سه‌ری ساڵ .
سالار جه‌وهه‌ر
له‌م شه‌قامه ئاهه‌نگ سازه‌و ... ئه‌وی دیان خان و مانه ئه‌م ماڵه مه‌ستی وورشه‌یه ... ئه‌وی دیان چراخانه
ئه‌م سنۆبه‌ره مۆم ئه‌گرێ ... ئه‌وی دیان دیاری مناڵ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه شیعر ئه‌چڕێ .. ئه‌وی دیان پرشه‌ی خه‌یاڵ
ئه‌وه شۆخێ پێیدا ئه‌ڕژێ به‌رامه‌ی عه‌شقی به‌هارێ ئه‌وه گه‌نجێ خه‌ونه‌کانی کلوی به‌فره‌و بۆی ئه‌بارێ
ئه‌م ده‌سته‌یه به‌ره‌و ئاسمان وورشه‌ی ئاگریی ئه‌نێرن ئه‌وانی دی له‌و که‌ناره ماچی ژووانیان ئه‌ژمێرن
گلاره‌که‌م سه‌ری ساڵه‌و دنیای ئێره کریستاڵه ئاخۆ له‌وێ خه‌می گه‌وره ده‌ریای فرمێسکی مناڵه؟
ئاخۆ له‌وێ عه‌شق مه‌مه‌و ئێستاش له‌زیندانا ئه‌مرێ؟ ئاخۆ ئێستاش باڵای نێرگز به‌نیشانه‌ی تفه‌نگ ئه‌کرێ؟
گلاره‌که‌م سه‌ری ساڵه جه‌ژن ڕوحم ئه‌هه‌ژێنێ ئاخۆ ئه‌مشه‌و چ سۆزێ بێ لانکه‌ی غه‌ریبیم ڕاژێنی ؟
|