١٠\٤\٢٠١٢ سەرھەڵدانەوەی ناکۆکیی لە نێوان بەغدا و ھەولێردا.
عومەر حوسێن قادر
لە بەرواری ٢٠/٣/٢٠٠٣ دا ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر ڕژێمی دڕندەی بەعسی لەڕۆژی ٩/٤/٢٠٠٣ توانیان بە تەواوی عێراق ئازاد بکەن لەم ڕژێمە فاشیزمە و کۆتایان ھێنا بە دەسهلاتی ٢٥ سالای دکتاتۆری لە عێراقدا.. ئەم ھەنگاوە بۆ گەلانی عێراق و سەرجەم ئازادیخوازانی جیھان بووە مایەی خۆشحاڵی کە بەھۆیەوە زۆربەی زۆری ھاوڵاتیانی عێراقی کە لە دەستی ڕژێمی بەعسی ڕایان کردبوو و ئاوارەو دەربەدەر بووبوون گەڕانەوە عێراق بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆن و سەرکردە سیاسیەکانی ئەمڕۆی عێراق... دوای ماوەیەک لەبەڕێوەبردنی عێراق لە لایەن خودی ئەمریکاوەو دوای لە لایەن حوکمی سەرۆکایەتی بە خوول تواندرا بۆ یەکەمین جار ھەڵبژاردنی ئازادانە لەم ولاتەدا ئەنجام بدرێت و پەرلامان و حکومەتێک بێنێتە سەرکار کە ھەڵبژێردراوی ھاوڵاتیانی عێراق بێت دوور لە ھەر کودەتاو دەسەلاتێکی سەربازیانەی کە ھەموو حوکمەکان و دەسەلاتدارانی عێراق لەڕێگای کودتای سەربازیانەوە ھاتبوونە سەر حوکم ...
بەلام بە داخەوە ئەمرۆ دەبینین حوکم ڕانانی ئەمڕۆی عێراق بە تایبەتی سەرۆک وەزیران بەھۆی زۆر پێدانی دەسەلاتەوە وردەوردە ئەم وڵاتە ھەنگاو دەنێتەوە بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆری و کۆنترۆڵکردنی دامودەزگاکان و خۆ پڕ چەککردن و بەھێزکردنی سوپا و دووبارە ھە رەشەو چاوسورکردنەوە لە ھەرێمی کوردستان ھەڕە شەی دەرکردنی کورد لە ناوچە عەربیەکان و بەتایبەت بەغدای پایتەخت لە لایەن گروپە تیرۆریستیەکانەوە ویڕای ئەوەی لایەنە بەرپرسەکان و شیعە و سونەکان وردەوردە خەریکی خۆدزینەوەن لە جێبەجێکردنی دەستوری ئەم وڵاتە بەتایبەتی لەو شتانەی کە پەیوەندی بەگەلی کوردەوەھەیە، لەوانە جێبەجێ نهکردنی مادەی ١٤٠ و مەسەلهی پەیوەندیدار بە پێشمەرگە و یاسای نەوت و گاز و بوودجەی ھەرێم و پەراوێزخستنی کورد لە ناوچە دابراوەکاندا وەک کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی تر و دانەمەزراندنی کورد لە دامودەزگاکانی لەو ناوچانە و کوشتن و بڕینی ڕاوەدوونانی کوردان لە جەلەولا و سەعدیە و جێگاکانی تر لە لایەن ھێزە شوفێنی و کۆنەپەرستان و کۆنەپارێز و پاشماوەکانی بەعسەوە ئەمە شاھیدی راستیەکانی سەرەوەن و وە ھەموو ئەمانە بوونەتە ھۆی سەرلەنوێی ھەڵدانەوەی ناکۆکی لە نیوان بەغدا و ھەولێر...
ئەو ناکۆکیانە رۆژبەرۆژ قوولتر دەبنەوە و تەشەنەدەکەن.. بۆیە پیویستە لێرەدا کورد و سەرکردە کوردەکان وە ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە ھەموو جیاوازیەکانیانەوە ھەڵویستەیەک بکەن.. بپرسن:
ئەرێ گەڵۆ دۆستانی دوێنی کورد کە ئێستا دەسەلاتدارانی ئەمرۆی حکومەتی ناوەندی عێراقن . دوای ئەو ھەمو کارەسات و ماڵوێرانییه بەسەر گەلاکەماندا ھاتوە و ھێشتا ئامادەنین بۆ سەلماندنی مافەکانی گەلی کورد و چەسپاندنی و جێبهجێکردنی دەستووری تازەی عێراقی دوای ٩ سال لە روخانی رژیمی دیکتاتۆری ھێشتا ھەر دەستی بەدەستی و ئەمرۆ نا سبەیی بە گەلەکەمان دەکەن؟
ئەرێ گەڵۆ پێویست نییه ھەڵوێسەتەکانمان یەک بخەین بۆ ئەوەی توندتر و راشکاوتر بین و چی تر عێراقێکی لەو جۆرەان بەلاوە گرینگ نەبێت ھیچیتر خۆمان بە ناوبژیوانی و ریکخستنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی کە دان نانین بە مافی کورد خەریک نەکەین پێویستە کاربکەین بۆ ھەڵوەشانەوەی دەسەڵاتی لەم جۆرە؟
بۆیە من پێم وایە بێنەوە
ماڵی خۆمان ریکخەینەوە و خۆمان بەھێز بکەین بۆ ھەموو ئەگەرەکان ھەرێمی
کوردستان پێویستی بە یەکریزیی و برایەتی نیوان ھەموو ھیزە سیاسییهکان
ھەیە بۆ یەک دەنگیی و یەک ھەڵوێستیی و یەک بڕیاری میژوویی بۆ
رزگاربوونی ھەتاھەتایی و ڕزگاربوون لە دەستی بێگانە...
ئەمە واقیعیکی راستەقینەیە ھەر چەندە زۆر قورسە نزیکە لە خەون بەلام ئیرادە و یەک ریزیی گەلی کورد دەتوانێت ئەم قورساییه کەم بکاتەوەو ئەم خەونە بھێنێتەدی و وەک ھەر گەلێک کوردیش مافێکی رهوای خۆیەتی کە مافە خوراوەکان و خاک و ئاوە داگیرکراوەکانی بەدەست بێنێتەوە و دەوڵەتیکَی خۆی ھەبێ بۆیە بێویستە ھەمومان کار بۆ ئەم دەوڵهته کوردییه بکەین و خەون و ئهندێشهی دوژمنان بنێیەنە گۆڕەوە.
|