سه‌رنجێک له‌سه‌ر
به‌شی یه‌که‌می دروشمه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری.
زاهیر باهیر
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ " 2009 "دا هه‌ندێک هاوڕێ و براده‌ر
له کوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی له دایکبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کیان به‌ناوی
(بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری)یه‌وه، کرد.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له دایکبوونی هه‌ر گروپ و کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک
له ژێر هه‌رناوێکدا بێت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه، که ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا
یانی نه‌ک هه‌ر تۆمارکردنی هه‌ڵوێست و نیشاندانی گله‌یی و ناڕه‌زاییه
له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو پارته ده‌سه‌ڵات داره‌دا، به‌ڵکو ڕاگه‌یاندنی
هێزێکه له ئێستا و داهاتووشدا که بتوانێت ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی که‌م
بکاته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌کیه‌دا له بواره‌کانی تری
وه‌ک په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و په
یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و سازشکردن بۆ ئه‌م و بۆ
ئه‌و هتد، ململانێ بکات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له له‌دایکبوونی ئه‌م گروپ و ده‌سته و لایه‌نه‌نادا
زۆر گرنگه دوو خاڵن، که یه‌که‌میان ئایا ئه‌م گروپانه به‌رنامه‌یان
چییه و چیان ده‌وێت، دووهه‌میشیان ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و به‌رنامانه‌ی
ئه‌و ده‌سته و لایه‌نانه که داخوازیه‌کانیانیان تێدا به‌یان کردوه
کارێکی پراتکه‌ڵانه ( کرده‌یی)یه، زه‌مینه‌یه‌کی پته‌و و که‌تواریانه‌ی
وای هه‌یه که بهێنرێته دی، یاخود هه‌ر دروشمی بریقه‌دار و کۆپیکردنه‌وه‌ی
دروشمه کۆنه‌کانی سه‌رده‌می کۆنن؟ دوای ئه‌مه‌ش چ جۆره هه‌نگاوێک یا
ڕێگایه‌ک ده‌گیرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م داخوازیانه؟
ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی که بۆ به‌یانکردنی دروشمه‌کانی ده‌سته‌ی
بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری نوسراوه، سه‌ره‌تایه‌کی زۆر چاک و
سه‌رنجڕاکێشه هه‌ر له وتنه‌وه‌ی ڕۆڵی پارت و پارته‌کان، به هه‌بوونی
جیاوازیانه‌وه له هه‌وڵدانیاندا بۆ قۆستنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی نه‌بونی
دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا یاخود چه‌ند
بوارێک‌دا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ویست و ئاره‌زوه‌کانی خۆیان یاخود بۆ
مانه‌وه و ڕاگرتنی بارودۆخی مه‌وجود هه‌تا ده‌گاته ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستیش که ئیدی هیچ لایه‌نێکی شاراوه
نامێنێت که نه‌که‌وێته ڕوو که ئه‌م پارتانه له هه‌قه‌تا ئه‌وه
مه‌رامیان نه‌بووبێت.
به‌ڵام ئه‌م "دروشمانه‌ش" خۆیان وته‌نی، له که‌موکوڕی به‌ده‌ر نین ،
که من لێره‌دا سه‌رنجه‌کانی خۆم به کورتی سه‌باره‌ت به‌و که‌م و
کوڕیانه له دوو خاڵدا ده‌خه‌مه ڕوو.
