٢٣\٢\٢٠١٠
سه‌رکرده‌کانی
گۆڕان، وه‌ک ڕێچکه‌ی ئیسلام له تۆببه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن.
هه‌ژین شارباژێری
ئه‌م نووسینه تایبه‌ته به سه‌رکرده‌کانی گۆڕان که ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن
له باشووردا ببه‌نه ئه‌لته‌رناتیڤی ینک و پ‌د‌ک
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که بتوانن گۆڕانکاری له به‌ڕیوبه‌ری هه‌رێمدا
بکه‌ن و گه‌نده‌ڵییه‌کی هه‌یه کۆتایی پێ
بێنن، بتوانین ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی شه‌فاف دامه‌زرێنن و ئاستی خزمه‌تگوزاری
گه‌ل باش بکه‌ن، ئه‌م بیرۆکه‌یه جوان و به‌جێگایی خۆیه‌تی به‌ڵام ده‌بێت
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌مه، سه‌رکردایه‌تی گۆڕان شه‌فاف بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی
ماڵی گه‌ل و داوایی لیبووردن له گه‌ل بکه‌ن، نه‌ک وه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت
بازاڕی له‌سه‌ر ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی بکه‌ن و خۆیانی لێبێبه‌ری بکه‌ن، ئه‌مه
به ئاشکرا ده‌بیته خۆڵ له‌چاوکردنی خه‌ڵک و به‌و مانایی که هیچ
تاوانێکی ئه‌وان نییه له‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه.
سه‌یره که‌سانێک هه‌تا ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه،
تۆوی گه‌نده‌ڵی و دزیان چاندووه و بڵاویان کردۆته‌وه، یان چاوی
خۆیان گرتووه و بێده‌نگ بوون له دزی و کوشتن خیانه‌ت و چه‌وسانه‌وه‌ی
گه‌ل، ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر به که‌سانێکی تری ناو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ
هه‌ڵوێست ده‌گرن، ده‌بێت هه‌نگاوێکی باش بێت، به‌ڵام چۆن باشه؟ له‌کاتێکدا
هه‌ردوو لایه‌ن خاوه‌ن هزر و سیاسه‌تێک و یه‌ک ئایدۆلۆگین که به
ساڵانه له‌ناویدا کارده‌که‌ن به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ئه‌م بیرۆکه‌یه
به هه‌موو که‌سێک بده‌نه قبووڵ کردن و به سه‌دان شه‌ڕیان به‌رڵاکرد
و هه‌زارانیان له کونجی زیندان گیرکرد و سه‌دانیان بێسه‌روشوێن کرد،
بۆچی؟ تاکو بڵێن ئێمه شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانینن له باشوور. بۆئه‌وه‌ی
به شۆڕشی نوێ گه‌ل فێریی نوێ بوون بکه‌ن هه‌زاران ڕێگه‌یان گرته‌به‌ر،
هه‌موومان ده‌زانینن ڕێگاکان چین، گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌ن باشه
ده‌بێت ئه‌م ڕێگانه مه‌جبووری بێت؟ ده‌ڵین نوێ بوونه‌وه له‌ناو
ژانێکدا له دایک ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو کارێکی ناشیاو چه‌په‌ڵیان
ئاسایی دیت و به‌ڵکو زیاتریش وه‌ک شانازیی کردن به‌ناویشیان ده‌کرد،
نموونه‌ی 66 و 96 ده‌یانی کاری تری له‌وانه نه‌بچووکتر ئه‌نجام درا،
به‌ڵام کاتێک 66+96 بکه‌ینه به‌سه که تێبگه‌ین ئامانه چین، جا ترس
لێره‌دایه، ئه‌م گۆڕانه ده‌ڵێت داخوازی گه‌ل بوو! پێشتر ده‌یانووت
به شۆرشی نوێ گه‌ل نوێ ده‌که‌ین ئه‌م جاره ده‌ڵێن گه‌ل ده‌خوازێ گۆران
ببێت، تاوان له ملی گه‌ل بکه‌ن، سه‌رانی ئه‌م گۆڕانه‌ش ده‌بێت هه‌موو
ڕێچکایه‌ک بگرنه به‌ر به‌ناوی گۆڕانه‌وه؟ بڵێن له پێناو
گۆڕاندا بوو؟ گه‌ر وابێت ئه‌نجام چی ده‌بێت بێگومان به‌رده‌وامی
کلتووری ینک و پ‌د‌ک بۆ ده‌یان ساڵی‌تر درێژ بێته‌وه، ده‌یان کاره‌ساتی
تر له گه‌ڵ خۆی بێنێت، په‌ندێکی پێشین هه‌بوو ده‌ڵیت((
دووسه‌ر له مه‌نجه‌ڵێک جێگایی نییه، باشه که بوو به‌سێ چۆن بێت؟))
هه‌رچه‌ند له کلتووری دیموکراتی ده‌یان سه‌ر یانی ده‌یان بیرۆکه‌ی
جیاواز ده‌توانین پیکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن و ڕه‌نگینی خۆیان زیاتر
جوان بکه‌ن به‌ڵام، به‌داخه‌وه هه‌موومان ده‌زانین باشووری کوردستان
کێ بتوانێت ئه‌وی تر له‌ناو به‌رێت، وه‌ک کلتووری سیاسی باڵا ده‌سه‌ته،
ئه‌مه نموونه‌ی جوانی سه‌رکرده‌کانه که بۆمانیان به دیاری هێناوه،
تاکوو خۆشیان له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
به داخه‌وه من ده‌مه‌ویت ترسی به‌رده‌وامی ئه‌و کلتووره بخه‌مه به‌رباس
گفتووگۆ که ساڵانێکه هێواش هێواش له‌ناوماندا به‌ره‌و له‌ناو چون ده‌چوو
گه‌نجانی ئه‌مڕۆمان پێی ئاشنا نه‌بوون، ئه‌م نه‌س په‌ش ده‌یتوانی
دابڕانێک له نێوان کلتووری پێشوو و داهاتوودا ده‌سته‌به‌ر بکات،
به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئاگاداریم سه‌رانی گۆڕان به کلتووری
پێشووتریان هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ دژبه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن و جارێکی ترهه‌مان
کلتووری بۆگه‌ن ده‌ژێننه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ناوی ئه‌و کلتوور ته‌مه‌نێکی
زۆر ژیاون و به‌و کلتووره فێری شیوازی سیاسی و سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ژیان بوون، هه‌روا له رۆژێدا بێن له بن ناوی گۆڕانه خۆیان به‌ڕێکخستن
بکه‌ن ده‌ست به‌کاروچالاکی سیاسی بکه‌نه‌وه، بمانه‌وێت یان نا،
کلتووری پێشووتر به‌کار دێنن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی داخوازیه
سیاسی و ماددیه‌کانیان، چونکه ئه‌وانه خاوه‌ن هێزێکی هزری سیاسی و فه‌لسه‌فی
نین که بنه‌مایی گۆڕان له‌ناویاندا وه‌ک میکانیزمه‌یه‌کی پێشکه‌وتن
و گه‌شه‌کردنی و کاروچالاکیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بوو بێت و له‌و ڕیگایه‌وه
سیاسه‌ت و کاروخه‌باتی خۆیان به‌ڕییوه بردبێت، ئه‌وان به‌ده‌ست هێنانی
ده‌سه‌ڵات و سه‌رکه‌وتنیان به‌ستۆته‌وه به هێزه‌وه، نموونه‌ی هه‌ره
به‌رچاو ده‌سه‌ڵاتی 20 ساڵیان له به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌رێمی کوردستاندا،
که چه‌ند توانیان گۆڕان و پێشکه‌وتن له ناو کۆمه‌ڵگا یان که‌سایه‌تی
خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن، مه‌به‌ستی من گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن
گرێدراوی ئاکار‌و بیرکردنه‌وه و چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی بوونه نه‌ک
ڤیلاو ئوتووپبێله. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رکێشی گۆڕان ده‌که‌ن، یان
بڵێین ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆڕانخوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا گرتووه
و بوونه ده‌مڕاست و فریادره‌ووس گه‌ل، هه‌مان که‌سن که خاوه‌ن ئه‌م
کلتووره‌ن، من چه‌ند پرسێک ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌موو
براده‌رانی که له ریزه‌کانی ینک دابڕوان ده‌که‌م، ئێوه چه‌نده له
دڵه‌وه ده‌تانه‌وێت ببنه خزمه‌تکاری گه‌ل؟ ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت باشه
بۆ له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شار و لادێکاندا داوایی لێبووردن
له گه‌ل ناکه‌ن که له هه‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵییه‌کی که ئه‌مڕۆ هه‌یه
ئێوه‌ش به‌شتان هه‌بووه و هه‌یه؟ کێتان تا ئێستا سه‌روه‌ت و سامانی
خۆی بۆ گه‌ل ئاشکرا کردووه؟ ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت ئه‌و سه‌روه‌ت و
سامانه‌ی گه‌ل که دزیووتانه یان گه‌نده‌ڵیتان کردووه بیگه‌ڕێننه‌وه
بۆ گه‌ل یان نا؟ یان وه‌ک ڕێڕه‌وه‌ی ئیسلام له تۆبه‌وه ده‌ست
پێده‌که‌ن، ئێوه داوایی لیبووردنتان له دایکی سه‌دان شه‌هیدی هه‌موو
لایه‌ک کردووه که له شه‌ڕی ناوخۆیدا ژیانیان له‌ده‌ست داوه، ئێوه
خۆتان وه‌ک که‌سێک ده‌بینن که به‌شێک له‌و تاوانانه له‌سه‌ر شانیی
ئێوه‌یه؟ ئایا هێڵی سووری نه‌ته‌وه‌ی ئێوه چییه؟ ئێوه له‌به‌رامبه‌ر
خه‌باتی پارچه‌کانی تری کوردستان هه‌ڵووێستان چییه؟ ئایا ئێوه
له بواری ڕه‌گه‌زیدا خاوه‌ن چ پرۆژه‌ن؟ به‌ده‌یان پرسی.......هتد.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسانه‌ی کردوومه وه‌ک تاکێکی کۆمه‌ڵگا نه‌درێمه‌وه
ئه‌وه ده‌ڵێم (( ینک و گۆڕان خاوه‌ن یه‌ک کلتوری سیاسی و ڕێکخستنین،
بیرۆکه‌یان بۆ دژبه‌ره‌که‌یان یه‌که، ئه‌م گۆرانه ئه‌وی تر ینکه، به‌ڵام
هه‌ردووکیان سه‌روکڵاویان بۆ یه‌که!. فه‌رق ناکا ناو مامه بێت یان
کاکه)).
