١٥\١\٢٠١١ سه‌رله‌سپێده‌ی ئه‌وڕۆ رژێمی دڕنده‌ی ئیسلامیی ئێران ''حوسێن خزری''یشی له‌سێداره‌دا.
به پێی هه‌واڵه‌کانی لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وڕۆ سه‌رله‌سپێده چالاکوانی سیاسیی (حوسێن خزری) له زیندانی ناوه‌ندی زیندانی ورمێ له‌سێداره دراوه، هه‌ر ئه‌وڕۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی رژێمی ئاخونده‌کانی ئێرانیش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
حوسێن خزری له ساڵی ١٩٨٢ له شاری ورمێ له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌دایک بووه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی کاری سیاسیی و ئه‌ندامێتیی له (پژاک) ده‌سگیر کرابوو، له‌پاش ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر دڕندانه له زیندانه‌کانی کرماشان و ورمێ و دادگایی‌کردنی به‌سێدراره حوکم ده‌درێ.. پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ش هه‌مان حوکمی به‌سه‌ردا سه‌پێندرایه‌وه.
هیوادرین ئه‌مه ببێته وانه‌یه‌کی چاک بۆ هه‌موو لایه‌نه به‌رهه‌لستکاره کورده‌کان که هه‌ر کوردێک له کوردستانی رۆژهه‌ڵات گیانی له مه‌ترسیی دایه و پێویسته خه‌باتی خۆیان یه‌کگرتووانه‌تر له دژی ئه‌و رژێمه هار و هاجه توندتر بکه‌نه‌وه و چیدی خه‌ریکی ململانێی نه‌خوازرا و و بێ مانای خۆیان نه‌بن و هه‌موویان یه‌کگرتووانه له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به پشتبه‌ستن به هێزی جه‌ماوه‌ریی ناوخۆ و هێزه پێشکه‌وتووخواز و مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان کۆششی خۆیان یه‌کخه‌ن بۆ ئازادکردنی ده‌یان زیندانیتری سیاسیی که هه‌ر ئێستا له زیندانه‌کانی رژێم ده‌ناڵێنن و چاره‌نووسی شه‌هیدی تێکۆشه‌ر (حوسێن خزری) چاوه‌ڕوانیانه، سه‌رکه‌وتن و له‌گۆڕنانی ئه‌و رژێمه دژه‌مرۆییه‌ش هه‌ر به یه‌کگرتوویان و ره‌گداکوتانیان له‌نێو دڵی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و سه‌ربه‌خۆخوازی ریزه‌کانی گه‌ل وه‌ده‌ستدێ.
بمرێ رژێمی سێداره و داگیرکه‌ری کوردستان. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان.
ئه‌مڕۆ ١٦\١\٢٠١١
|