یه‌که‌م: ئایا ئه‌م براده‌رانه به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ گۆڕینی ئه‌و
بارودۆخه‌ی که له کوردوستاندا هه‌یه، داڕشتوه یا ته‌نها چه‌ند
دروشمێکیان له خۆگرتوه؟
که لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می بانگه‌شه‌که ده‌خوێنیته‌وه (بزووتنه‌وه‌ی
هاریکاری)یت به بزووتنه‌وه‌یه‌کی قه‌به و په‌لوپۆ داکوتراو و
ئاماده‌گی دێته پێشچاو بۆ نموونه ده‌ڵێت "بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری،
خواست و ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان، له به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
فراوانی ناپارتیدا کۆ ده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئامانجه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی هاریکاری ، هه‌رگیز گه‌یشتن نییه به په‌ڕله‌مان، چونکه
خودی ئه‌ندامانی پاڕله‌مانیش خۆیان، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رته‌رییه
رامیاریانه ده‌ژین، که پارته رامیاریه‌کان پێیان
ده‌به‌خشن......هتد"
به‌ڵام گه‌ر تاوتوێی هه‌موو ماڵپه‌ره کوردییه‌کان بکه‌ین، له‌م ماوه‌ی
4 مانگه‌دا که‌سێک نابینین که باس له‌م بزووتنه‌وه‌یه نه به‌چاک نه
به‌خراپ بکات، ته‌نها دوو جار یا سێ جار هاوڕێیه‌ک شتیکی له‌سه‌ر ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه نووسیوه که ئه‌ویش زیاتر دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی
بانگهێشه‌که بووه. که‌واته ئه‌مه نه بزووتنه‌وه‌یه و نه
هاریکاریکردن له‌گه‌ڵ که‌سان و خه‌ڵکانی تر. به‌واتایه‌کی تر ئه‌م
بزووتنه‌وه‌ی که به‌و قه‌به‌یه باسی لێوه کراوه له‌و
بانگه‌شه‌یه‌دا جگه له کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی که‌م شتێکی تر نییه، که
به‌یانی چالاکی خۆیان ده‌که‌ن نه‌ک سه‌ر هه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش ڕاگه‌یاندنی چالاکی ده‌سته‌یه‌ک به‌و
شێوه‌یه‌ی که ڕاگه‌یه‌نراوه کارێکی خراپ و زیاده‌ڕه‌وییه‌کی گه‌لێک
گه‌وره و خۆشباوه‌ڕیدانێکی به‌لاشه به دۆست و دووژمنانی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی که باسی لێکراوه. زیاده‌ڕه‌ویکردنیش
به‌و شته‌وه و خۆشباوه‌ڕیدان به دۆست و دوژمنیش خه‌سڵه‌تی گروپ و
پارته‌کانه.
دوای ئه‌وه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی کارێکی
شۆڕشگێڕانه بێت، یا به‌لانی که‌مه‌وه ده‌سته‌به‌ری هێنانی ڕیفۆرمێکی
باشیش بێت. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه بزووتنه‌وه‌ی ANC ( بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کۆنگریس، له خواروی ئه‌فه‌ریکا) ، بزووتنه‌وه‌ی
فه‌له‌ستینییه‌کان به هه‌م و لقه‌کانیانه‌وه، " ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی"
ئێران و کوردوستان، بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له به‌له‌ڕوس و ئۆکرانیا و
پۆڵۆنیا و زۆر شوێنی تریش. هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا ئه‌وه ڕه‌چاو
ده‌که‌م که سروشتی مرۆڤ زۆر گه‌شبینیانه‌یه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی
ژیانی باشتر ده‌کات ، واته له هیچ شوێنێک له‌وانه‌ی که ناونووسم
کردن بۆ ئه‌وه ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌یان نه‌کرد تاکو ئه‌وه به‌رهه‌م
بهێنن که هێنایان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه
ده‌بێت مه‌سه‌له‌کان وه‌کو خۆیان باس بکه‌ین نه‌ک وێنه‌یان وا بکێشین
که خۆمان ده‌مانه‌وێت. بۆیه من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌مه جگه له وه‌ی
بزووتنه‌وه‌یه‌کی وا گه‌وره له کوردوستاندا نییه، خۆ گریشمان
هه‌شبێت به‌ڵام به‌و چه‌شنه نییه که له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا پێمان
ڕاگه‌یه‌نراوه، که به ئاره‌زوو و ویستی ئه‌و هاوڕێیانه ته‌وه‌قوعی
لێکراوه.
