٩\٩\٢٠١٣
سه‌رکرده‌کان.. له
به‌رامبه‌ر ''دڵپاک''دا
شه‌رم بکه‌ن!

ده‌ریا
مرۆڤی مه‌زن هیچ کات چاوه‌ڕوانی پاداشت و ده‌ست خۆشی له‌و سه‌رۆک و
سه‌رکردانه ناکات که به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤه‌کان و خاک و
نیشتمان ناپاک بوون، چونکه مرۆڤی پاک و جوان هه‌میشه خزمه‌تکردن
به‌مرۆڤایه‌تی و خاک و نیشتمانی به‌لاوه گرنگتره له‌پاداشتی ئه‌م
جۆره که‌سانه‌ی هه‌تا دوا هه‌ناسه‌یان خزمه‌تی بێگانه ده‌که‌ن.
هونه‌رمه‌ندی مه‌زن (جیهاد دڵپاک) که به‌درێژایی ته‌مه‌ن خزمه‌تی
نه‌ته‌وه‌که‌ی کردوه به دراما و شانۆ و فیلم، کێ هه‌یه له‌ئێمه
ناوی (رۆسته‌می نه‌وت فرۆشی) نه‌بیست بێت که هونه‌رمه‌ند له‌و
سه‌رده‌مانه رۆلی بینیوه‌و به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌لوێستێکی وا مه‌زنی هه‌بێ، له‌کاتێکدا دڵنیام ئه‌و کات ئه‌و به‌ناو
سه‌رکرده‌و سه‌رۆکانه هه‌ر نه‌یانزانیوه کوردایه‌تی چیبووه، به‌ڵام
ئه‌مڕۆ بونته سه‌رکرده‌و سه‌رۆک و به‌رپرسی باڵا بۆ ئه‌وه‌ی نازی
هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و تورک و فارس-ه‌کان بگرن، که به‌درێژایی مێژوو
دوژمنی سه‌ر سه‌ختی کورد بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وته‌ی هه‌رێمی کوردستان
و ئه‌و نابه‌رپرس و سه‌رکرده گه‌نده‌ڵانه نه‌بن ئه‌وانه هیچ کات
کوردیان به مرۆڤیش دانه‌ناوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ بازرگانی و خواردنی
قوتی خه‌ڵک هه‌ر رۆژه‌ی به‌ناو هونه‌رمه‌ندێک دێنن و پێشوازی لێده‌که‌ن
و خۆیان هێنده سوک نیشان ده‌ده‌ن که مرۆڤ حه‌ز ده‌کات له‌کوردبوون
دایانمالێت و ئه‌و جۆره مرۆڤانه له‌کورد بوون بسڕێته‌وه..
ئه‌و سه‌رۆک و سه‌رکردانه‌ی ئێستا پێشوازی له‌هونه‌رمه‌نده
عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌ن و به‌کۆمه‌ڵێک دیاری و رێز لێنان و ئه‌وه‌نده
خۆیان له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌نده‌کان سوک ده‌که‌ن، که‌چی هونه‌رمه‌ندانی
ئێمه ناتوانن بگه‌ن به‌بچوکترین به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ!، ئه‌وانه‌ی ئێستا
حوکمی وڵات ده‌که‌ن ئه‌و وڵاته‌ی به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی تێدا
رژاوه، ئه‌مڕۆ ده‌بێنین به‌هۆی به‌رپرسانی نابه‌رپرسی هه‌رێم که‌سانی
وا تێیدا سودمه‌ند ده‌بن و پێ له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان داده‌نێن،
که هیچ کات نه‌یانویستوه ناوی کورد ببیستن و هه‌میشه دوژمنی کورد
بوون، ده‌بێ ئێوه چه‌نده بێ ویژدان بن که ده‌بێنن ئه‌و که‌له
هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ساڵی هه‌شتاکان له‌زنجیره درامای (ژاڵه) رۆلی
مامۆستا هێمن-ی هه‌بوو ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌جه‌نگێ و ته‌ندروستی
له‌و په‌ڕی خراپیه، که‌چی ئێوه‌ش بێ شه‌رمانه پێشوازی له(راغب
عه‌لامه)یه‌ک ده‌که‌ن که هه‌میشه دوژمنی کورد بوون، کوا چاره‌نوسی
ئه‌و (١٨) کچه‌ی میسر و قوربانیه‌کانی تر؟!
سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت و وه‌زیره نا وه‌زیره‌کان و به‌رپرسه
باڵاکان چۆن شه‌رم له‌خۆتانه‌وه ناکه‌ن وه‌ک به‌چکه‌ی په‌ره‌سێلکه
ده‌متان له‌به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی وا کردۆته‌وه‌و ده‌ڵێی
به‌ژیانتان ئاوه‌دانیتان نه‌بینیوه، ئاخر ده‌زانی جێگای
شه‌رمه‌زارییه به‌مشێوه ده‌رده‌که‌ون و ئه‌م هه‌موو پاسه‌وان و
ئوتومبێله به‌دوایه‌وه ده‌که‌ون، شه‌رمه‌زار تر له‌وێنه‌کان
ده‌رده‌که‌ون، ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ نییه چۆن خۆتان سوک ده‌که‌ن،
به‌ڵام خه‌می ئێمه ئه‌وه‌یه که قوربانی ئێمه ده‌یده‌ین و شانازی
به‌کوردبونی خۆمان و خاکمان ده‌که‌ین، که‌چی ئێوه‌ش هێنده خۆتان بچوک
کردۆته‌وه به‌رامبه‌ر به بێگانه خه‌ریکه شه‌رم له‌کوردبونی خۆمان
بکه‌ین.
ئه‌و کاته‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن مامۆستا (جیهاد دڵپاک) به دوژمنانی
کوردی ده‌وت: ئه‌وه خاکی ئێمه‌یه‌و ده‌بێ مناڵه‌کان فێری خوێنده‌واری
بکرێن و دژی زوڵم و سته‌م بوون، ئێوه له‌کام وڵات خۆتان له‌ترسی
(سه‌ربازی) شاردبۆوه‌و نه‌تانده‌ویست کوردیش بن؟! هونه‌رمه‌ندێکی وا
مه‌زن ئێستا له‌نه‌خۆشخانه بێنازی ببینرێت و ئێوه‌ش خه‌ریکی
هونه‌رمه‌ندێکی عه‌ره‌ب بن؟ به‌ڵێ ئێوه کۆن و ئێستاش هه‌ر خۆتان
به‌رامبه‌ر به بێگانه به که‌م زانیوه هه‌تا خاوه‌نی که‌سانی وه‌ک
ئێوه‌ش بین ناگه‌ین به‌هیچ ئامانجێک، چونکه ده‌بوو ئێوه له‌خزمه‌تی
هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌که‌تان بن نه‌وه‌ک وه‌ک خزمه‌تکارێک
بۆ ناهونه‌رمه‌نده‌کانی بێگانه بوه‌ستن.
له‌مه‌ودوا ده‌بێت به‌و سه‌رۆک و سه‌رکرده‌و به‌رپرسانه بڵێین بوه‌ستن
ئه‌م کوردستان به‌ته‌نها خاکی ئێوه نییه، نابێ به‌مشێوه خوێنی
شه‌هیدو قوربانیه‌کانمان سوک بکرێ و ئێوه به‌هه‌وه‌سی خۆتان خاکمان
ئاوه‌ڵا بکه‌ن بۆ بێگانه‌و نازو فیزمان به‌سه‌ر بکه‌ن، له‌کاتێکدا
ده‌یان هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه که ته‌واوی ته‌مه‌نیان به‌هونه‌ری کوردی
و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ده‌ست زوڵم
و سته‌می عه‌ره‌ب و فارس و تورک رزگاری بێت، ئه‌مڕۆش هونه‌رمه‌ندێکی
مه‌زنی وه‌ک (جیهاد دڵپاک) له‌نه‌خۆشخانه که‌وتوه‌و که‌س ناچێت
به‌لایه‌وه، سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیری
رۆشنبیری و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و
له‌سه‌ر مێز کۆببونه‌وه له‌گه‌ڵ راغب عه‌لامه، پارێزگاری هه‌ولێریش
وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له‌داری بێبه‌ر دۆزیبێته‌وه ئاماده
ئاهه‌نگه‌کانیش ده‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌مووی له‌سه‌ر قوتی ئه‌م
خه‌ڵکه‌یه، گه‌ر ئێستاش مێژوو ئه‌م رۆژه ره‌شانه‌تان نه‌نوسێته‌وه،
ئه‌وا له‌داهاتوو ده‌ینوسێته‌وه‌و مێژوو ره‌حم به‌که‌س ناکات، سه‌رۆک و
سه‌رکرده‌و نابه‌رپرسه‌کانی هه‌رێمه‌که‌م.
من له به‌رامبه‌ر مه‌زنیی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن ''جیهاد دڵپاک'' ته‌نها
وه‌ک وه‌فایه‌ک ئه‌و چه‌ند دێره‌ی پێشکه‌ش ده‌که‌م:
ژیانی تۆ..
هه‌ر بۆ ئازادی
خاک و نه‌ته‌وه بوو
به دڵێکی پاک
به خوێنێکی پاک
به هه‌ناسه‌یه‌ک پاک
به ئامانجێکی پاک
بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
ژیانت به‌خشی
دڵپاکه‌که‌ی کوردستانم
سه‌رده‌مانێ..
له سه‌نگه‌ری دوژمنان بووی
ناوی کوردبوون قه‌ده‌غه بوو
وه‌لێ ئه‌فسوس
هه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی کورد بوون
ئه‌مڕۆ حوکمرانی ده‌که‌ن
لێیانگه‌ڕێ دڵپاکه‌که‌ی کوردستانم
ئه‌وان بۆ سه‌روه‌ت و سامان
بێگانه‌ش بێت ده‌یپه‌رستن
بۆ گه‌رمیی گیرفانه‌کان
خزمه‌تی کۆیله‌ش ده‌که‌ن
لێیانگه‌ڕێ...
تۆ هه‌ر بۆنی خاکت لێ بێ
ئه‌وان هه‌ر بۆنی بێگانه
تۆ هه‌ر خوێنت نه‌ته‌وه بێ
ئه‌وانیش هه‌ر پوڵ و پاره
تۆ بۆنی گوڵت لێ بێ
ئه‌وانیش بۆنی خیانه‌ت
تۆ هه‌ر به میهره‌بانیی بی
ئه‌وانیش هه‌ر خوێن‌ڕێژ بن
تۆ هه‌ر بۆ ئازادی تێبکۆشه
ئه‌وان هه‌ر دژی ئازادی
تۆ له خوێن و دڵی ئێمه بمێننه‌وه و
له سینه‌ی خاک بخه‌وه
ئه‌وانیش هه‌ر به کۆیلەیی
بێگانه ده‌مێننه‌وه!
کەنەدا
/ ئه‌لبێرتا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|