په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

سەرنجەکان لەسەر حکومەتى تازە.


ئیبراهیم بالیسانى


یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وەک لایەنێکى سەرەکى وبەشداربوى پەرلەمان وحکومەت ، وەک لایەنێکى دیارودەسەڵاتدارلە کوردستان، دەبوایە لە دواى (2005) وەک لایەنى بەرامبەر (پارتى)هەمان دەسەڵات وهەمان رۆڵى بینیبایە کە پارتى لە ناو حکومەت ودەزگاکانى ترى بەرێوەبردن بەتایبەت لە هەولێر کە هەیبوو!!
چۆن:
دەبوایە دواى تێپەڕبونى دووساڵ هەردوو سەرۆکى (پەرلەما ن وحکومەت) لە نێوان پارتى ویەکێتى ئاڵوگۆرییان پێبکرابایە .بەڵام دواى ئەوەى ئەم رێککەوتنە نەچووە سەر و سەرۆکى حکومەت وەک خۆى لاى پارتى مایەوە !!ئەمە بۆ یەکێتیەکان مایەیى نیگەرانى ونارازیبونى زۆرى لێکەوتەوە. هەرچەندە دەوترێ کە یەکێتى خۆى ئەو پۆستەى جارێکیتر بۆ ماوەى دووساڵیتر داوەتەوە بە پارتى تا سەرۆکى حکومەت بەرنامەوکارەکانى پێشوى کە نەخشەى بۆکێشابوبتوانێ جێبەجێیان بکات.


ئاڵوگۆرپێنەکردنى هەردوو پۆستەکان لە نێوان هەردوولایەنى ئاشتبوەوەوپێکهێنەرى حکومەت وپەرلەمان ، وایکرد دەسەڵاتەکانى هەردوولا تەنیا ئەو دەسەڵاتەبێ کە پێشتر لە سنورى فەرمان رەوایى خۆیان هەیانبوو!! هەرچەندە ئەو خەوشە لە رووکەشدا وانەدەبینرا بەڵام لە ناواخندا بە روونى دوو دەسەڵاتى بەدى دەکرا!!یەک نەگرتنەوەى هەموو وەزارەتەکانیش تا ئەم دوا دواییە ئەو بۆچونە زیاتر دەسەڵمێنێ وتا هەنوکەش دوو دەزگاى ئاسایش هەن ویەکتریان نەگرتۆتەوە.


ئەو دەسەڵاتەى کە سەرۆکى حکومەت لە (هەولێرودهۆک) هەیبوو لە سنورى (سلیمانى وگەرمیان ) نەیبوو! جێگرى سەرۆکى حکومەت بەهەمان شێوە ئەو دەسەڵاتەى کە لە (سلیمانى وگەرمیان) هەیبوولە (هەولێرودهۆک) نەیبوو.


وەرنەگرتنى پۆستى سەرۆکى حکومەت لە لایەن یەکێتى بۆ ماوەى دووساڵ لە رابردوو، رەخنەوگفتوگۆوگلەیى زۆرى لە ناویەکێتى دروستکرد! لەناو یەکێتى لە هەموو ئاستێکدا هۆکارى وەرنەگرتنى پۆستى سەرۆکى حکومەت نیگەرانى ونارەزایى دروستکردوداوایان دەکرد ئەو پۆستە بۆ دووساڵ بدرێ بەیەکێتى.


وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى حکومەت لەلایەن یەکێتیەوە خەون وئومێدوداواوداخوازى هەموو یەکێتیەکان بوە بەبێرەچاوکردنى بیرورایى جیاوازیش . لەو دوایەشدا کە دەیان ووت: سەرۆکى حکومەت جارێکیتردەدرێتەوە بە پارتى!!هەمان دەنگ بەرزبوەوە. دەرکەوت بۆ چوار ساڵى داهاتوو یەکێتى سەرۆکایەتى حکومەت دەگرێتە ئەستۆوجێگریش لاى پارتى دەبێ . لەگەڵ ئەوەشدا دەگۆى ئەوە هەیە کە سەرۆکایەتیەکە بۆ دووساڵە!ودوایش ئالوگۆرى پێدەکرێ.


