سه‌رلێشێواوی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان.
ئیسماعیل که‌ریم
ڕۆژنامه‌وانی به‌ده‌ر له‌وه‌ی کارێکی پیرۆز‌و مرۆییه، به هینده‌ش کارێکی هه‌سته‌وه‌ره‌و شاره‌زای پڕی ده‌وێت،له هونه‌ر ویاسا وته‌کنیکی ڕۆژنامه‌نووسی ، گه‌ر ته‌کنیکی ڕۆژنامه‌وانیت شارستانی و مرۆیی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ده‌توانیت درێژه به ڕۆژانی داهاتووی ڕۆژنامه‌که بده‌یت . نه ده‌شکرێت به ژماره‌کانی ئاینده‌ی خوێنه‌ر دڵخۆش بکه‌یت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نا‌توانیت سودێکی به ئه‌ده‌بی کلتوری ئه‌و میله‌ته بگه‌یه‌نیت که زمانی رۆژنامه‌که‌ته . لێره‌وه‌یه که هه‌ر که‌س و ڕیکخراوێک ده‌ستی برد بۆ ئه‌م کاره‌و هه‌موو ئه‌و خاڵه‌نه‌ی ڕه‌چاو نه‌کرد که پێوسته ئه‌می ڕۆژنامه‌وان وه‌ک سیسته‌مێک کاری له‌سه‌ر بکات، ئه‌وه به دڵنیایه‌وه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان توشی کاره‌سات و ره‌وینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ده‌بێت که بوون و ده‌بنه ڕووی گه‌ش و ئاسۆی به‌یانی ڕۆژنامه‌که رۆژنامه‌ی ئه‌رییه‌ی هه‌وڵی ده‌وێت ،گه‌ر ئه‌کادیمی نه‌بوویت و نووسه‌ریش نه‌بوویت له غه‌می نووسین بگه‌یت ،بێ گوومان خوێندنه‌وه‌ی ده‌وێت .گه‌ر ده‌ته‌وێت نه‌ریه‌ی بیت خه‌ڵکیش بێ ڕیز نه‌که‌یت له شه‌ڕه جنێو هه‌ر دروست ده‌بێت و ده‌توانێت درێژه به ته‌مه‌نی مردووی خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه که‌سی رۆژنامه‌وان هه‌رده‌م پابه‌ندی ئه‌و سیسته‌م و ئه‌کره‌کتیکه ڕۆژنامه‌وانیه بێت، که ده‌توانێت زۆرینه‌ی خوێنه‌ری جدی له ده‌ور نوسینه‌کانی کۆبکاته‌وه و به‌های به‌رزی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش له به‌رچاو بگرن که ده‌گمه‌ن و نوسه‌ری جدین له بواره‌کدا ، ماندوو بونی زۆر به نوسینه‌کانیانه‌وه دیاره، وه هه‌میشه‌ش ده‌رگا له‌سه‌ر پشت نه‌بێت بۆ هه‌موو قه‌ڵه‌مێکی ئینشا نووس که له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌که‌یه‌وه تا کۆتای ، ناتوانێت قسه‌کانی کۆبکاته‌وه، پیمان بڵێت ئه‌مه په‌یامی من بوو بۆ تۆی خوێنه‌ر، که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ماڵپه‌ره ئه‌لکترۆنیه‌کان وه‌ک عه‌ره‌بانه‌ی حه‌ماڵی لێهاتوه، هه‌رچیه‌کی له‌سه‌ر بارکه‌یت بێده‌نگ ، خاتر جه‌م. به‌ڕاستی کفرێکی گه‌وره‌و دیارده‌یه‌کی هه‌م قیزه‌ونیشه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێک قه‌ڵه‌مێکی جدی و ئینشا نوسێک له‌یه‌ک جودا نه‌کاته‌وه و هه‌ردوکیان له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا وه‌ک یه‌ك شوێن وێنه‌یان بخرێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که... له‌ناو سیسته‌می هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی دونیا په‌یڕه‌وی نه‌زمی ڕێک خستن و کڵێشه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌کرێت که له ڕۆژنامه‌که‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، نه‌ک وه‌ک ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان به شێوه‌یه‌ک نه‌زمی بڵاوکردنه‌وه‌یان شێواوه، شێعر و مێعر ، باباتی جدی و نا جدی، وڕێنه و، پرسه نامه، هه‌واڵ و،ئینشا .........