به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی وا گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێت زۆر به‌ند
و خاڵی تر له‌خۆ بگرێت، وه‌کو وتم ده‌بێت باس له هه‌م و بواره‌کانی
ژیان بکات، بۆیه نابێت خۆی له 5 به‌ند و خاڵدا قه‌تیس کات. گه‌رچی
بانگه‌شه‌که ده‌ڵێت ئه‌مه به‌شی یه‌که‌می دروشمه‌کانێتی، به‌ڵام خۆ
ئه‌وه 4 مانگ به‌سه‌ر به‌شی یه‌که‌مدا تێپه‌ڕی، ئه‌ی کوا به‌شی
دووهه‌م، له کاتێکدا خه‌ڵکی کوردوستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی نوێ مل
ده‌نێن و چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێکی باشتر، له که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
بزووتنه‌وه ناوبراوه ده‌که‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا به باشی باس له پارت و ڕۆڵیان ده‌کات و
ڕه‌تکردنێکی بنه‌ڕه‌تی خۆیان و ڕۆڵیشیان ده‌کات، که‌چی له لاپه‌ڕه‌ی
دووهه‌مدا ڕووی ده‌میان تێده‌کات و ده‌ڵێت " بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌له
هه‌مان کاتدا بانگه‌وازه بۆ هه‌موو چه‌په‌کان، ڕیفۆرمخوازان، ڕه‌گ،
چوار پارته‌که.....هتد " که ئه‌مه‌ش ناکۆکیه‌کی زه‌قه له‌گه‌ڵ
سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا
دووه‌م: ئایا ئه‌و خاڵانه یا به‌ندانه کاری کرده‌یی واته هه‌نگاوی
کرده‌یی بۆ به‌دیهێنانیان چییه؟
نه‌بوونی ڕۆڵی پارت و پارتایه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگادا
که خواستی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه. ئه‌مه‌ش به ڕێگای هه‌ڵبژاردنی هه‌موو
پۆسته ئیداریه‌کان له هه‌موو ئاستێک‌دا، وه به هاوبه‌شی هه‌موو
ئه‌ندامێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا نه‌ک پارته رامیاریه‌کان.
یه‌که‌م ئه‌م هاوڕێیانه چۆن ده‌زانن نه‌بوونی ڕۆڵی پارت و پارتایه‌تی
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی .... ئه‌وه خواستی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه؟ بۆ
سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یان چ ئامارێکی فه‌رمییان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ لۆجیک
پێمان ده‌ڵێت خۆ گه‌ر له کوردوستاندا ئه‌وه خواسستی نیوه‌ی خه‌ڵکیش
بوایه، ئه‌وا ئه‌و ڕژێمه گه‌نده‌ڵه ، ئه‌و نادادوه‌رێتی
کۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ ده‌وامی نه‌ده‌کرد. من به‌لامه‌وه
سه‌یر نییه که ئێستاش پاش ئه‌م و لێ خوێندنه له‌م ڕژێمه و
دروستبوونی گروپ و ڕێکخراوی گه‌وره له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
دوو پارتانه‌دا ، هێشتا له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا هه‌ر ئه‌مان به
زۆربه‌یی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بمێنێته‌وه.
هه‌ر لێره‌دا خاڵێکی تر هه‌یه که ئه‌ویش: که‌ی کارێکی کرده‌ییانه‌یه
که هه‌موو پۆستێکی ئیداری ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن بێت؟ بیر له
هه‌بوونی پۆست بکه‌ره‌وه له فێرگه ، خه‌سته‌خانه، داموده‌سگا
کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان، کارگه‌کان ، ده‌سگه کشتوکالیه‌کان، سوپه‌رمارکیه‌ت
و دوکانه گه‌وره‌کان، ده‌سگای پۆلیس و سه‌ربازی و ئاسایش و سیخوڕی،
ئاو کاره‌با، تاپۆ، به‌نزین نه‌وت.....هتد ئه‌مه چ هۆسه‌یه‌ک
ده‌رده‌چێت و چۆن ئه‌مه ده‌کرێت. گه‌ر ئه‌م براده‌رانه بیان وتایه
پۆستی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی و ئیداری به هه‌رحاڵ، به‌ڵام هه‌موو
پۆسته‌کان به گه‌وره و بچووکیانه‌وه، کارێکی نه‌که‌رده‌نی و و
نه‌شیاوه.
گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو موڵکه داگیرکراوه‌کان له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانو
رامیاریه‌کانو کۆمپانیاکانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا به بێ هیچ مه‌رجێک ،
وه‌یا ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان له کۆمه‌ڵگه‌وه.
