١١\٧\٢٠١٤
سەرۆک، بۆ رێگایان
نەدا وتارەکەت پێشکەش بکەی؟

سوارە که‌مال
ئه‌گه‌ر هاتویته‌ته سه‌ر باوه‌ڕی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، که له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدان، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌بێ به‌ئاگا بی
له کار و گوتاره‌کانت، له هه‌مان کاتدا ده‌بێ واز له کێبڕکێی حیزبی
بێنی و نه‌بیته رێگر له‌به‌رده‌م به‌شداربوونی حیزبه کوردستانیه‌کانی
دیکه.
له سه‌رده‌می شاخدا، ئه‌گه‌ر بناردرایه به دوای به‌رپرسێک، تا
لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت، ده‌هات، به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کان، پێش گه‌یشتنیان،
کارێکی سه‌ربازییان دژ به ئه‌رته‌شی به‌عس ئه‌نجامده‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌بووه
هۆکاری ئه‌وه‌ی له جیاتی لێپرسینه‌وه، پاداشت بکرێن.
پێموایه ده‌بێ له‌و مه‌ترسیه تێبگه‌یت، حیزبه کوردیه‌کان به‌گشتی و
یه‌کێتی به‌تایبه‌ت، بۆچونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م دیفاکتۆ کوردیه هه‌یه،
به‌چاره‌نوسسازی ده‌زانن بۆ حیزبه‌کانیان.
له هه‌مان کاتدا زۆرینه‌ی حیزبه عه‌ره‌بی و تورکمانیه‌کانی ناوچه
کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، پێیان بکرێت ده‌بنه گرفت له‌به‌رده‌م
هه‌ر هه‌نگاوێک که به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بنرێت.
بۆیه ده‌بوایه پێش ئه‌وه‌ی داوا له‌په‌رله‌مان بکه‌یت، سه‌رجه‌م لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌کان، به‌تورکمان و مه‌سیحیه‌کانشه‌وه، نه‌ک ته‌نها
ئاگادار، به‌ڵکو ده‌بوایه به‌شداربن له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و وتاره‌ی
ده‌تویست رایگه‌یه‌نی، به‌نوسراوی فه‌رمی و واژۆی لایه‌نی که‌م، ئه‌و
حیزبانه‌ی له‌سه‌ربوایه که له‌په‌رله‌ماندان، گه‌ر واتکردبایه ئه‌مڕۆ
ئه‌و ٧٧ که‌سه‌ی رێیانگرت وتاره‌که‌ت راگه‌یه‌نی، ده‌بوون به شه‌ش و
سه‌رجه‌م میدیاکانی کوردستانش وتاره‌که‌یان په‌خش ده‌کرد.
من پێموایه ئه‌وه‌ی داتنابوو بیڵێیت راتنه‌گه‌یاند، له هه‌مان کاتدا
نه‌ده‌بوو به‌و مه‌حزونی و سارد و سڕیه ده‌ربکه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێستا له‌هه‌موو کاتی زیاتر ناحه‌زو نه‌یارانی کورد، هه‌موو جوڵه‌و ده‌ربڕنێک
شی و شرۆڤه ده‌که‌ن. به‌تایبه‌ت پێش کات گه‌یشتنت به په‌رله‌مان و
پاشتر به‌و شێوه‌یه ده‌رکه‌وتن لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ی روویدا چیده‌گه‌ێنێ؟
پێموایه، پێتوترا: ئه‌گه‌ر به تاکڕه‌وی بته‌وێ ئه‌م دیفاکتۆ کوردیه
به‌ته‌نها پارتی سودمه‌ندبێ لێی، لایه‌نه‌کانی تر ده‌بنه گرفت، وه‌ک
چۆن ئه‌و رۆژه به‌پاساوی پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رێگه‌یان گرت له
بڵاوکردنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ت.
دڵنیابه به‌پشتگوێخستنی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان، لێکه‌وته‌ی زۆر گه‌وره‌ترشی
لێده‌بێته‌وه.
تۆ به‌مافی خۆتی ده‌زانی وه‌ک «سه‌رۆک» لێدوان بده‌یت، به‌ڵام ده‌مه‌وێ
ئه‌وه‌ت وه‌بیر بهێنمه‌وه زۆرێک هه‌بون و هه‌ن به‌کوده‌تای ده‌زانن،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیشیاندا به‌درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ت،
پێده‌چێت په‌شیمان بوبێتنه‌وه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و راستیه له‌یادنه‌که‌یت، پشگوێخستن، پرس نه‌کردن، به‌پێی
قه‌واره به‌شداریپێنه‌کردنی لایه‌نه‌کان، بێ چه‌ندوچون ئه‌گه‌ر له
رودا چه‌پڵه لێبده‌ن، ئه‌وا له‌لایه‌کی تره‌وه شتی تر لێده‌ده‌ن.
به‌زمانێکی ساده‌تر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان به‌تایبه‌ت حیزبه‌کان و
سیاسه‌تمه‌دارانی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌هه‌موو
ئه‌و پێکهاتانه‌ی ده‌کرێت ببنه دۆست و پشتیوانی کورد، ده‌یانه‌وێت
جێپه‌نچه‌یان هاوسه‌نگ یان به‌شداربن له‌هه‌ر گۆڕانکاریکی ئه‌رێنی که
په‌یوه‌سته به‌ئاینده‌ی باشوری کوردستان.
ئه‌گه‌ر به راستی ده‌ته‌وێ دانشتوانی کوردستان، نه‌ک خۆت و بنه‌ماڵه‌و
حیزبه‌که‌ت، به‌رجه‌سته‌بێ له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م دیفاکتۆیه، ئه‌مه
چاره‌نوسی ملله‌تێکه نه‌ک حیزبێک، ده‌بێ زۆر به‌شه‌فافی سه‌رجه‌م لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌کان هاوبه‌ش بن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێت. ئه‌وکات هه‌ر
لایه‌نێک دژی بێت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن.
ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌ک حیزب هه‌موو میتۆدێکتان تاقیکردۆته‌وه، ته‌نها یه‌ک
رێگاماوه ئه‌ویش به‌کردار به‌لاوه‌نانی ناکۆکیه‌کان‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و
یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستیه، ئه‌گه‌ر واتان نه‌کرد، مێژوی دانوستاندنی
حیزبه‌کان له‌یه‌که‌م حکومه‌تی کۆماریه‌وه تائه‌مرۆ به‌رئه‌نجامه‌که‌ی
ته‌نها به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی و کاره‌ساتی به‌دوادا هاتوه.
swarekemal@yahoo.com
|