په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١١\٢٠٢٢

سەرکەوتنێکی بەختەوەرانە

بۆ سەرۆکی بەرازیل لولا بەڵام بەرێژەیەکی کەم.

 

لیدەری رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویجی

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ  

Luiz Inacio Lula da Silva سەروکی بەرازیل بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠١١ هەڵبژاردنی یەک شەممە وای کرد کە بگەرێتەوە وەک سەروک، ئەمەش سەرنج ڕاکێشە لەبەر ئەوەی بەلایەنی کەمەوە Lula لەو بەینە دا زیندانی کرا بەهۆی گەندەڵییەوە بەڵام دواتر حوکمەکەی سڕایەوە.


Lula هەلبژێردرا بە بەرزترین ژمارەی دەنگ، بەرزتر لە دەنگی سەروکەکانی پێشوو، لەگەڵ ئەوەش دا پەروایزی کەم بوو.


سەروکی ئێستا Jair Bolsonaro ریژەی ٤٩،١ لە دەنگەکانی بەدەست هینا بەرانبەر Lulas کە ریژەی ٥٠،٩ لەدەنگەکانی بەدەست هینا.


ئەمە بەدڵنیاییەوە (لە هێزەکانی دوناڵد ترامپ نیە) دەبێ واز بێنێ، روژی سێ شەممە لە کۆتایی دا مەسجێک هات سەبارەت بەوەی ئەو ناکۆک نییە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.


Bolsonaro لە ڕابوردوودا، تاکڕەو بوو، دروزن، سەروکی بەشبەشێنە بوو، وێرای ئەمە دەستی لە بەدبەختی پەتای کورونا هەبوو.


بڕینی جەنگەلەکانی ئەمازون گەیشتە بەرزترین پلەی، جیاوازی چینایەتی لە بەرازیل بەرز بووەوە، زۆر تر لە جاران.


لەگەڵ ئەوەش دا وێنەکە رەش و سپی نییە، بەرازیل لە قوناغی گەشەسەندنی ئیکۆنۆمی باش دایە، هەڵمەتی کار لە سیکتوری تایبەتی دا بەرز بوەتەوە، هەڵئاوسان تەواو بەرز بوەتەوە.


ئەم سیاسەتەی ئابوری لەگەڵ ئەوەش دا دەتوانی بەشدار بێ لە ئامادەکاری بۆ Bolsonaro ویرای لایەنی نەرینی چەندین دەنگ بەدەست بێنێ لە لایەن هاووڵاتیانی ئاسایی بەرازیل.


Lula زۆر پیاوێکی بەرێزە. ئێستا دەبێ ئەوە نیشان بدا کە دەتوانی وڵات بەرێوە بەری، لایەنی کەم بەهەمان شێوەی جاران کاتێ کەسەروک بوو . ویرای ئەوەش دەبێ وڵاتێکی درز تێکەوتووی قووڵ کۆ بکاتەوە یان واقیعبینانەی زیاتر : ململانیەکان کپ بکاتەوە.


لەیەکەم کومینتاری پاش هەڵبژاردنی سەرلەنوێ ئەم پیاوە ٧٧ ساڵە بەتەواوەتی قورسایی خستە سەر ئەم خاڵەو گوتی، ئێمە بەرەو سەردەمی نوێ دەروێن لەگەڵ ئاشتی و خوشەویستی و هیوا، من دەمەوێ ڕابەرایەتی ٢١٥ ملیون بەرازیلی بکەم نەک تەنیا ئەوانەی دەنگیان بەمن داوە، ئەمە وڵاتی دوو بەرازیل نییە، ئێمە یەک وڵاتین، یەک خەڵک، یەک نەتەوەی مەزن، بەپێ راپورتی بەدواداچوونی NTB، هەروا ئەو بەڵێنی دا کە بەرازیل دەیەوی بەتەواوەتی بەشدار بێ لە هەڵمەتی دژ بە تێکدانی ژینگە، دارستانی باراناوی ئەمازون دەبێ بپاریزرێ و نەبڕدرێ.


Lula و پارتەکەی پارتی کار PT ئەمە بە ئاسانی بۆیان بەسەر ناچی.


Bolsonaros سەر بە پارتی لیبرالە PL گەورەترین ئەنجومەنی پەرلەمانی بەرازیلە لەگەل پارتە ڕاسترەوەکان دەتوانن زورینە پێک بهێنن و گەورەترین کێشەو گرفت بۆ سەروکی داهاتوو بخوڵقێنن.


لەگەڵ ئەوەش دا Lula ی ٧٧ ساڵ پیاوێکی بەتەمەن گەورەیە . لەکاتێکدا تەمەنی چاوەروانکراو لە بەرازیل بۆ پیاو ٧٢ ساڵە ، ئینسان پرسیارگەلێکی لا دروست دەبێ سەبارەت بەوەی ئەم پیاوە تەواو وزەو ئەنیرژیی هەیە بۆ پێداویستی ئەرکەکانی کە لە پێشی دان.


بەدڵنیاییەوە ئەمە بەباشی ناڕوا بەڵام ئاڵتەرناتیڤەکە خراپتر بوو لەم چواررێیانەی بەردەم هەڵبژاردن، وەک Lula گوتی لەدوای سەرکەوتن لە نێوان دیموکراتیەت و بەربەرییەت.
__________________________________________
سەرچاوە
https://www.aftenposten.no/meninger/leder/i/zEA0v4/aftenposten-mener-gledelig-men-knapp-seier-for-lula

 

ماڵپەڕی هاوڕێ نەهرۆ

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک