٢٥\٨\٢٠١٦
سەرکوتی
فاشیستانەی پارتی دژ بە رۆژنامەنووسان!

هێمن عەباس
پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانییەوە تا
ئەمرۆی نەوەکانی، هەمیشە لەبەرامبەر نەیاران و بیروڕای جیاواز و هێزە
جیاوازەکانی تردا هەڵوێست و کردەوەی فاشیستانەیان پیادە کردەوە.
تیرۆرکردنی "ویدات حوسێن" لە درێژەی ئەو سیاسەت و زنجیرە
تیرۆرکردنانەدایە کە پارتی لە بەرامبەر هێزە نەیارەکانی خۆیدا ئەنجامیی
دەدات.
ئەم سیاسەت و کردەوە تاوانکاریەی پارتی بە تەواوی هاوچەشنی سیاسەت و
کردەوەی ئەو هێزە فاشیستانەیە کە لە مێژوی دەسەڵاتی خۆیاندا چەندەها
تاوانی قێزەون ودژ بە مرۆڤایەتی و مرۆڤە ئازادەکانیان ئەنجام داوە تا
بتوانن دەسەڵاتی سەرکوتگەریانەی خۆیان بپارێزن . ئەمرۆش پارتی لە
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا لە پێناو پاراستنی دەسەڵات و هەژمونی
حیزبی و بنەماڵەیی و عەشیرەتی خۆیان تەواو سیاسەتێکی فاشیستانە
لەبەرامبەر هەر دەنگێکی جیاوازدا پیادە دەکات بە جۆرێک کە تا ئێستا
چەندین تاوانی قێزە ونیان ئەنجام داوە. تاوانەکانی پارتی لەبەرامبەر
ئازادی ڕادەربرین و ئازادیخوازاندا هەر لەبەرامبەر ویدادت حوسێندا دا
نەبووە بەڵکو مێژویەکی ڕەش و دورودرێژی هەیە. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لە
ساڵی ١٩٩٣ دا بەهەمانشێوەی ویدات حوسێن زۆر دڕندانە و نا مرۆڤانە "نەزیر
عومەر" کە هەڵسوڕاوێکی کۆمۆنیست و یەکێتی بێکاران بوو ڕفاند و دوای
ئەشکەنجە و کوشتنی لاشەکەیان بە سوتاوی هەر لە هەمان شوێنی ویدات لە
قەزای سمێڵ فرێدا. ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی نەزیر عومەر کەسێکی
کۆمۆنیست بوو وە جیاواز بوو لە سیاسەت وبیرکردنەوەی پارتی. بەدوای
ئەمەدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا چەندین هەڵسوڕاوی سیاسی و
ڕۆژنامەنوس و ئازادیخواز تیرۆرکراون و ئازار وئەشکەنجەدراون و
ڕاستەوخۆش پەنجەی تاوان بۆ پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕاکێشراوە لەوانە
تیرۆرکردنی ڕەئوف ئاکرەیی و سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحەمە هەروەها
دروستکردنی سیناریۆی قێزەون بۆیان و دەست نەپاراستن لە هێرشکردنە سەر
بارەگای حیزبە کانی تر و گرتن و ئەشکەنجەدانی ئەندام ولایەنگرەکانیان.
بەڕێوەبردنی و پیادەکردنی ئەم سیاسەتە فاشیستانیە لەلایەن پارتیەوە بۆ
ترساندن و تۆقاندنی هەرچی زیاتریی جەماوەری خەڵک و سەپاندنی فەزای ترس
بەسەر کۆمەڵگەدا و زاڵکردنی بێدەنگی وملکەچکردن بۆ دەسەڵات و
سیاسەتەکانی پارتیە لەو ناوچەیەدا.
