم بزوتنەوەو سوونەتە مەرگ دۆستەکانی بزوتنەوە
کۆنەپەرستەکان نمایش بکەین بەزمانیکی زۆر ساناش بە کۆمەلگا بلین کە
بۆچی خوازیاری دەستوورێکی سیکولارین!
rebwar.arif@hotmail.com
|