من له دڵه‌وه ده‌ڵێم له گه‌ڵ ڕێزم بۆ گۆڕانخوازه‌کان که به‌ره‌ی گه‌لن
و هه‌موومان ده‌زانین ساڵانێکه له مه‌یداندا خاوه‌ن هه‌ڵوێست و
کاروچالاکین، بانگه‌ش بۆ گۆڕانکاری ده‌که‌ن له هه‌موو ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی و ئیداریدا، هه‌موو کاتێکیش بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت
له‌ناو ده‌سه‌ڵات بنه خاوه‌ن هێز و پاره و ده‌سه‌ڵات کاریان
کردووه و به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی به به‌رپرسیاری له‌گه‌ڵ
کاروچالاکییه‌کاندا هه‌ڵوێسته‌ی کردووه، به‌رده‌وام به چاوێکی ڕه‌خنه‌گرانه
و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کاری کردووه، ده‌بیت هه‌موو ئه‌و راستیه
بزانین گۆڕانێک له‌ناو گه‌لدا گه‌شه‌ی کردووه و چیتر ناتوانێت ئه‌و
کتووره قبووڵ بکات که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات کاری پێده‌کات، ئێمه
کێشه‌مان له گه‌ڵ ئه‌و کلتووره هه‌یه که ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی قۆرخ
کردووه و هه‌موو به‌هاکانی کۆمه‌ڵگای زه‌ووت کردووه، ئه‌مه‌ش له
لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کانیان به‌ڕێوه‌ده‌برێت،
کاتێک کۆمه‌ڵگا خه‌سێنراوه و ده‌سته‌مۆبوون و مادده هه‌موو به‌هایه‌ک
بێت ده‌بێ هه‌وڵدان و گۆڕان له گه‌وهه‌ردا بکرێت، نه‌ک له‌ناو شکڵدا
بێت، بۆ ئه‌مه‌ش بیرمه‌ند و بیرۆکه‌ی هزری سیاسی و ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فی
پێوویسته که بتوانیت گۆڕانکاری له ئاکار و ڕه‌فتاره‌کانی کۆمه‌ڵگادا
بکات و ئاکاری باشی کۆمه‌ڵگا به‌رز بکاته‌وه ئاکاره خراپه‌کان به‌لاوه
بنێت و سه‌رله‌نوی هه‌نگاو بۆ داڕشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بکرێت، ئه‌مه ده‌توانێت
بنه‌مایه‌کی گۆڕانکاری بێت و ئه‌نجامێکی باش له گه‌ڵ خۆیدا بۆ
پاشه ڕۆژ بێنێت. ئه‌گه‌ر گۆڕان وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک که‌س له
ناو پارتیه‌ک هه‌ستاون جیابوونه‌ته‌وه ، که هێشتا خاڵی ئه‌ساسی
جیابوونه‌وه‌یان دیار نییه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک جیا بوونه‌ته‌وه، گه‌لۆ
هۆشیار بوونه‌وه‌ی وویژدانیانه یان پێشبینی سیاسیانه‌ی خۆیانه
چۆن هه‌ستیان به‌وه کردووه له ناوکۆمه‌ڵگادا ئیتر نه‌ک وه‌ک شۆڕشگێر
به‌ڵکو وه‌ک دز و گه‌نده‌ڵ به‌ناو ده‌کرێن. به ڕاستی ئه‌گه‌ر
وویژدانیه‌ن هۆشیار بوونه‌ته‌وه ده‌بێت به ئاشکرا ئه‌وه‌ش بۆ گه‌ل
ڕوون بکه‌نه‌وه تاکو سه‌دان که‌سی خاوه‌ن خه‌بات که ئه‌مڕۆ له
ڕێگایی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه هۆشیار ببنه‌وه و بگه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی که خزمه‌تکاری گه‌ل و وڵاتن نه هیچی تر.
hajin980@gmail.com
|