سه‌رۆکه‌کان ئێمه‌ش هه‌ست و مافمان هه‌یه؟
قادر نادر
له کوردستانی باشوردا 16ساڵه ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی و ئیداری هاتۆته ئاراوه ، که باجی به‌ده‌ستهێنانی گه‌ل داویه‌تی ، که به لافاوی خوێن ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ئێسک پروسک ، هه‌رێمیک له کیمیاباران، ده‌یان ساڵه‌ی ترس و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هاوڵاتیانی کورد له‌به‌رامبه‌ر فاشسترین ڕژێمی کۆتایی سه‌ده‌ی بیستا به‌ده‌ست هاتووه ، که‌چی تائێستادا خۆشگوزه‌رانیه مادی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ،بۆ توێژێکی به‌رفراوانی به‌رپرسان و بنه‌ماله‌کانیانه ، که‌به‌راده‌یه‌ک دوای تێپه‌ڕینی 16 سال به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی کوردستاندا ، هێشتا سیاسه‌تی ئابلۆقه‌دانی خه‌لکی به هه‌ڵوێست درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌نجامدا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که‌سێتی کورد زه‌لیل و تاراده‌یه‌ک تێک بشكێنرێت ، وه‌له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی به‌هه‌شتیێکیان بۆ خۆیان دروست کردوه، دۆزه‌خێکێش بۆ ره‌خنه گره جدیه‌کانیان .
سیاسه‌تی ئابلۆقه‌دانی ئابوری و چرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و دامه‌زراندن و پله‌ی سیاسی له‌فه‌رمانگاو دام و ده‌زگا سیاسیه‌کان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کیتی له 16 ساڵی رابردودا ، سیاسه‌تیکی تاسه‌ر ئێسقان دیکتاتۆری و خێله‌کیانه‌یه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان مۆلکی خۆیانه و ئێمه ش کۆیله‌ی هاوشێوه‌ی سپارتاکواسین ؟؟؟
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی جدیش له‌سه‌ریان بگریت ، ئه‌وا ده‌یان ناو‌و ناتۆره‌و زمانه‌کانی ترست به‌شێوازی جیاجیا پێ نیشان ده‌ده‌ن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ئێمه تا سه‌ر جێبه‌جێکه‌رو ئه‌وانیش بڕیارده‌ره،له‌هیچ کاتێکیشا بۆمان نیه بڵێین ستۆپ سه‌رۆکه به‌ڕێزه‌کان ئه‌وا ده‌رچونه له‌خه‌تی سووری نه‌ته‌وه‌ییدا!!؟؟؟ . که‌ناوه‌ندی چاک به هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالا بوار ناده‌ن بڕیاری یاسا و دادگا جێبه‌جێ بکرێت سکالانامه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق( تاله‌بانی و هاشمی ) تۆمار کرد، یه‌کێتیه‌کان غه‌زه‌بیان له‌چاک گرتوه وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌عبه ئاسای موسلمانانمان ڕوخاندوه ، له‌کاتێکدا ئه‌م شێوه ململانێ وناره‌زایه‌تیانه ، شیوازێکی زۆر مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌مه . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه وا هه‌ست بکه‌ن ، به‌س ئێوه هه‌ستتان هه‌یه به هه‌ڵه داچونه ؟؟ ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه مرۆڤین ، گوێ و دل و هه‌ستی خۆمان هه‌یه ، ناتوانین تاسه‌ر ئه‌و هه‌سته په‌نگ خواردوه‌ی خۆمان ،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی دوژمن سودی لێده‌بێنی بخۆینه‌وه ؟؟؟؟ هه‌ر بۆیه کاتێک جه‌لادانی باوک وبراکانمان داڵده وله‌مه‌رگ ڕزگار ده‌که‌ن ، ده‌سه‌ڵات و پله‌یان ده‌ده‌نێ، ئه‌وا لوتکه‌ی تێك شکانی که‌رامه‌تی که سێتی و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه ، هه‌ر ئه‌مه‌شا وا ده‌کات له‌خاڵێکا ناره‌زایه‌تیه‌کانمان بته‌قێته‌وه ، ئاخر له‌یادتان نه‌چیت ئێوه وانه‌ی ئه‌وه‌تان فێر کردین که ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌هیچ هێزێک ناوه‌ستێت .
