٦\٩\٢٠١٥
سه‌رۆك ده‌زانی
به قسه‌ت ناكه‌ن؟!

شوان سدیق
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له‌گه‌نجان ده‌كات، وڵات به‌جێنه‌هێڵن،
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاره له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنه به‌وه‌ی
كۆچی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته گه‌یشتووته ئاستێك پێویستی به تكاو رجایه.
تازه له ده‌ست چوو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره ئاسان نییە،
گه‌نجان له مێژه خۆراگربوون، ئه‌وان ئینتیمایان كرد به‌رگی بێتاقه‌تی
و بێمووچه‌یی و نادادپه‌روه‌ریدا شه‌ڕیان له‌دژی به‌ربه‌سته‌كان كرد له
پێناو ژیانێكی باشتر چه‌ندین ساڵ مۆڵه‌تیان دایه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه
كه‌چی بێسوود بوو. بۆیه ئێستا به‌شێكیان رێی كۆچكردن ده‌گرنه به‌ر.
هه‌ر داوایه‌كی به‌رپرسان له گه‌نجان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش
هیچ سوودی نییە دروسته بگوترێ متمانه له‌نێوان گه‌نجان و ده‌سه‌ڵاتداراندا
زۆر كاڵ بوه‌ته‌وه، یان هه‌ر نه‌ماوه.
هه‌زاران گه‌نج له شه‌ڕی تیرۆریستی داعش شه‌هید و بریندار و به‌دیل
گیران، ئه‌وه گه‌نجان بووه، ئه‌وه گه‌نجان بوون شكۆی داعش و
هاوفیكره كۆنه‌په‌ر‌سته‌كانیان شكاند گه‌نجان بوو خه‌لافه‌تیان ره‌تكرده‌وه,
گه‌نجان بوون، سنووریان بۆ نه‌یارانی ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان دیاریكرد
ئێستاش ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌نگه‌ره‌كاندان، سه‌دا هه‌شتا زیاتری هه‌ر
گه‌نجن. با تكایه‌ك بێت كار بۆ گێرانه‌وه‌ی شكۆی گه‌نج بۆ راگرتنی كۆچی
گه‌نجان بكرێت، نه‌ك داوا بكرێت به‌زاره‌كی مه‌چن بۆ ده‌ره‌وه، كردار
گرنگه گوێ له گه‌نجان بگیردرێت، ئه‌وه ته‌نیا ته‌واوی گه‌نج نین له
ده‌وروپشتتان ده‌بینرێن گه‌نجی تریش زۆرهه‌ن!
ئه‌و ساڵ و ماوانه‌ی رابوورد به‌رپرسه‌كان نه‌ك سه‌ریان بۆ داوای گه‌نجان
و هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه شۆڕنه‌كرد به‌پێچه‌وانه‌وه، نیشتمانیان هه‌رزان
فرۆشكرد نیشتمانیان كرده مه‌تبه‌غیكی حیزبی بۆ كادیرانی حیزب،
نیشتمانیان كرده جه‌نگه‌ڵستانێك شتێك نابینیته‌وه مانا داربێت، ئێمه
هه‌ندێ جار ئومێد به‌خۆمان ده‌ده‌ین، هیچ نییه گه‌مژه‌یی و خۆخه‌ڵه‌تاندنه!
له ئێستادا چوونی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه، وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی
لێ هاتووه. به‌پێێ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق،
رۆژانه ٥٠٠ هاوڵاتی عێراقی كه له هه‌موو به‌شه‌كانی عێراقن بۆ
رۆژئاوا‌و وڵاتانی ئەمەریکاو ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆچ ده‌كه‌ن.
كاتێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم داوا له گه‌نجان ده‌كه‌ن، كۆچ نه‌كه‌ن، ئه‌و
پرسیاره له‌خۆیان ناكه‌ن ئایا به‌رهه‌می حوكمڕانی ئه‌م هه‌رێمه هی ئه‌وه‌یه
مرۆڤ تێدا بگیرسێته‌وه. گه‌نجان به‌قسه‌ی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌ن.
به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر چونكه نێوان ئه‌م دووچینه له ده‌سه‌ڵات و گه‌نجان
وه‌ك چینی خواره‌وه هاوشێوه‌ی زه‌وی و ئاسمان بووه. هیچكات په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌ندروست و تۆكمه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات هاوڵاتیانی ئاسایدا نه‌بووه.
حوكمڕأنی سه‌رۆك و سه‌ركرده باڵاكان، ده‌شێ شانازی پێوه بكه‌ین و به‌قسه‌یان
بكه‌ین، له نیوه‌ی رێگای كۆچ بگه‌ڕێینه‌وه؟ بێگومان نه‌خێر راستیه‌كان
لای هه‌موان ئاشكرایه ئه‌وه‌ی ئێستا‌و رابردووش حوكمرانییە‌كی دادپه‌روه‌ر
نه‌بووه، ئه‌زموونێكی خراپیان پیشانداین، تا سیقه‌ومتمانه‌یان پێ نه‌كه‌ین.
گه‌نجان ده‌زانن خه‌سڵه‌ته‌كانی ئێوه‌چین، له‌ناختاندا چی خۆی ماتكردوه.
چاكسازی نه‌كردن ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنی تۆمه‌تبارانی
ئه‌نفال و شه‌هیدانی ئازادی زۆر كه‌یسی تر له‌م هه‌رێمه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و كاره مه‌رگهێنه‌رانه‌ی كه سیاسی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م
هه‌رێمه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن، باڵاده‌ستی گشتگیر به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا
له پێناوی ئه‌وه‌ی كه تاكی گۆشه‌گیر و ده‌سته‌مۆ و مل كه‌چ هه‌بێ بۆ
ئه‌وه‌ی بیر له بابه‌ته گرنگه‌كانی رۆژ نه‌كاته‌وه، كه سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان،
له پێناوی كورسی گه‌ل و حه‌قیقه‌ت و یاسا‌و نیشمانیش ده‌كه‌ن به
قوربانی.
هۆگربوون و هه‌وڵدان بۆ حوكمی بۆماوه‌ی و حكومڕانییە‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
چینایه‌تی بێت، ئه‌مه‌یه ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، ئیداره‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
"ئیزدواجیه‌ت" كاره‌كانی رای ده‌كات، حیزبی كوردی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م
عه‌یامه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٣٣ هاوشێوه‌ی نازییه‌كان یان
فه‌رمانبه‌ری حیزبیان داناوه له فه‌رمانگه‌كان، یاخوود بۆ هه‌ر چه‌ند
فه‌رمانبه‌رێك چاودێرێكی حیزبیان داناوه. ئیدی كێشه‌یان له‌وه‌دا نییه
رۆتینات زۆره‌و كاروباری ده‌وڵه‌ت به ناكارایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێستا له‌م هه‌رێمه هاوڵاتی بوون، له هه‌موو كایه‌كاندا كراوه‌ته‌ده‌ره‌وه،
له‌كاتێكدا ده‌هێنرێنه‌وه ناو ئه‌و چوارچێوه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات
دیاریكردوه. ده‌كرێ به‌قسه‌ی بكه‌یت، جێبه‌جێكاری یاساكانی بی خۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
تۆتالیتاره‌كانیش هه‌مان شتیان كردوه، ئه‌وان بڕوایان وابوو كه‌ده‌بێ
پشت به‌و جه‌بره ببه‌سترێت كه خۆیان بسه‌ر خۆیاندا سه‌پاندوویانه.
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|