په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٨

سەرکوتییەکانی رژێمی ئیسلامیی ئێران بەردەوامە.

عەبدولڕەحمان رەسول  


بەگوێرەی ھەواڵەکان کە لە میدیا و ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنەکان بڵاو کراوەتەوە ،پارێزەرەکەی ڕامین حوسێن پەناھی دەستگیرکرا لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن پۆلیس و ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

کاربەدەستانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی دەیانەوێ درێژە بە سەرکوت و ئیستبداد و زیندان و سێدارەکان بدەن ، دۆسی یەی زیندانیانی سیاسی بەتایبەت ڕامین حوسێن پەناھی لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوە فشار بۆ پارێزەرەکەی دەھێنن و لە شوێنی نادیار زیندانی دەکەن .

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری رامین حوسێن پەناھی و دۆسێی کچانی شیناوێ لە سنە، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوینێکی نادیار گوازرایەوە. ئەگەر بەپێی یاسا دەستگیر بکرێ چۆن پارێزەر بە شێوەی ڕەش بگیڕی دەستگیر دەکرێ ؟! ئەگەر ھەر کارێکی بێ یاسایی و سەر پێچی یاساکانی کردبێ ،لە دواکەوتووترین سیستەم و حکومەتدا بەپێی یاسا دەبێ داد وەر بەنامە ئەم پارێزەرە ئاگادار بکاتەوە ،کە خۆیی سەردانی لایەنی پەیوەندیار و بنکەی لێکۆڵینەوە بکات ، نەک بەو جۆرەی کە بە ڕەش بگیری و لە جۆری ئەفکاری مافیایی ھەڵبکوترێتە سەری .ئەمە نیشانەی ھەبوونی سیستەمێکی دژە بەشەری و دڕندانەیە لە ئێراندا کە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێ سەرچاوەی ماڵپەڕەکان پێش نیوەرۆی ۱٤ی گەولاوێژی ۲۷۱۸ بەرامبەر ٥-۸-۲۰۱۸ پارێزەری کورد حوسێن ئەحمەدی نیاز، کە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی رامین حوسێن پەناھی سەردانی دادگای شۆرشی سنەی کردووە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

بەپێی شاھید حاڵەکان ‌، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەو پارێزەرە ھێزە ئەمنییەکان بێرێزیان پێکردووە، و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

لەپێشتریش کوڕی ئەو پارێزەرەیان بە ناوی زانیار ئەحمەدی نیاز کوڕی حوسێن ئەحمەدی نیاز بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەرکراوە و سزای ٨ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕاوەتەوە. ئەوە یە سیستەمی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ھەرگیز دەست ھەڵناگرێت لە سەرکوت و ئیستبداد و زیندان وئازار دانی خەڵک .

ئەرکی سەرجەم تێکۆشەرانی سیکۆلارو ئازادیخواز و یەکسانیخوازە بە یەک دەنگ و بە تێکۆشانی ھاوبەش داوای دەست بەجێ ئازاد کردنی بەڕێز پارێزەر حوسێن ئەحمدی نیاز بکەن ، ئەم پارێزەرە بەھۆی وەرگرتنی دۆسی یەکانی ڕامین حسێن پەناھی و کچانی شناوێ لەسنە کە زۆر دڵسۆزانە و چالاکانە کاری لە دۆسی یەکان کردووە بۆیە دەستگیر کراوە ، بەرپرسانی ئاخوندەگی دەیانەوێت فشار وئازاری ئەم پارێزەرە بدەن .

دۆسی یەی کچانی شناوێ ھەروەک کۆمەڵکوژی خوێندکاران ئەژمار دەکرێ بەگاز ،لەبەرئەوەی چەندین قوتابی پاش چەندین ساڵ لە ڕووداوەکە ئێستاش بە ئازار و نەخۆشی درێژ خەیان دەناڵێنن .پێویستیان بە چارەسەر ھەیە لە وڵاتانی دەرەوە بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران پشت گوێی خستووووە بە بیانوی ئەوە ھەنگاو بەنگاو لە ناوخۆی وڵات چارەسەر دەبن.

لە ئێستادا کۆماری ئیسلامیی لە لێواری ڕووخانی دایە لە ناو چەندین کێشە و قەیرانی جۆراوجۆردا دەگوزەرێت ،بەڵام بەرپرسەکانی ئامادەنین بە ھیچ کەمترین ماف وئازادی یەکان قبوڵ بکەن.

بۆیە چارەسەر تەنھا بەھێز کردنی ھێزی ھاوپشتی و تێکۆشانە بۆ ڕووخانی سیستەمی ڕەجحی و دواکەوتوانەودژە ئینسانی ئیسلامیی یە لە ئێران ،پێویستە ھەر کەسێک کە دڵی بۆ چەسپاندنی ئازادی ومافەکانی مرۆڤ لێدەدات لە ھەر کەنار کۆشەیەکی ئەم جیھانەدا بێت ھاوکار و پشتیوان بێت بۆ ڕووخانی سیستەمیی ئیسلامیی لە ئێران، ھاندەربێت بۆ تێکۆشان بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلاروئازاد کە سەرجەم ماف وئازادی یەکانی مرۆڤەکانی کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان دابین بکات.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک