سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرده‌وه تروریستیهکهی به‌رده‌م هۆتێل سلێمانی پاڵاس به توندی مه‌حکوم ده‌کات.
هاوڵاتیانی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان
له کاتێکدا خه‌ڵکی خۆڕاگر ونیشتمان په‌روه‌ری شاری سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، خه‌ریکی خۆ ئاماده کردن بون بۆ پێشوازی کردن ویادکردنه‌وه‌ی ڕووداوه خۆش وناخۆشه‌کان له مێژووی گه‌له‌که‌مان له مانگی ئازاردا، به‌داخه‌وه وا مێژوویه‌کی دیکه‌ی ناخۆش تێکه‌ڵی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی مانگی ئازارکرا،
هاوڵاتیانی به‌ڕیز، کوردستانیانی وڵات داگیرکراو!
پلانی تروریستان و داگیرکه‌ران له خاکی کوردستان وکاره‌سات و شه‌هید بوون بابه‌تێکی تازه نییه، خه‌ڵکی کوردستان به مه‌به‌ستیی پاراستنی مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان به‌رده‌وام له خه‌بات و خۆڕاگریدان و به‌م کرده‌وانه‌ش هه‌رگیز به چۆکدا نه‌هاتوون و نایه‌ن.
به تایبه‌ت باشوری کوردستان‌مان به هه‌وڵ و تێکۆشانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌دا توانراوه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌ک به ده‌ست بهێنرێت، ڕۆژانه کار ده‌کرێت بۆ پێشکه‌وتنی زیاتری ئه‌و ده‌سکه‌وته مێژوویه، مخابن شه‌مشه‌مه کۆێره‌کانی ڕیگای ئازادی وسه‌ربه‌ستیی گه‌لی کورد چاویان به‌و ده‌ستکه‌وت و ئازادییه هه‌ڵنایه‌ت، وا ئه‌م جاره‌ش پلانی گڵاوی خۆیان له سلێمانی به جێ گه‌یاند.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه تروریستییهی شاری سلێمانی ده‌کات، هاوکات ئاواته خوازه که بتوانرێت به هه‌وڵ وتێکۆشانی مانددو نه‌ناسانه‌ی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، به زووترین کات ئه‌نجام ده‌ران و ڕێکخه‌رانی ئه‌و کرده‌وه خۆ کوژییه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکرێن، زیاتر پرسگه‌و سنووره‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ شاره عه‌ره‌ب نشینه‌کان توند وتۆڵ بکرێن،
هه‌زاران سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ئه‌و کرده‌وه تروریستییه، هیوای چاک بوونه‌وه‌ی خێراش بۆ هاوڵاتیانی برینداری ئه‌و کرده‌وه تروریسیتییه ده‌خوازین.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 20 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی2707 11.03.2008 www.psk2006
|