سه‌رۆکه‌کان..!.
م.حه‌مید عه‌زیز
سه‌رۆکه‌کان .. ئه‌ی مرۆڤه لوت به‌رزه‌کان .. خوێن تاڵه‌کان به‌سه ئیتر گه‌لێک ماندووین شه‌ڕو خوێن و ماڵ وێرانی په‌ی پێ بردووین بڕۆن توخوا به‌رۆکی ڕزیومان به‌رده‌ن له‌سایه‌تان که‌ی ژیاوین هه‌موو مردوین تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رۆکه‌کان .. ئای سه‌رۆک و ڕێبه‌ره خوارو خێچه‌کان ئه‌ی دێوه‌زمه ناسروشتی و شاخ داره‌کان ئه‌ی مرۆڤه هه‌ناو ڕه‌ش و نه‌خۆشه‌کان گه‌لی بنده‌ست پیاوی ڕه‌نجده‌ری ده‌وێت پاشه‌ڵ پیس و تێرنه‌خۆری هه‌رگیز ناوێت تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رکرده‌کان .. سه‌رگه‌وره‌کان .. موختار‌و کوێخاو شێخه‌کان له‌خوار ئێوه تاکی کۆمه‌ڵ به‌شخوراوه ژینی هیچ و زه‌حمه‌ته هه‌ژارو مسکێن و نه‌گبه‌ته له‌سایه‌ی بیری تاریکتان چوارپارچه‌بوو دڵی ووڵات ئێستا کوردستان سه‌د له‌ته تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رکرده‌کان .. ورچه‌کۆن و بێخه‌مه‌کان ئه‌ی مرۆڤه ناته‌واوه سه‌رکێشه‌کان ئه‌ی دێوه‌زمه ترسناکه دڵ ڕه‌شه‌کان سوک و ڕسوابن هه‌میشه وه‌ک چۆن ناوی کوردتان زڕان تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رۆکه‌کان .. ئه‌ی مرۆڤه سه‌رسه‌خته‌کان که‌ڕو کاس و زۆربڵێکان ئێوه تێرن له‌سه‌ر سکی گه‌لی خۆتان له‌باتی شۆڕشگێڕ‌و کۆڵنه‌ده‌ربن فایلدارو پیاو خراپ و به‌ڵێنده‌رن تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رکرده‌کان .. لێپرسراوه ده‌ست پیسه‌کان که‌ی دێنه هۆش وه‌ک و مرۆڤ یاری به‌چاره‌نووسی کورد مه‌که‌ن پاره‌و موڵک و ده‌وڵه‌مه‌ندیی بۆ گیرفانی گه‌رمتانه شه‌ڕ بۆ ئێمه خۆشتر مه‌که‌ن چاره‌نووسمان ڕه‌شتر مه‌که‌ن تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رۆکه‌کان .. بازرگان و قومارچییه‌کان له‌چ شارێ له‌چ گوندێ له‌چ په‌خشانێک و په‌ندێ شۆڕشگێڕ تڕۆکراوه‌و خۆفرۆشیش چه‌پڵه‌ڕێزانی بۆبکرێ تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین *** سه‌رۆکه‌کان .. فه‌رمانداره دڵسۆزه‌کان قه‌د به دووژمن ڕووی گه‌ش مه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ میلله‌ت ڕووگرژ مه‌که‌ن گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه‌نین بمانپارێزن لێمان گه‌ڕێن ڕه‌زیل و ته‌فروتونامان مه‌که‌ن تاکه‌ی ته‌سبیحی ده‌ستان بین مێزی شه‌تڕه‌نجی بیرتان بین .
* پێشکه‌شه به‌وسه‌رکرده‌و لێپرسراوه کوردانه‌ی که‌ته‌نها بۆپله‌وپایه‌و کورسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن و گوێ ناده‌نه میلله‌ته‌که‌ی خۆیان که‌به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ دووژمن ده‌جه‌نگن و له تێکۆشان و خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌دان .
Hamid773@hotmail.com
|