ئه‌مه کارێکی زۆر باشه و ئاره‌زوو و خواستی گه‌لێکی خه‌ڵکه، به‌ڵام
چۆن به‌م مه‌رامه ده‌گه‌ین؟ به‌ڕای من له دوو ڕێگاوه یا ڕاستتر به
دوو ڕێگا ئه‌مه به ده‌ست ده‌هێنرێت: یه‌که‌میان به کردنی شۆڕش یا
ڕاپه‌ڕینێکی ڕادیکالانه . ئه‌مه‌ش هه‌تا چه‌ندێک سه‌پۆرتی بۆ حاسڵ
ده‌که‌یت و چه‌ندێکیش ده‌توانیت پیلانی ناوه و ده‌ره‌وه بۆ
له‌باربردنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه یا شۆڕسه بۆ پاشه‌کشه‌کردن له
ده‌ستکه‌وته‌کانی ، پوچه‌ڵ بکه‌یته‌وه. دووهه‌م ڕێگا به له‌خۆبڕانێکی
بێ‌وچان، له هه‌وڵ و کۆششێکی بێ ماندوو بو‌ندا له کردنی که‌مپه‌ینێکی
چڕ‌و پڕ‌و فراوان له نا‌و کۆمه‌ڵگادا بۆ هێنانی ده‌نگی زۆر له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتودا بۆ پاڕله‌مان له کوردوستان تاکو بتوانیت
پلانه‌کانی خۆت به هێزی زۆربه بسه‌پێنیت. گه‌رچی ئه‌مه‌ش ده‌چێته
چوارچێوه‌ی کارێکی ئه‌سته‌مه‌وه ، چونکه ئایا پاڕله‌مانێکی وا
ڕادیکاڵ ده‌توانێت بره‌و به‌م کاره ڕادیکالیانه بدات ، ده‌توانێت
درێژه به ژیانی بدات؟ له به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌گ و گورگانه‌ی
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دا.
ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی له کوردوستاندا به‌رقه‌راره
میریه ، ده‌وڵه‌ته ، ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه که ئێمه به هه‌رچی
بزانین و دانی پیادا نه‌نێن یا له لایه‌ن " کۆمه‌ڵگای نێو
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌ناسرابێت". چونکه ده‌وڵه‌ته‌ت یانی ئیدا‌ره‌یه‌ک،
موئه‌سه‌سه‌یه‌ک که هه‌موو داموده‌سگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی له خۆدا
به‌رجه‌سته کردبێت به به‌شی په‌روه‌رده و زانیاریه‌وه، ته‌ندروستی
و چاره‌سه‌رکردن، کارگه و موڵک و زه‌وی و دائیره‌کانی تر،
داموده‌سگه‌کانی تر ، کۆکردنه‌وه‌ی باج و خه‌راج و کرێ، دابینکردنی کرێ
و مووچه و بژێوی خه‌ڵک، تاکه‌کانی نا‌و کۆمه‌ڵ، هه‌بوونی هێز و سووپای
سه‌ربازی و پۆلیسی و ئاسیش و سیخوڕی و...........هتد که ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردییه‌ی ئه‌مڕۆی کوردوستان ئه‌مانه‌ی هه‌موو به
زیاده‌وه هه‌یه، ئیدی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت.
له‌لای من هه‌ر ئه‌م دوو ڕێگایه هه‌یه بۆ به ده‌سیتهێنانی ئه و
داخوازیانه‌ی که ده‌ستنیشان کراون، له‌لای ئه‌م هاوڕێانه‌ش ڕێگای
دووهه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه . ڕێگای یه‌که‌مێش له
هه‌موو جیهاندا کارێکی ئاسان نییه و له‌حاڵی حازردا ده‌ستی بۆ
نه‌براوه و له داهاتوی نزیکێشدا نازانم ، جا ئیدی چۆن ئه‌وه له
کوردوستانێکی دواکه‌وتوودا له کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌تا بیناقاقه نوقم بوو
له هاتوهاواری ئایینی، خێڵه‌کی، تایه‌فه‌گه‌ری، هۆز، ناوچه‌گه‌ری،
ناسیونالیستی و باوکسالاریی و .. هتدا ، چۆن چاوه‌ڕوانی شۆڕشیک یا
ڕاپه‌ڕینێکی وا ڕادیکالانه‌ی لێده‌کیت؟
داگرتنی کرێی خانوو تائاستی داهاتی هه‌ژاره‌کان، وه‌یان داگیرکردنی
هه‌موو بیناو خانوه چۆڵه‌کان له کۆمه‌ڵگاوه.
