په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠١٤

سەرکردەکان و حیزبەکانی کوردستان

نەک هەر زۆر بێ کەلکن بۆ سەربەخۆیی کوردستان

بەڵکە رێگرەکی زۆر گەورەشن!

 

 

 

میللەتی کورد زۆر لە مێژە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان دەکا.. هیچ مرۆڤەکیش نییە لەو کوردستانە - ئەگەر بە ئاستەم باوەڕی بە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ هەبێ - پێی ناخۆش بێ کوردستان بە سەربەخۆیی خۆی بگا تەنانەت ئەگەر خراپترین سەرکردە و حیزبیش هاوکاریی میللەت بکەن بۆ ئەو ئامانجە.. چونکە گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان بێجگە لەوەی مافەکی رەوای خەڵکی کوردستان و نیشتمانەکەیەتی وەک هەر میللەت و نیشتمانەکی دیکە.. هۆکارەکی زۆر گەورەشە بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بتوانن بە شێوەیەکی چاکتر و ئاسانتر خەبات لە پێناو مافە کۆمەڵایەتییەکانیان و وەدەستهێنانی ئازادییەکان و ژیان و گوزەرانی باشتر و باشتر بکەن و ئیدی حیزبەکان نەتوانن خەڵک بە وەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان سەرقاڵ بکەن، بەڵام وەک ئەوەی ئێستا دەبیندرێ سەرکردەکان و حیزبەکانی کوردستان - سەرەڕای ئەو باردۆخە لەبارەی کە هەیە بۆ سەربەخۆیی کوردستان - هێندە بێ کەلکن نەک هەر بانگەشەکانیان بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان کۆمەڵە درۆیەکی زۆر گەورەن و تەنیا لە دووی بەرژەوەندییە کەسیی و حیزبییەکانی خۆیانن بەڵکە رێگرەکی زۆر گەورەشن لە بەردەم کۆشش و خەباتی ئەو گەلە بۆ ئەو مەبەستە و بە تەواوییش ئەو زەمینە لەبارەیان لەباربردوە کە بۆ سەربەخۆیی رەخساوە!

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک