٢٧\١٢\٢٠١٣
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم.

شوان سدیق
ئه‌و كاته‌ی حیزبه‌كان میدیاكان ئاراسته ده‌كه‌ن،
یان كاریگه‌رییان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه ئیدی دونیا به چاوی سیاسه‌تێكی
دیاریكراو ده‌بینین، کۆی پرسه‌كانی تر كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، ئه‌مڕۆ
میدیاكان كه‌وتونه‌ته ئه‌م دۆخه‌وه، بڕوانن له پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان، زومی كامێرا له‌سه‌ر نه‌وت و پێكهێنانی حكومه‌ت بووه، كه‌چی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێوازی كاركردنی كه‌س باسی ناكا،
جاران میدیاكانی ئوپۆزسیۆنیش سه‌رۆكی ماوه بۆدرێژكراویان بۆ بارزانی
به‌كارده‌هێنا كه‌چی له سه‌روبه‌ندی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه‌ش
نه‌ما.
به‌ش به حاڵی خۆم كۆمه‌ڵێك تێبینی و سه‌رنجم له‌سه‌ر كاری سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیخه‌مه‌ڕوو پێموایه ئه‌گه‌ر
پۆلێنبه‌ندیی و راپرسیه‌كی بێلایه‌ن ئه‌نجامبدرێ له‌ناو چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی بۆ دامه‌زراوه و ناوه‌نده حكومی
و یاساییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، گومانی تێدا نییە خراپترین دامه‌زراوه،
له‌م هه‌رێمه پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له چه‌ندین
رووه‌وه. كه ساڵانێكی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ده‌زگایه نه‌ك حیزبیانه،
به‌ڵكو کەسییانەش مامه‌ڵه‌یان كردوه!
چی ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌زانین؟ ئه‌وه‌ی ده‌زانین و هه‌یه
ئه‌م دامه‌زراوه، نووسینگەی سه‌ره‌كی له‌سه‌ری ره‌ش - هاوینه‌هه‌واری
پیرمامه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان، به‌پێی پێناسه‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش. سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌یه‌كی سیاسی، ئیداری و یاساییه، به‌پێی
ماده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له یاسای ژماره یه‌كی ساڵی
٢٠٠٥ی هه‌مواركراو، شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی باڵای دەسەڵاتی جێبه‌جێكردنه له
هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمەرگەی هه‌رێمی
كوردستانه، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ده‌نگدانی گشتی نهێنی راسته‌وخۆ بۆماوه‌ی
چوار ساڵ له لایه‌ن هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت
و ده‌شێ بۆ جاری دوه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌یری كاره‌كانی ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی كردبێ له ٨ ساڵی
رابردوو به‌جیاواز له داموده‌زگاكانی تر ئه‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
ماڵێك بوه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و حیزبه هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆی له‌و رێوه تاقیكردۆته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی له په‌یوه‌نیه‌كی
نیشتمانیه‌وه كردوه به په‌یوه‌ندیه‌كی حیزبی ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی
ناوه‌نده‌كانی تری دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، حیزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌شی
بێبه‌شكردوه نه‌یهێشتوه دو حیزبسالاریی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ره‌نگ
بداته‌وه.
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ده‌بوایه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك
كۆشكی هه‌مو سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی دونیا له پایته‌خت بوایه و
هاوڵاتییان و گه‌شتیاران بیان توانیبابه له نزیكه‌وه وێنه‌ی له‌گه‌ڵ
بگرن، ئه‌وه عه‌یبێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌روی عه‌یبه‌كانی تر هه‌ر ئه‌وه‌ش
وایكردوه، به شه‌رمه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری هاوڕێ و دۆستانی ده‌ره‌وه‌مان
بده‌ینه‌وه، گوایه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ولێر نیه یان وتومانه
هێشتا دامه‌زراوه‌كان، نه‌كه‌وتۆ‌ته سه‌ر سكه‌ی راستی خۆیان له
داهاتو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌بێ ئه‌وكاته
وه‌كو كۆشكی سپی ئه‌مەریكا هه‌مو كه‌س دورو نزیك ده‌یبینێت.
له ئێستا گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌م دامه‌زراوه كه ساڵانێكه وه‌ك
ناوه‌ندێكی باڵا‌و بڕیارده‌ر له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات، چه‌ندین
به‌شی جیاجیا له‌خۆ ده‌گرێ و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌هاوڵاتییان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر
كاری تێدا ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌ڕوی به‌شداری و چۆنایه‌تی خه‌ڵك له ئاسته
جیاجیاكاندا، جگه له كادیر و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و
به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش ئه‌ندامی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
كه‌سی تر بۆی نه‌بوه كاری تێدا بكات.
سه‌رنجی ئێوه بۆ لایه‌نێكی تری گرینگی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، راده‌كێشم
ئه‌ویش مامه‌ڵه‌ی راگه‌یاندن و وته‌بێژ و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیه‌كانه
له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران. ئه‌وان په‌یوه‌ندیان خراپه به‌ڕوی
رۆژنامه‌نوسان و قوفڵیان له‌خۆیان داوه، هه‌ندێجار رۆژنامه‌نوس ناچار
ده‌بێ بۆ لێدوانێك چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێی به‌رپرسانی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
یان وته‌بێژه‌كه‌ی چه‌ند ژماره مۆبایلێكی بڵاوكردۆته‌وه، كه‌چی وه‌ڵامیش
ناداته‌وه.
دیارده‌یه‌كی تر له‌ناو به‌رپرسانی راگه‌یاندن و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم په‌یدا بوه جیاوازیكردنه له‌نێوان میدیاكاندا، جاری واهه‌بوه
رۆژنامه‌نوس چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
كردوه، بۆ لێدوانی به‌ڕێز سه‌رۆكی دیوان كه‌چی نه‌ك ئاماده نه‌بوه
لێداون بدات، به‌ڵكو وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود
به رۆژنامه‌نوسان وتراوه، كاك فوئاد حسێن له كۆبونه‌وه‌یه، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه كاتی هه‌بوه 45 خوله‌ك به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی
ته‌له‌فزیۆنی بكات.
زمانی دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كه بۆ قۆناغی ئێستا ئه‌وه‌یه، ده‌كرێ به‌رپرسانی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاوڕێكی جدی له‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌نه‌وه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|