٢٠\٨\٢٠١٧
سه‌رنجێك
ده‌رباره‌ی ئاراسته‌ی سێیەم!

عەبدوڵا ساڵح
پرسی گشت‌پرسیی گه‌رمترین پرسی ئێستایه له
كوردسان، هه‌موو چین و توێژه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه،
ده‌سه‌ڵات یه‌كێك له ئامانجه‌كانی، له‌م گشتپرسییه‌دا ،ئه‌م
سه‌رقاڵیه‌یه ، لێره‌دا ئه‌وه باسی من نیه و ده‌كرێ له شوێنی
دیكه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
كۆمه‌ڵگا به گشتی دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو كه‌مپی - به‌ڵێ - و - نه‌خێر
-، دوا به‌دوای ئه‌م دابه‌ش بوونه و زیاتر له ڕێگای تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، ئاراسته‌یه‌ك ده‌ر كه‌وتوه كه نه بڕوای به
گشت‌پرسیی هه‌یه، نه به به‌ڵێ و نه به نه‌خێر.
له ڕوی لۆژیكی و ته‌نانه‌ت له ڕوی سیاسیشه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێست گرتنه،
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، ده‌ڕژ ێته نێو ئاشی كه‌مپی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌به‌ر
چه‌ند هۆیه‌ك:
١- كاتێك دوو بۆچون و دوو سیاسه‌ت ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك ، كه‌متر
وا هه‌ڵده‌كه‌وێ هه‌ردووك لا له هه‌موو رویه‌كه‌وه به‌رابه‌ر بن ، هه‌روه‌ك
ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا له كوردستان ده‌گوزه‌رێ ، كه‌مپێك كه - به‌ڵێ -
یه ،ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته ،ڕابه‌ر وئاڵا هه‌ڵگری ڕه‌سمی هه‌یه ، به‌ده‌یان
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی له‌پشته ، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی زۆره ، هێزی هه‌یه
، 26 ساڵه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی داگیر كردوه و به خراپترین شێوه به
ڕێوه‌ی ده‌با ، به كورتی كه‌مپی قودره‌ته . له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مپێك
، كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌رئه‌م كه‌مپی قودره‌ته دروست
بووه ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێ ، له‌ڕوی ئیمكاناته‌وه ، به
كه‌مپی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كه‌مپی به‌رامبه‌ره واتا - نه‌خێر
- وه‌ك كه‌مپی - به‌ڵێ - ئه‌جیندای جیاوازی تێدایه و ڕه‌نگه له دوا
ڕۆژ‌دا ئه‌و ئجیندایانه نه‌ك هه‌ر یه‌ك نه‌گرنه‌وه به‌ڵكو دژ به‌یه‌كیش
بوه‌ستنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی كه‌مپی
به‌ڵێ وه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ، وه‌ك دیفاكتۆ ، كه‌وتونه
یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه . لێردا، وه به‌حوكمی مه‌نتیق ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ره‌فزی هه‌ردوو بژارده‌ی - به‌ڵێ و نه‌خێر - ده‌كا و بانگه‌واز ده‌كا
بۆ نه‌چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ، بێشك له‌قازانجی ئه‌وكه‌مپه‌یه
كه قودره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی لایه چونكه ئه‌م نه‌خێره ته‌نیا بۆهه‌ڵوێست
گرتن له‌به‌رامبرئه‌م گشتپرسییه‌دا نیه ، به‌ڵكو - نه‌خێر - ێكی گه‌وره‌یه
بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام ئاوا ته‌عبیر له‌خۆی ده‌كا.
٢- له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕابردوو نیشانی داوه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ،
به تایبه‌ت پارتی و یه‌كیه‌تی ، ده‌ستی باڵایان هه‌بووه له ده‌ست
تێوه‌ردانی ئه‌نجامی ده‌نگدان، ئاسنترین كارێك بۆ ئه‌وان قۆزتنه‌وه‌ی
ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیه‌ی ئاراسته‌ی سێ یه‌مه و پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كانیانه
له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مپی به‌ڵێ.
به‌كورتی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئاراسته‌ی سێیەم له شكڵدا ڕادیكاڵتره له
- نه‌خێر -، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا هه‌ڵوێستێكی سلبی و پاسیفیستیه و
نیشانه‌ی پاشه‌كشه‌یه.
١٥\٨\٢٠١٧
a_salih١١@hotmail.com
|