١١\٢\٢٠١١
سه‌رکونسۆڵی ئێران
''شین'' بۆ رۆژهه‌ڵاتییه‌کان ده‌گێڕێ!!

شوان سدیق
نوێنه‌ری ئێران له هه‌ولێر "شین" بۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌گێڕێت، که نیشته‌جێی هه‌رێمی کوردستانن، که‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی
خۆیان له وڵات‌دا، له‌سه‌ر ماچێکی ئاشکرا خه‌ڵک زیندانی ده‌که‌ن، یان
به حوکمی لێدانی "قامچی". سزای ئه‌و کوڕ‌و کچانه ده‌ده‌ن، به ئاشکرا
ماچ ده‌به‌خشن و ماچ وه‌ر ده‌گرن.
واته ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێساکانی حکومه‌تی ئیسلامی ئه‌و وڵاته
ره‌فتار بکات، رووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌دان و سزای جۆراو جۆر ده‌بێته‌وه.
بێگومان بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ته شه‌نه‌سه‌ندی هێزه ئیسلامییه‌کان،
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئازادییه‌کانی ئینسان، چونکه هه‌موو
هێزه ئیسلامییه‌کان، له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازیان نییه له نێوان
پاشماوه‌کانی سوود وه‌رگرتوو له ئه‌لقائیده، یاخوود له‌گه‌ڵ شوێن که‌تووانی
بیری ئیخوان موسلمین و خومه‌ینی. واته هه‌موو ره‌وته فۆندامۆنتالیسته
ئیسلامییه‌کان، خاوه‌نی یه‌ک جۆر له سه‌پاندنی ئه‌خلاق و یه‌کجۆر له
بیرکردنه‌وه و یه‌کجۆر له پراکتیکی ئایینین، تا ئه‌و شوێنه‌ی که که‌ره‌سته
یاساییه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنن، ئه‌و کاته‌ش سنووری ژیان و
رێگاکانی ئینسان دیاری ده‌که‌ن، له هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا باڵا ده‌ست بن،
ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی ئه‌مڕۆ به‌نموونه.
یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلام و
فکرێکی ئیسلامیانه‌ی سیاسی یاساکانی وڵاتی به‌ڕێوه ده‌برێت و له رێگه‌ی
ئه‌و یاسا و قانوونانه‌وه نه‌یاره‌کانی خۆی پێی له سێداره ده‌دات ده‌وڵه‌تی
ئێرانه، حکومه‌تێک که له ساڵێکدا سه‌دان هاوڵاَتی خۆی له به‌ند ده‌کا
و سێداره‌یان ده‌دات، که‌چی سه‌ر کونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، له
گۆڤاری (سڤیل، ژماره 69)دا. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌سه‌ورات
و بۆچوونه دروستانه‌ی ئه‌مڕۆ که قسه له‌سه‌ر ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی له وڵاتی ئێران ده‌کرێت. ئه‌و وڵاته‌که‌ی به‌به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مین
ده‌چوێنێت.
سه‌ید عه‌زیم، سه‌رکونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر، به حزبه
ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران ده‌ڵێت "ئێمه ناومان ناون مردوو، بۆیه هیچ
کاریگه‌ریه‌کیان نییه. به‌ڵام خه‌فه‌ت له‌وانه ده‌خۆم، که هه‌ندێک
خه‌ڵکیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه به‌ناوی حیزبایه‌تیه‌وه، بۆیه من له‌ڕێگه‌ی
سڤیله‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم هه‌ر که‌سێک له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌که‌مپه‌کان
ده‌ژین، پێی خۆشه بگه‌ڕێته‌وه من هاوکاریان ده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر ژیان و ماڵی خۆیان".
سه‌رکونسوڵگه‌ری ئێران "شین" بۆ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گێرێت،
به‌ڵام ئه‌و له بیری چووه، که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌پێی راگه‌یاندنی
رێکخراوه سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران، له ساڵی (1991)، تا ئێستا
ته‌نیا (735) لاوی کوردی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌یه‌وه
له سێداره دراوه، دوایین حاڵه‌تی سه‌پاندنی ئه‌و یاسا سه‌پێنراو نه‌ویسترا
و خۆسه‌پێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، له (15/1/2011)دا به‌سه‌ر حسێن
خزری، چالاکوانی سیاسی‌دا سه‌پێنرا. ناره‌زاییه‌کانیش رۆژ له دوای رۆژ
په‌ره ده‌ستێنێت، ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ش زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه.
جیا له سه‌رکاروباری سیاسی، حکومه‌ته‌که‌ی (سه‌ید عه‌زیم)ی به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی که بڵاوکراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر "زیناکردن" به‌پێی یاسای
حکومڕانی ئیسلامیی ئێستای ئه‌و وڵاته له ساڵی (1979) تا ئێستاکه،
زیاتر له (150) که‌سیان به‌تۆمه‌تی "زینا"کردن به‌سزای ره‌جمکردن
حوکمدراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی (86)ی یاسای سزادانی تاوانه‌کانی
ئه‌و وڵاته دێت.
که‌واته با سه‌رکونسوڵگه‌ری ئێران له‌وه تێبگات جێهێشتنی وڵات له‌لایه‌ن
هاوڵاتییه‌کانه‌وه، په‌یوه‌ندی به‌و سزا توند‌و هه‌ڵوێسته دژه
ئینسانیانه هه‌یه که حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر
هاونیشتمانیانی سه‌ید(عه‌زیم) دا ده‌یسه‌پێنێت، جیا له‌وه‌ش هیچ
ئازادییه‌کی سیاسی و فیکری و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆ له ژێر
حوکمی کۆماری ئیسلامی‌دا، به‌دی ناکرێت!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|