خودی ئه‌م خاڵه خۆی دژه به لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می بانگه‌شه‌که.
بانگه‌شه‌که مژده‌یه‌کی گه‌وره به‌گوێی خه‌ڵکیدا ده‌دات تا ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی خۆشباوه‌ڕیی له‌ناوبردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به
داموده‌سگه‌ی پاڕله‌مانی و ده‌سگه‌کانی تریشی، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌م
له‌وه ده‌کوتێت که ببێته بناخه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ، که
سته‌م بێت جێگای شتێکی تیا بێته‌وه که پێی بوترێت هه‌ژارو
ده‌وڵه‌مه‌ند. که‌چی هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه دوودا له خاڵی سێهه‌مدا
پاشه‌کشه‌ی لێ ده‌کرێت و وا بچوک ده‌کرێته‌وه هه‌تا کرێی خانوو
دابگیرێت بۆ ئاستێک تاکو هه‌ژاره‌کان قودره‌تیان به‌سه‌ردا بشکێت.
ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند، دوای ئه‌مه چۆن خان‌و و بینا چۆڵه‌کان داگیر
ده‌که‌یت له کاتێکدا ده‌سگای ده‌وڵه‌تی به‌هه‌م و جیهازه
سه‌رکوتکه‌ره‌کانییه‌وه ، به‌هه‌م و یاسا‌و ڕێساکانییه‌وه که له
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکانی خاوه‌نی ئه‌و خان‌و و بینا چۆڵانه و موڵک و
زه‌ویه‌کانی ترن، وجودی هه‌یه.
دابین کردنی هاتووچۆی خۆڕایی بۆ هه‌موان له کاته‌کانی ده‌وامی
فه‌رمیدا ، چ بۆ کار چ بۆ فێرگه، ئه‌مه یش به دابه‌زینی نرخی هاتوچۆ،
به‌رز کرردنه‌وه‌ی ده‌هاتی تاکه.
ئه‌م خاڵه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا ناکۆکه. له لایه‌که‌وه ده‌ڵێن
دابینکردنی هاتووچۆی خۆڕایی له کاته‌کانی ده‌وامی فه‌رمیدا چ بۆ کار و
چ بۆ فێرگه. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵێن " ئه‌مه‌یش به‌و واتایه‌ی
دابه‌زینی نرخی هاتووچۆ".
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که کار ناکه‌ن یاخود خوێندکار نین و توانای
کارکردنیان نییه، چاره‌سه‌ری ئه‌م هاوڕێیانه چییه؟ بێگومان خه‌ڵکێکی
زۆر هه‌ن له نا‌و کۆمڵگادا که ناچنه ئه‌و دوو خانه‌یه‌وه ، وه‌کو
خه‌ڵکانی بێکار له ئافره‌ت و پیاو . دیسانه‌وه ئافره‌تان و پیاوانی
خانه‌نشینکراو، خه‌ڵکانی که‌مئه‌ندام. ئه‌م گروپانه‌ی که ناوم هێنان
له‌م خاڵه‌دا ونن. له کاتێکدا له به‌ریتانیادا خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن 60
ساڵ و سه‌روتر له‌گه‌ڵ که‌مئه‌ندامان و منداڵان هاتوچۆیان به‌لاشه.
مـنداڵانی 16 ساڵ و خوار تر هاتوچۆیان بۆ فێرگه به خۆڕاییه.
شایانی باسه ئه‌وه باس بکه‌م که له 01-04-09 ئه‌م ساڵیشه‌وه
خه‌ڵکانی 60 ساڵ و سه‌روتر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا 31-03-11 له‌گه‌ڵ
منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ واته له 15 ساڵیه‌وه له هه‌ر کاتێکی
کردنه‌وه‌ی مه‌له خانه‌کاندا مه‌له‌کردنیان به‌لاشه. ئه‌مه بێ
له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌ن 60 و سه‌رو ترن هه‌ر له 01-04-09
وه هاتووچۆیان به پاس یا به شه‌مه‌نه‌فه‌ری سه‌ر زه‌وی له هه‌موو
به‌ریتانیادا به‌پاره‌یه‌کی زۆر که‌مه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
خوێندکارانی زانکۆکان کارتی ته‌له‌بایه‌تیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش کرێی
هاتووچۆیان بۆ ده‌هێنێته خواره‌وه. به‌ڵام له کوردوستاندا ئه‌م
هاوڕێیانه منداڵ و بێکار و که‌مئه‌ندامه‌کان و خانه‌نشینکراوه‌کانیان
به یه‌کجاری فه‌رامۆش کردوه.
ڕۆژی کارکردن 6 سه‌عات بۆ هه‌موان له هه‌موو دام‌و ده‌زگایه‌کی میریی و
تایبه‌تیدا، به‌مه‌رجێک هه‌فته‌ی کار له 30 سه‌عات تێپه‌ڕ نه‌کات.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌مڕۆ له
کوردوستاندا کار هه‌یه تاکو خه‌ڵک بیکات؟ ئه‌ی که هه‌یه بۆچی ئه‌و
هه‌موو خه‌ڵکه له هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه‌دایه؟ باشه بۆ ده‌رچوانی
زانکۆکان و په‌یمانگاکان ، زۆربه‌یان شه‌قامه‌کان ده‌پێون؟ خۆ
ئه‌وا‌نه‌شی که کار ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له که‌رتی ده‌وڵه‌تیدا وه‌خت
کوشتن و مووچه وه‌رگرتنه، ئیدی شتێ تر نییه.
هه‌ر له‌م به‌نده‌دا باس له ده‌زگای میریی و تایبه‌تی ده‌کرێت،
ئه‌مه جێی سه‌رسوڕمانه چۆنکه که لاپه‌ڕه‌ی پێشوتر ده‌خوێنیته‌وه
هێمای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تت ده‌داتێ، پاڕله‌مان ڕه‌ت
ده‌کاته‌وه ، پارت و ڕۆڵیان ده‌داته لاوه، بۆیه لێره‌دا دوو گریمان
دێته سه‌ر ڕێمان:
یه‌که‌میان یا ئه‌وه‌تا ئه‌و قسانه‌ی پێشوو هه‌ر قسه‌یه و ئه‌م
هاوڕیانه ڕازین به میری و ده‌وڵه‌ت . دووهه‌میان یا ئه‌وه‌تا
ئه‌مانیش باس له‌و میریه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت دایبمه‌زرێننن ،
واته ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مانیش له هه‌وڵی دامه‌زراندی میرییه‌کی
تردان به‌ڵام ڕه‌نگه به نا‌و و دروشمێکی جوداوه، به‌س ناتوانرێت خۆی
له دروستکردنی پاڕله‌مان و داموده‌زگاکانی تری نێو ده‌وڵتانی مه‌وجود
لابدات.
دوابڕگه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌مو قسه‌کانی پێشوی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه
، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه که ئه‌مان بزووتنه‌وه نین، به‌ڵکو ڕه‌نگه له
هه‌وڵی دروستبوونی بزوتنه‌ویه‌کدابن، به یه‌کخستنی چالاکی هه‌مو
لایه‌نه‌کانی تر. که‌واته زۆر باشتر بوو ئه‌مان وه‌کو خۆیان خۆیان
ته‌رح بکردایه، وه‌کو ده‌سته‌یه‌ک نه‌ک وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌ک چونکه
جیاوازیه‌کی گه‌لێک گه‌وره هه‌یه له نێوانی ده‌سته و گروپ و
ڕێکخراو و بزووتنه‌وه‌دا. ئه‌و ده‌ستانه ده‌شێت کار به نهێنی یا
ئاشکرا بکه‌ن، مه‌رج نییه خه‌ڵکێکی زۆر بن، داخوازیه‌کانیشیان زیاتر
پارتیانه‌یه و ده‌م له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌کوتن و کاره‌کانیان
زیاتر تیئورییه. هه‌رچیش بزووتنه‌وه هه‌یه مه‌رج نییه پارتی بن،
به سروشتی خه‌ڵکێکی زۆر له ڕیزه‌کانی خۆی ده‌گرێت ، هه‌ر که‌س به
پێی داخوازی خۆیی و به‌پێی ئیمکانێتی خۆی به‌شداری ده‌کات، ده‌سه‌ڵات
ڕه‌تده‌کانه‌وه مه‌گه‌ر خۆیان به‌رجه‌سته بکه‌ن له پارتێک یا
له‌شێوه پارتێکدا، به ئاشکرا کارده‌که‌ن و ئه‌جه‌نده و
به‌رنامه‌کانیان کرده‌ییانه‌یه چونکه داخوازیه‌کانی ڕۆژانه‌یان
پێداویستییه زه‌روریه‌کانی ژیانه، هه‌روه‌ها زوو زووش گۆڕانکاری
به‌سه‌ر خه‌ڵکه چالاکه‌کانی نا‌و خودی بزووتنه‌وه‌که‌دا دێت یا
ده‌هێنرێت.
