١١\٤\٢٠١٣
سەرنووسەری خەبات
لە نێو یەک وتاردا
ناکۆکیی لە نووسینیدا هەیە!

حەمە غەفور
مادام لۆگۆی خەباتی لەسەر دانراوە، واتە
سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات ئەم وتارەی
نووسیوە. منیش حەزمکرد ناکۆکییەکی نێو ئەم وتارە گرنگە بخەمەڕوو؛
تایتڵی وتارەکە: (لە
ساڵیادى رووخانى عەقلیەتێکى شۆڤینیدا)یە. کە بە
بۆنەی دەیەمین ساڵیادی
رووخانی رژێمی
سەددامەوە نووسراوە!
لە پەراگرافی ٢ دا ئەم رستەیە
هەیە: ''بە رووخانی سەددام، دیموکراتخواز
و نیشتمانپەروەرانی عێراق بە کورد و عەرەب و نەتەوەکانی دیکەوە
دەروازەیەکی گەورەیان لەبەردەم کرایەوە تا سەرلەنوێ عێراق بە
شێوەیەک پێناسە بکەنەوە، کە عێراقی هەموو پێکهاتەکان بێت، هەموو
لە بەڕێوەبردن و بڕیاردا شەریک بن. واتە لە تێڕوانینی ئەوانەوە
٩ی نیسانی ٢٠٠٣ تەنها
رووخانی کەسێک نەبوو، بەڵکو تووڕهەڵدان
و لەگۆڕنانی ئەو میتۆد و رێبازەش بوو، کە چەندین ساڵ بوو گەلانی عێراقی
پێی تەپەسەر دەکرا و دەچەوسێنرایەوە.''.
کە لەگەڵ تایتڵەکەیدا یەکدەگرێتەوە
و باسی رووخانی عەقڵیەتی شۆڤێنیی
بەعسی دەکا!! ١ی نیسانی ٢٠٠٣ بە هاوکاریی
هێزی سەربازیی ئەمەریکا.
لە پەراگرافی ٤دا ئەم دەقە هاتووە:
''ئەوەی لە پاش دە ساڵ لە رووخانی سەددام لە رەفتار و
هەڵسوکەوتەکانی مالیکی دەیبینین چ بەرامبەر هەرێمی کوردستان و چ
بەرامبەر پێکهاتەکانی دیکە بەڵگەن، ئەوەی لە ٩ی نیسان لە بەغدا رووخا
تەنها سەددام بوو، دەنا عەقلیەتەکە نەک نە رووخاوە، بەڵکو تۆختر بۆتەوە.''
لێرەدا سەرنووسەری خەبات باس لەوە دەکا کە
عەقڵیەتەکە نەک نەڕووخاوە، بەڵکو تۆختریش
بۆتەوە!
سەرنووسەری سەرەکییترین ڕۆژنامەی گەورەترین
حیزبی دەسەڵاتدار لە تەنیا وتارێکدا بکەوێتە ناکۆکی ئاوەهاوە،
لە ساڵیادێکی هەرە گرنگدا کە زۆر لە
رادەبەدەر بۆ رۆژنامەی
خەبات و بۆ سەرنووسەرەکەشی و بۆ پارتیش
چەند بارە گرنگترە، بێ و دژی لێکدانەوەی
دووەمین پەراگرافی
نێو وتارەکەی خۆی بنووسێ، لە پەراگرافی
چوارەمیدا، چی ناوێکی بۆ دابنرێ بە
رای ئێوە باشە، جگە لەوەی کە ئەم خاوەن
بڵندگۆ و دەزگا
رۆژنامەوانییە پان
و پۆڕانە چەندە لە
رووی مەعریفیی و
شیکاریی و گرنگیدان بە پرسەکان داغان
و لە دواوەن! دەبێ چۆن
بارودۆخی میدیا و
کایەکانی رۆژنامەوانی
و سیاسەت، مافی خەڵک و پرسە
گرنگەکانی تری وەکو ئازادیی بەیان
و ئازادیی
بیروڕا لە ژێر سایەی دەسەڵاتی حیزبی پشتی
ئەم رۆژنامەی خەباتە داغان
و نەخۆش نەبێ!!
هاوڕێیەک لەسەر کۆمێنتێکی من لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەربارەی
چاوسوورکردنەوەیەکی نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کە پێی
گوتبوون بە سەرخۆشیی
لەسەر من نووسیوتانە، نووسیبووی؛ سەرۆکەکان
و ڕۆشنبیران و وەزیرەکان
و بەرپرسەکان هەموو بە سەرخۆشیی
بیرئەکەنەوە!! لێرەوە بەو هاوڕێیە دەڵێم؛
لێکدانەوەکەت ڕاست دەرچوو، بەم هەواڵەس ڕەنگە زۆرتر لە یەقینەوە نزیک
بێ لێکدانەوەکەمان! ئەم هەڵە گەورەیە، یان ڕەنگە باشتر بێت هەر ناکۆک
و دژ بە رای خۆ نووسینەی سەرنووسەری
خەبات باشتر بێت بەکاریبێنم، بەڵگەیەکی دیکە بێ کە سەرنووسەری خەباتیش
بە سەرخۆشیی ئەو
وتارەی ئامادەکردبێ! دەنا بۆچی لە وتارێکی رۆژنامەیەکی
گرنگدا، کێش تۆ بڵێ، سەرنووسەر بکەوێتە ناکۆکییەکی گەورە
و ئاشکراوە
و بۆ یەک جاریش دیقەتی وتارەکەی خۆی نەدا
و ئەو ناکۆکییە زەقەی بەسەردا تێپەڕێ!!
١٠\٤\٢٠١٣
ماڵپهڕی حهمهغهفور
|