ئێستا یەکێتیەکان بە وەرگرتنى ئەو پۆستە خۆشحاڵن ودەیانەوێ سەرۆک لە کارەکانیدا سەرکەوتوبێ ودەسەڵاتى بەسەر هەموو ناوچەکاندا هەبێ وبەربەست ورێگرى لە پێشدا دروست نەکرێ ،بەتایبەت ئەولە هەڵمەتى هەڵبژاردن سەرۆکى لیستى (کوردستانى)بوە کە لیستى (یەکێتى وپارتى)بوو.ئەگەر توانرا بەم شێوازە هاوکارى سەرۆکى حکومەتى داهاتوبکرێ ودەسەڵاتەکان لەگەڵ جێگردابەشنەکرێن بۆ ناوچەکانى ژێردەسەڵاتى (پارتى ویەکێتى) بێگومان هەر لە ئێستاوە ئایندەى سەرکەوتنى ئەو حکومەتە بەدى دەکرێ وبە پێچەوانەشەوە ئایندەیەکى روونى نابێ.


سەرۆکى حکومەتى پێشو(نیچیرڤان) کەسێکى سەرکەوتوبو لە کارەکانیدا ، ئەو هەرچەندە خۆى کەسێکى بە قابیلیەت ولێوەشاوەبو، لە هەمان کاتدا دەیان راوێژکاروپسپۆرى شارەزاوتایبەتى لە پشت وهاوکاریبون. لەولاش سەرۆکى هەرێم وهەموو پارتى لەگەڵ بوو،لەولایەش سکرتێرى یەکێتى وبەشى هەرە زۆرى بەرپرسانى یەکێتى پشتیوانیان کرد.


سەرۆکى حکومەتى داهاتو(بەرهەم) دەتوانێ لەو کارە نوێیەیدا سەرکەوتوبێ ؟ ئەو هەرچەندە خۆى کەسێکى بە تواناوشارەزاشە لە بەرێوەبردن .بەڵام ئەگەر پشتیوانى نەکرێ بێگومان سەرکەوتونابێ! ئەگەر مەبەست سەرکەوتنى حکومەتى داهاتوبێ ئەوا پێویستە (دکتۆربەرهەم) هاوکارى وپشتیوانی بکرێ . وەک چۆن لە هەموو ئاستەکاندا هاوکارى (نێچیرڤان بارزانى) کرا پێویستە لەلایەن سەرۆکى هەرێم وپەرلەمان وپارتى ویەکێتیەوە هاوکارى بکرێ تا لە ماوەى چوار ساڵى داهاتو حکومەت بتوانێ خزمەتى کۆمەڵانى خەلکى کوردستان بکات ولە ئاستى ئەو بەڵێنانەبێ کە پێشتر هەردوولا (پارتى ویەکێتى) لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیەى کە لە لیستى (کوردستانى) دا کۆیانکردبوەوە بەیانیانکردبو تا بتوانن زۆرینەى دەنگى خەلک بەدەست بهێنن. ئەگەر هاتو هاوکارى سەرۆکى حکومەت نەکرێ ئەوا نەک هەر ناتوانن بەڵێنەکانى خۆیان ببەنە سەر بەڵکو لە هەڵبژاردنى داهاتودا ناتوانن جارێکیتر ئەو رێژە دەنگانە بەدەست بهێننەوە.


هەرچەندە ئەم دەورەیە وەکو پێشو نیە ، چونکە لە ماوەى چوار ساڵى رابردوو دەنگى ئۆپۆزسیۆن کزولاوازبوو!بەڵام بۆ چوار ساڵى داهاتو وانابێ . هەبونى ئۆپۆزسیۆنیش نابێ بە مانا ومەبەستى رووخاندنى دەسەڵات کاربکات ووەربگیرێ ، بەڵکو ئەو چاودێروچاوگێڕدەبێ بەسەر دەزگاکانى بەرێوەبردنەوە کەواتە ئەوەش مایەیى سەرێشەیەکیترە بۆ حکومەتى داهاتو! لەبەر ئەوە ئەرکى کۆبوەوەکانى ناو لیستى کوردستانیە کە لە هەموو ئاستەکانەوە پشتیوانى نوێنەرەکانیان بکەن ونابێ ڵێیان غافڵبن.

 


Info_balisani@yahoo.com