له کۆتایی دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که من لێره‌دا نامه‌وێت که
ڕێوشوێن و به‌رنامه بۆ ئه‌م براده‌رانه دابنێم ، به‌ڵام گه‌ر من له
کوردوستاندا بژیم یا له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان به‌ڵام ئه‌وله‌وێت به‌وێ
بده‌م، ئه‌وه به‌ڕای من کاری کرده‌یی بۆ گه‌یشتن یا به‌لایه‌نی
که‌مه‌وه بۆ هه‌موو داخوازییه ڕۆژانه‌یه‌کانیان ، تێکه‌ڵاوبوون به
خه‌ڵکیه و رێکخستنی که‌مپه‌ینی گله‌یی و پرۆتێست و خۆپیشاندانه،
هاندانی خه‌ڵک و ڕێککه‌وتنه له‌سه‌ر کردنی کاری ڕاسته‌وخۆ، له
داگیرکردنی شه‌قامه‌کاندا ، مانگرتن له باره‌گا و بنکه و دائیره‌ی
لێپرسراواندا، له هاندانی خه‌ڵک بۆ ڕێکخستنی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ک و
لادێ و شوێنه‌کانی تر ، پێکهێنانی ڕێکخراوی نارامیاری جه‌ماوه‌ری ،
هه‌ر ده‌سته و له به‌شی پێداویستیه‌کانی خۆیدا ، وه‌کو : پیر و
په‌ککه‌وته و که‌مئه‌ندام، بێوه‌ژنان، خانه‌نشینکراوان، بێکاران،
پارێزگاری له ژینگه، دژه‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شارشارێنه و
ناوچه‌گه‌رێانه، دژی تاوان، خه‌بات بۆ دادوه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی ،
کۆمه‌ڵه‌ی ژنان و ئافره‌تان، کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له ئاژه‌ڵ و
گیانله‌به‌ران.........هتد که هه‌موو ئه‌مانه‌ش داخوازی مرۆیانه‌ی
خۆیان هه‌یه.
خۆ گه‌ر داخوازییه‌کان له‌مانه‌ش بترازێن وه‌کو ئه‌م هاوڕێیانه ده‌ست
نیشانیان کردوون ، ئه‌وه که‌مپه‌ینی گه‌وره‌تری ده‌وێت تاکو به‌لیستی
خۆت له هه‌ڵبژاردنه محه‌لییه‌کان و گشتیه‌کاندا دابه‌زیت ، که
ده‌نگیشت هێنا مه‌رجه که هه‌موو ئه‌و به‌رته‌ریانه‌ی که‌سانی تر
هه‌یانه له بواری به‌جێگه‌یاندنی کاره‌کانیانا، تۆ ڕه‌تیان
بکه‌یته‌وه تاکو به کرده‌یی نیشانی بده‌یت که تۆ که‌سێکیت له‌و
خه‌ڵکه ئاساییه و بۆ به‌رژه‌وندی ئه‌وان له‌وێدایت.
__________________________________________
* خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌م
بابه‌ته، سه‌ره‌تا وه‌ک نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه‌م کرد، که
به‌ناوی (بزووتنه‌وی هاریکاری)یه‌وه راگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه،
به‌ڵام تاوه‌کو ئه‌وڕۆ 10ی جولای 2009 هیچ وه‌ڵام و ڕه‌خنه‌یه‌کم له
لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ته‌وه. بۆیه به پێویستم
زانی لێره‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه و له‌ته‌ک که‌سانێکیدا که پرسه‌که‌یان
بۆ گرنگه بکه‌ومه لێدوان و مشت‌ومڕ...
|