هه‌قی خۆمانه بپرسین له‌سه‌رۆکی (کوردستان ، حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و سه‌رۆک پارته سیاسیه بریارده‌ره‌کانی کوردستان.... کوا له 7 تڕێله دۆلاری ئه‌م گه‌له ، خۆشگوزه‌رانی بۆ منالانی گۆپته‌په‌و قوربانیانی شیێخ وه‌سانان، بریندارانی به‌رکه‌وتوی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه، دایک وباوکێکی 10 منال ئه‌نفالکراوی بنه‌سڵاوه‌و داره‌تودا؟؟؟؟ ،ئه‌ی کاتی ئه‌وه دانه‌هاتووه بپرسین هۆی چیه ئه‌هرامه‌کانتان له‌سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلانا شه‌ر له‌گه‌ل ئاسمان ده‌کات ، که‌چی ئۆردوگاکانی شؤڕش و بنه‌سڵاوه‌و داره‌توو ده‌ڵێی سه‌ربه پارێزگاکانی ئه‌فریقیای هه‌ژارا ؟؟؟؟ بڤه‌ی ئه‌و پرسیاره له بارزانی وتاله‌بانی له‌کوێدایه، ئه‌گه‌ر لێیتان بپرسین ، که‌ی ئه‌و بوێریه‌تان ده‌ببێت بۆ یه‌ک جار ، سه‌رێک له دڵ و قودسی که‌رکوک و گوزه‌رانی ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی گه‌رمیان و هه‌له‌بجه دۆزه‌خ ئاسا بده‌ن و بزانن دوای 16 ساڵ له حوکمـرانی ئێوه ، پاشماوه‌ی گه‌وره‌ترین قوربانیانی گه‌له‌که‌مان چۆن له دۆزه‌خا ژیان ده‌گوزه‌رێنی ؟؟؟ مافی خۆمانه ئه‌و پرسیارانه بورژێنین که داهاتی ئه‌م گه‌له ئه‌گه‌ر له‌ددانه‌کانی سه‌رۆک و نه‌خۆشیه‌کانی جێگری خه‌رج ده‌کرێت ، ئه‌وا سه‌دان وهه‌زاران برینداری کیمیابارانی هه‌له‌بجه و گۆپته‌په و شیخ وه‌سانانیش وه‌ک ئێوه پێویستیان به چاره‌سه‌رکردن هه‌یه ؟؟؟؟ ئه‌گه‌ر ئیوه نه‌خۆشیه‌کانتان له قۆناخی خه‌باتا توش بووه ، ئه‌م خه‌لکه‌ش له‌هه‌مان ڕێگاو کاروانا ، سیه‌کانی کامیل ئاسا له‌کارکه‌وتوه‌و ئه‌قلیمه‌کانیش چاویان کوێر بووه؟؟؟ ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌و لاپه‌ره‌تان له‌گه‌ل باس بکه‌ین و بڵێین چۆن گه‌وره‌ترین داخوازی کورد له‌گه‌ل ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان کوردتان کرده قوربانی دووماده‌ی دۆراوی سیاسی 140 و 58 ، ئاخر کاتی ئه‌وه هاتوه پێتان بڵیین هه‌مووسه‌رۆکێک ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتونه‌بوو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێی بڵیین فه‌رموو شوێنه‌که‌ت چۆل بکه بۆ که‌سیکی تر ؟؟؟؟ یان وا هه‌ست ده‌که‌ن ئێمه تاسه‌ر ئه‌رکمان له‌سه‌رشانه ، نه‌وه‌ک ماف ، ئێوه‌ش بریارده‌رو ئێمه‌ش جێبه‌جێکه‌ر ، کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و پرسیارانه بورژێنرێت .
|