بەڵام سەرجەم هێزە فاشیستەکان هەرچەندە فاشیستانە وسەرکوتگەرانە لەگەڵ
کۆمەڵگادا مامەڵەیان کردبێت و توندوتیژی و سەرکوتگەریان نواندبێت
لەبەرامبەر نەیارەکانیان و جەماوەری خەڵک وکۆمەڵگادا و ڕۆژنامەنوس و
بیروڕا جیاوازەکانیان تیرۆرکردبێ سەرئەنجام شکستاینخواردوە و کەتونتەتە
بەر هێرش و ڕق وبێزاری جەماووەری خەڵک و ئازادیخوازان و دەسەڵاتە
فاشیستەکەیان سەرنگون کراوە و خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە . ئەمرۆش پارتی
وبنەماڵەی بارزانی هەمان ڕێچکەیان گرتۆتەبەر. بۆ پاراستنی دەسەڵاتی
بنەماڵەیی و عەشیرەتی خۆیان و پاراستنی سەروەت وسامانی دزراوی کوردستان
لە لایەن ئەم حیزبە و ئەندامانی ئەم بنەماڵەیەوە لە ماوەی ٢٥ ساڵی
ڕابردودا لە کوردستان سڵیان لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک دژ بە خەڵک و
رۆژنامەنووس و ئازادیخوازان نەکردۆتەوە، بەڵام ئەم سیاسەتە تا سەر
بۆیان دەست نادات و ڕۆژێک دێت دەکەوێتە بەر هێرشی ئازادیخوازان و خەڵک
ودەخرێنە زبڵدانی مێژوەوە. هەر خودی ئەم تیرۆرکردنانە نیشانەی ترس و
تۆقینی پارتییە لە جەماوەری ئازادیخواز و چۆڵ بون و لاوازبونی شوێنپێ و
هەژمونیەتی لەناو جەماوەری خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش لە ناوچەکانی
ژێر دەسەڵاتی خۆی لە دهۆک و هەولێر و بادینان.
پارتی بەم تیرۆر و سیاسەتە فاشیستیەی دەیەوێت ئەو ناڕەزایەتی و رقی
جەماوەرە ئازادیخوازە کە رۆژ بەرۆژ لەدژی پارتی وبنەماڵەی بارزانی لە
زیادبون و بەربڵاوبوندایە و ئەم دەنگ و کەسایەتیە ئازادیخوازانەش نەخشی
جدیان هەیە لە ترسشکاندنی جەماوەر لەبەرامبەر سەرکوتگەری پارتیدا،
بەرێتەدواوە و بێدەنگی بکات و لەهەمانکاتیشدا ئەو دەنگ و کەسایەتیانەی
دەیانەوێت ئەم رێچکەیە بشکێنن چاوترسێن بکات، بەڵام ئەم هەنگاوە
قێزەونانەی پارتی دژ بە ڕۆژنامونوسان بەهەمان شێوەی تیرۆرکردنی سەردەشت
بەدژی خۆی دەشکێتەوە و ئەوەندەی تر ناوەڕۆک و ماهیەتی فاشیستانەی بۆ
جەماوەری خەڵک دەردەکەوێت و ئەوەندەی تر دەکەوێتە بەر ڕق وناڕەزایەتی
خەڵک لە ڕوی سیاسی وکۆمەڵایەتیەوە ئەوەندەی تر توشی بنبەست و
تەریکبونەوە دەبێت و ناتوانێت بە ئەنجامدانی تیرۆر دژ بە رۆژنامەنووسان
ئەم ڕەوتی ناڕەزایەتیانە دژ بە دەسەڵاتی پارتی بوەستێنێت و بێدەنگی
بکات. سەئەنجام ئەم ناڕەزایەتیانە رۆژ بەرۆژ بەهێزتر وبەربڵاوتر دەبن
تا دەگاتە خاڵێک کە هێز هاوسەنگی بە قازانجی خەڵک ئاڵوگٶری بەسەردا
هاتبێت و سەرتاپای ئەم دەسەڵاتە فاشیستەی پارتی دەپێجێتەوە و دەیخاتە
زبڵدانی مێژوەوەوە.
١٩\٨\٢٠١٦
aryan78@hotmail.co.uk
|