سه‌رمایه‌دارانی
کورد و وه‌لاتپارێزیی.،،نیشتیمانپه‌روه‌ریی.

سیامه‌ند هاریکی
ده‌وله‌مه‌ندی له
کوردستانی ئازاد دا،وه‌کوو به‌هره لێهاتووه بۆ هه‌ندێک
که‌س ، به‌لام تائێستا نه‌گه‌یشتووته راده‌ی شیعر تاکو هه‌موو چین و
توێژه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مانی گردبێته‌وه،به‌لکو سنوورداره و ته‌نها به‌شێکی
زۆر که‌م و دیاریکراوی گرتووته‌وه،به‌شی هه‌ره‌زۆری گه‌له‌که‌مانیش ،تا
ئێستا له‌و بروایه‌دان که خوا داویه‌تێ و رزق و نه‌سیبیانه.
که‌سانێک که خوا ئه‌وه‌نده خۆشیان بۆێن،ئه‌و که‌ره‌مه گه‌ورانه له‌گه‌لیان دا بکات،ناهه‌ق نین ئه‌گه‌ر ته‌نها بیر له خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان بکه‌ن، چۆنکه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ،که ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه
لێیان به‌ده‌ستکه‌تووه ،په‌یوه‌ندی به هیچ وولات و که‌س و لایه‌نێکه‌وه
نین.،ده‌رگای مالی خواش، دیاره به که‌س داناخرێت.
به‌لام،وه‌ک مه‌لاکانی ئێمه ده‌لێن،مالی خواش پێویسته زه‌کات لێبدرێت
،بۆیه له زۆربه‌ی که‌نالی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ئێمه‌دا، خه‌لک له‌گه‌ل
ئه‌و بڕوایه راهێناوه،که به‌لێ ئه‌وه‌ی ئێوه وه‌رده‌گرن وهه‌تانه ،زه‌کاته،فه‌رمووده‌کانی
مه‌لاکان جێبه‌جێده‌که‌ن، بویه تکاتان لێده‌که‌ین، دۆعا بۆمان بکه‌ن
و قه‌بولیکه‌ن ،ئه‌و مه‌ردایه‌تی و که‌ره‌مه‌ی ئێمه له‌گه‌ل ئێوه ده‌که‌ین.
بۆیه له‌کاتی کردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یێک، له هه‌رێمه جیاوازه‌کانی
کۆردستان دا بچۆک بێت یان گه‌وره ،یان دانی هه‌ر یارمه‌تیێک بۆ ئه‌و
خه‌لکه که‌م بێت یان زۆر،روو له قیبله(که‌عبه*) ده‌که‌ن ده‌یان جار
ده‌لێن سوپاس،بۆ ده‌سه‌لاتی هه‌رێم و فلان و فیسان.چۆنکه تا ئێستا ئه‌و
خه‌لکه تێنه‌گه‌یاندوه،که ئه‌و پاره‌یه (روونی خۆیانه،به‌سه‌ری
خۆیان دا ده‌که‌ن)،شایانی
سوپاسی نی یه، هه‌موو هه‌ر سه‌روه‌ت و
سامانی وولاته‌که‌یانه ،که به‌شی هه‌موو ئه‌و خه‌لکه‌یه که له‌و
وولاته‌دا ده‌ژین ،هیچ که‌س و لایه‌نێک، منه‌تێک و پیاوه‌تیێک له‌گه‌لیان
ناکات. به‌ته‌واوی وه‌کوو ئه‌وه‌یه به ده‌ستی خۆت سه‌ری بخۆرێنی و له
دوایی دا بلێیت ،سۆپاس بۆ خۆم.
سه‌رمایه‌داران ..به پێوان و پێناسه‌ی زانستی و له وولاته پێشکه‌وتووه‌کان
دا ئه‌و که‌سانه‌ن،که له سه‌ره‌تا دا خاوه‌ن بیرۆکه‌ن وه دوایی
ماندووبون و شه‌و‌نخۆنیێکی زۆر، هێدی هێدی ئه‌و بیرۆکانه ده‌یکه‌نه
پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر،به‌لام له کاتێک دا که ئه‌و به‌رهه‌مانه
دێننه بازار بۆ فرۆشتن ،خۆیان حاکم نین..ته‌نها چاو‌دێر و چاوه‌روانن
له پێشوازیکردنی خه‌لک بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان ..ئایا ئه‌و به‌رهه‌مانه
چه‌ند له خواست و پێداویستیه‌کانی ئه‌و خه‌لکانه پڕده‌که‌ن و پێکده‌هێنن،تا
ده‌یکرن.
له بازار دا ئه‌وانه‌ی پاره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه حاکمن، به‌لام له
کاتی کرین و فرۆشتن دا، کامیان زیاتر قازانج ده‌که‌ن،بێگۆمان ئه‌وانه‌ی
خاوه‌ن باشترین و گۆنجاوترین به‌رهه‌من،له جۆرایه‌تی و نرخ دا ، به‌شێوه‌یێکی
تر ئه‌وانه‌ی باشترین ده‌رمان(هه‌توان) بۆ ده‌ردی خه‌لک دێننه
بازار،بازاریان باشتر ده‌ڕوات ،ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌بن .
هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه به سه‌رمایه‌داری وه‌لاتپارێز..نیشتیمانپه‌روه‌ر..
داده‌نرێن،که له‌گه‌ل بیرۆکه‌ی خو ده‌وله‌مه‌ندکردن دا،له ڕێزی یه‌که‌م
دا ، بیر له دابینکردن و چاره‌سه‌رکردنی پێداویستی و ده‌رده‌کانی کۆمه‌لگاکه‌یان
ده‌که‌نه‌وه، دوایی له بازاره‌کانی جیهانیش دا بلاوه پێ ده‌که‌ن. وه
بیر له به‌رهه‌مهێنانی جۆره که‌رسته‌یێک،کالایێک ده‌که‌ن، بۆ پڕکردنی
پێداویسیته‌کانی گه‌له‌که‌یان، وه له‌گه‌ل ڕۆژگارو سه‌رده‌م و بازاری
ڕۆژ دا خۆیان و به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌یگۆڕن و مۆدێرن ده‌که‌ن.
له وولاته پێشکه‌تووه‌کان دا که‌س ناتوانێت به که‌یفی خۆی به‌رهه‌م
بینێته بازار و بفرۆشێت،مه‌گه‌ر به ڕه‌شی، ئه‌گینا ده‌بێت مۆله‌تێکی
یاسایی هه‌بێت، وه به‌رهه‌مه‌کانیش له‌ژێر کۆنترۆلێکی ته‌واوی زانستی
دا ده‌ربازببن و باج بدات وه به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر هه‌موو سه‌رپێچی
و ناپاکیێک بگرێته ئه‌ستوو.
له کۆردستان، رۆژانه هه‌ندێک له به‌رپرسیاره‌کان باسی بازاری ئازاد
ده‌که‌ن، پرۆپاگه‌نده‌شی بۆ ده‌که‌ن که وولاته‌که‌مان خاوه‌ن،بازارێکی
ئازاده، به‌لام به‌داخه‌وه مروڤ ،هیچ سیما و مه‌رجێکی یاسایی تیا به‌دی
ناکات و نابینرێت .
یه‌که‌مجار له وولاتێک دا ،ئه‌گه‌ر یاسا نه‌ک ته‌نها سه‌روه‌ر نه‌بێت،به‌لکو
به‌ده‌گمه‌ن له کارۆباره‌کانی رۆژانه‌یان دا ووجودی هه‌بێت و هه‌ستپێبکرێت،
نابێت بلێن هیچ شتێکی مۆدێرن وئازادمان هه‌یه ،
به‌تایبه‌تی بازاری ئازاد ،که مووتوری وه‌رچه‌رخان و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لات
و ده‌وله‌ته ،چون ده‌توانین
به بازاری ئازاد ناوزه‌ند بکه‌ین.
به‌رای من له هه‌ر وولاتێک دا ،گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت،هیچ کار و
پرۆژه‌یێکیان، ناتوانین،ڕه‌وایه‌تی بده‌ینێ، و وه‌ک خانوویێکه ڕووی
ده‌ره‌وه و دیواره‌کانی،باشترین دیمه‌ن و رووخساری بینایی(ئاڤاهی*)پێوه دیاربێت،به‌لام بانی نه‌بێت، هه‌موو کاتێ ده‌بێت چاوه‌روانی ئه‌وه
بکرێت که زستانێک، ڕه‌شه‌بایێک، باران و به‌فرێک،به‌سه‌ردا دێت، ئێمه
له بیابانی عه‌ره‌بی ناژین تا، وه کو.. دۆبه‌ی..بۆمان بچێته سه‌ری،
هه‌تا ئه‌گه‌ر دراوسێکانیشمان، ئه‌مجاره به‌زه‌یی به ئێمه بکه‌ن، که
له میژوودا نه‌بووه،که‌سیش بڕواناکات ببێت، سرۆشتی وولاته‌که‌مان بۆ
...خانووی بێ بان..ده‌ست نادات و
گونجاو نی یه.
له وولاتێکی ده‌وله‌مه‌ندی وه‌کو باشووری کۆردستان دا، ئه‌وه‌ی نه‌مان
بووه و ئێستاش نیمانن، پرۆژه و کارگه‌ی خۆمالی و به‌رهه‌مهێنه‌رن،هه‌موو
پێداویستیه‌کانی ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وولات دێن،له‌وانه‌یه ئه‌و
شتانه‌ی به فه‌رمی بۆمان دێن،دوو ئه‌وه‌نده‌ش به‌رێگای قاچا‌غ و نه‌فه‌رمی
بێننه ناو وولاته‌که‌مان.