هتد به‌یه‌که‌وه ڕیز به‌ند ده‌که‌ن بۆ بڵاو کردنه‌وه. هه‌موو ئه‌م نه‌زانین و سه‌ر لێ شێواندنانه بانگه‌شه‌ی مه‌رگی له‌سه‌ر خۆی ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌ده‌ن، ئه‌گین که‌ی ڕه‌وایه له ماڵپه‌ڕێک که ڕۆژانه 20 تا 30 بابه‌ت بۆ خوێنه‌ر په‌خش بکات، ته‌نها له نێو هه‌مویاندا دوو بۆ سێ بابه‌تی جدی تێدا بێت که بتوانێت پاشخانی ڕۆشنبیری خوێنه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بکات. که‌چی به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕه‌کان به خه‌م ساردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نوسین و نوسه‌رانه‌دا بکه‌ن؟ زۆرینه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان، له‌بری خه‌می گه‌وره‌ی بۆ نوسین و گۆڕانی کۆمه‌ڵگا به‌ئاراسته جوانه‌کانی ژیاندا، ته‌نها خه‌می گه‌وره‌یان زۆری خوینه‌ر و رێژه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیانه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هۆکار گه‌لیکی زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌ره جدیه‌کان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان رۆژ له دوای ڕۆژ دوره په‌رێز بن، چیتر ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان نه‌بێت، نوسێن بۆ ئه‌م جۆره ماڵپه‌ڕانه بنێرن، ئاخر به چ پێوه‌رێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕه‌وایه نوسێنێکی سه‌راپا جنێو و دوور له هه‌موو پێوه‌ره‌کانی نوسین و به ناوێکی خوازراو و بۆ مه‌رامیکی تایبه‌ت بکه‌وێته پێش نوسینیکی ئه‌ده‌بی یاخود فکری و فه‌لسه‌فی نوسه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌زمون ؟؟؟؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها به پێوه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه کوردیانه نه‌بێت ؟؟؟ بۆیه ده‌بینین چیتر نوسه‌رانی جدی ناتوانن بێ ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر به‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی که که‌وتۆته ناو ئه‌م ماڵپه‌ڕه کوردیانه‌وه، جامی و توڕه‌یی ده‌ڕژێنێت به‌سه‌ریاندا و، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌ڕێوبه‌ران به ئاگا بهێننه‌وه که به‌رده‌وامی سیسته‌می کاریان به‌م شکڵ و فۆرمه ئه‌وا به‌ره‌و که‌ناره‌کانی فه‌نا بوونی ده‌یانبات، به هێنده‌ی بتواننن ئاسۆیه‌کی ڕووناک بۆ ئاینده‌یان هه‌ڵبینهێنێت.ئه‌و توڕه‌بوونه‌ش وه‌کو ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ پیرۆزڕاگرتنی پیشه‌که کارێکی ڕه‌وایه. زۆر جار نوسه‌ر هه‌ست به شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره ده‌کات ، کاتێ نوسینێک جدی ده‌نوسێت و بۆ سبه‌ی باباته‌که‌ی به ته‌نیشت کۆنه به‌عسیه‌که‌وه بڵاو بۆته‌وه، یاخود له‌گه‌ڵ ووڕێنه‌ی که‌سێک که ساڵانێکه ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ که شاعیره ، به مه‌رجێ له هه‌موو ساڵانی نوسینی ئه‌م جۆره به ناو (شاعیر نوسه‌رانه) ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یان توانیوه ببنه خاوه‌ن په‌ڕه‌گرافێکی ئه‌ده‌بی و هه‌ندێکیشیان ته‌نانه‌ت ڕسته‌یه‌کی جوان و بایه‌خدار له نێو هه‌موو نوسینه‌کانیدا نادۆزرێته‌وه، که‌چی به‌رده‌وام ماڵپه‌ڕه‌کان به شانازیه‌وه سه‌رقاڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی (شته‌کانی) ئه‌م مرۆڤ گه‌له‌ن... گه‌نده‌ڵی و سه‌رلێشێوای هه‌میشه ڕوو له‌و ماڵانه ده‌کات که ده‌رگایان هه‌رده‌م له‌سه‌ر پشته‌و هه‌موو که‌س بێ پر س له خۆڕا بتوانێت خۆیان بکه‌ن به ژووردا، به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ خاوه‌نی بچوکترین پڕنسیب بێت بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یان توانیوه بچوکترین خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب وفکری کوردی بکه‌ن، هه‌روه‌ک چۆن هه‌گبه‌که‌یان خاڵیه‌وه که‌سیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێناکه‌ن به‌ردێک بخه‌نه سه‌ر دیواری بونیادی کلتور ومه‌عریفه‌ی کوردی، هه‌مان ئه‌م قسه‌یه وه‌ک چۆن بۆ هه‌موو ماڵه‌کانی سیاسه‌تی کوردی دروسته، به هینده‌ش مه‌فهومێکی گونجاوه بۆ زۆرینه‌ی ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک په‌تای گه‌نده‌ڵی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ی گرتۆته‌وه، که نوسه‌ری جدی هه‌رده‌م به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێته ئاینده‌یان، چونکه نیشانه‌کانی هه‌ست پێ ده‌کرێت، که به ده‌ه‌ره له هه‌ر جۆره خزمه‌تکردنێک بێت به‌هه‌ر ناوێکه‌وه هه‌موو ئه‌م دیارده گه‌نده‌ڵیانه‌ی که هه‌ست پێ ده‌کرێت له نێو ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیانه‌دا، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌ناو چونی متمانه‌یانه لای خوینه‌ر به‌گشتی و نوسه‌ران به تایبه‌تی. ئه‌مانه هۆکار گه‌لێکی زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌ری جدی میوانداری ماڵێک نه‌که‌ن ، که‌هه‌ست بکه‌ن خاوه‌ن ماڵ به‌و میوانداری و ماندووبوونه نه‌زانن، که ئه‌مان کێشاویانه له پێناویدا، هه‌روه‌ک چۆن که‌سێکی به ئه‌زمون و دونیا دیده مارێک دوو جار نایگه‌زێ له کو‌نێکدا... دیاره لای هه‌موانیش ڕوونه وه‌ک ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌ی نوسه‌ر خوێنه‌ره ، ئه‌وا به‌رده‌وامی و ئاینده ڕوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیانه‌ش نوسه‌ری جدیه، هه‌چ کاتێ نوسه‌رێک گه‌شته ئه‌و دۆخه‌ی که چیتر خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی نوسینی نه‌که‌ن، که گه‌وره‌ترین شکسته، (شارستانی تره ده‌ست به‌رداری نوسین بێت) وه‌ک ئه‌وه‌ی دریژه به نوسین بدات ، به هه‌مان شێوه ئه‌م هاوکێشیه‌ش گه‌لێک گونجاوه بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که چیتر ناتوانن چوار نوسینی جدی په‌خش بکه‌ن ... بۆ ئاوا دۆخێک گه‌ر گوزه‌ر کات به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێکدا ئه‌وا باشتر وایه پرسه‌ی به‌خاک سپاردنی دابنێ، وه‌ک له‌به‌رده‌وامی کارکردنیدا .
تێ.بی.نی ... ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م په‌تایه به دووره له‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنیانه‌ی که هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی بابه‌تی جدی و گۆڕانی گه‌وره و بونیادی کۆمه‌ڵگایان لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت . - ئه‌ڵمانیا - www.ismail-karim.com
|