له ڕه‌وشێکی ئه‌وهادا چوون ده‌وله‌مه‌نده‌کان و سه‌رمایه‌داره‌کانی
ئیمڕۆی ئێمه، ده‌توانن ببنه سه‌رمایه‌دارانی نیشتیمانپه‌روه‌رو خاوه‌ن
هه‌ستێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی ،کاتێک له ڕێزی یه‌که‌م دا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی
و خزمه‌تی گه‌ل و وولاته‌که‌یان نه‌که‌ن،.. چونکه نه‌ک ته‌نها بازاره‌که‌یان
،به‌لکوو چاره‌نووسیان و سه‌ربه‌رزی و به‌خته‌وه‌ریشیان،به ده‌وله‌مه‌ندی
و سه‌ربه‌رزی ئه‌و گه‌ل و کۆمه‌لگایه‌وه،له هه‌موو بوارێکی ژیان دا
به‌ندن،به‌ستراون.
له کاتێک دا ئه‌وه‌ی نه‌یانبووه بیرۆکه و ماندووبونی یه له ژیان
دا،به تایبه‌تیش له‌و بواره‌دا،به‌شه‌و به هه‌ژاری و بێ نانی
نووستوونه و به رۆژیش که هه‌لساوون ده‌ستیان له‌سه‌ر وورگێکی تیر و
پڕبووه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌نده کۆردییه‌ی که ده‌لێن(ده‌ستی
ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره).
لێره‌دا ناتوانین بڵێین هه‌موویان وه‌ک یه‌کن و به یه‌ک چاو ته‌ماشایی
هه‌موویان بکه‌ین، چۆنکه پێش ئه‌م ڕه‌وشه‌ش واته پێش 1991 یش لێره‌و
له‌وێ،ناوی هه‌ندێک که‌سمان ده‌بیست که ده‌وله‌مه‌ندن ،به‌لام له‌گه‌ل
ئه‌و رێژه که‌مه‌ش،ناوی سه‌رۆک جاش وخۆفرۆشه‌کان له پێش هه‌موویان دا
بوون.واته له سه‌دا سه‌د خۆێنمێژ و له‌سه‌ر خوێنی خه‌لکی نه‌زان و هه‌ژار
خۆیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌کرد
،
ئه‌وانه‌ی ده‌مێنن،رێژه‌یێکی زۆر زۆر که‌من،که ده‌توانین ده‌ستخۆشیان
لێبکه‌ین،پشتیان
پێ‌ببه‌ستین و بلێین،خه‌مخووری گه‌ل و وولاتن و له
ڕۆژانی ڕه‌شیش دا سه‌لماندوویانه ،بۆ نموونه له ئه‌نفالی شووم
دا،کاتێک که فاشیسته‌کانی به‌عس، به هه‌زاران خه‌لکی ده‌ڤه‌ری
بادینان، بۆ مردن فرێدرانه ، ده‌شتی هه‌ولێر،به‌تایبه‌تیش له به‌حرکه‌و
جێژنیکان،هه‌ندێک له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی هه‌ولێر سه‌لماندیان ،
کوردپه‌روه‌رن و هه‌موو شتێکیان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وولاته‌که‌یانه و
نه‌یان هێشت ئه‌و خه‌لکه له برسان دا بمرێت، وه‌کوو ڕۆله‌کانی
خۆیان هاوکارییان
کردن،کوردایه‌تیان زۆر به هێزتر بوو،له گۆلله و
هه‌ره‌شه‌کانی فاشیسته‌کانی به‌عس.
راسته به،میرات و به فال و.لووت و چه‌نده‌ها رێگه‌ی تریش،خه‌لکانێک
هه‌ن ده‌وله‌مه‌ند بوونه ،به‌لام زۆر،به‌ده‌گمه‌ن توانیویانه ،درێژی
به‌و ده‌وله‌مه‌ندی یه بده‌ن،چۆن ئه‌و پاره‌یه به ئاسانی و بێ
ماندووبون که‌وتوته به‌رده‌ستیان ،،ئه‌وها دوای ماوه‌یێکی
کورت به
فیرۆ داوه و ڕۆییوه....چۆنکه نه به‌رنامه یێکی وایان له مێشکیان
دا هه‌بووه،نه ره‌نج و ماندووبونیێکیان پێوه دیوه..
به ڕایی من ئه‌گه‌ر مرۆڤ به هۆش و عه‌قل ده‌له‌مه‌ند نه‌بێ،به هیچ
شتێک ناتوانێ ده‌وله‌مه‌ند ببێ
و که‌سیش ناتوانێ ده‌وله‌مه‌ندی بکات..
فه‌یله‌سۆفی
کورد..ئه‌حمه‌دی خانی،،دڤی ده‌رباره‌ی دا..دبێژه..
مه‌زناتی نه ب پاره و ماله .. نه ب گۆرینا کاله
مه‌زناتی ب‌جه‌وهه‌ری ئینسانه..ب‌عیلم‌و عیرفانه..
28.11.2007
به‌رلین
|