سەرۆکە رەشپێستەکە چمان بۆ دەکات؟
هەندێ لە وڵاتى ئیسڵامیەکان بە تێروانین و هەستێکی ئاینیەوە دەڕوانە ئەم سەرۆکە ، گوایە بە ڕەچەڵەک مسوڵمانەو هەندێک لە شیعەکانیش شانازی بەوە دەکەن ئۆباما کوڕی ناوێکی پیرۆزی وەک حوسێنە! گەورەترین نەیاری ئەمریکا ، کە ئیرانە بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم سەرۆکە کرد بەو هیوایەی پەریکی سپی لە پەیوەندیەکان هەڵبدەنەوە. وڵاتە ڕەشپێستەکانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربری ،کە ڕەشپێستێک بەو پلە وپایە گەیشت.دەوڵەتانی دونیا هەریەکی لە هەولی ئەوەدان لە رووی سیاسەت و بازرگانی و ئابووری و دارایی و سەربازی و لایەنەکانی تر پەیوەندیەکی باشتر و گەرم و گورتر دروست بکەن و هەنگاو بۆ بەدێهێنانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بهاوێژن ، تا لە گەڵ ئەم سەرۆکە تازەیە سیاسەتێکی باشتر دابرێژن.
لەمڵاش دەیان کێشەی زەق لەبەردەم سەرۆک ئۆباما وەک بەربەستێکی دڕکاوی وەستاون. کێشەکانی عێراق و ئەفغانستان و کورە ئەتۆمیەکەی ئێران و کێشە مێژوو خوێناویەکەی (ئیسرائیل و فەلەستین) لە لایەک ، قەیرانی دارایی وڵاتییش لە لایەکی تر و ئەمانەو دەیان کێشەی ئاڵۆزو سەختی ناوەخۆ و جیهان ، لە سەر مێزی سەرۆکی نوێ داندراون ، کە بۆش نەیتوانیوە چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە. پرسیارێل لە لای هەموومان دروست دەبێت ئایە سەرۆکە رەشپێستەکە دەتوانی چارەسەری ئەو هەموو کێشانە بکات کە پێش هەڵبژاردن بانگەشەی بۆدەکرد بەم شێوەیەش سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.
ئەوەی زۆر گرنگە لە وڵاتێکی گەورەدا گەنجێکی ڕەشپێست پەرێکی سپی هەڵدەداتەوە. ئاخۆ دەتونێت لە ماوەی حوکمرانیدا ، سەروەریەک بۆ خۆی تۆماربکات ! سەبارەت بە عێراقیش کە بۆئێمە جێی بایەخە چ چارەسەریەکی گونجاوی پێیە! چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە پرکێشەو گرفتە دەکات؟ چۆن دەتوانێ هێزەکانی خۆی لە عێراق بکشینێتەوە کە لە هەلبژاردنەکانی پروپاگەندەی بۆدەکرد؟ ئایا دیکتاتۆرێکی گەورەی وەک سەدام بە هێزی ئەوان لە ناو بچێت و خوێنێکی زۆریشی لەم پێناوەدا رێشت ، ئاخۆ شتێکی ئەوەندە ساناهیە ئە خاکە دەوڵەمەندە پڕ نەوتیە بەجێبێڵێت! جارێکی تر گروپە تیرۆرستەکان گەشە بکەن و ببنەوە جێی مەترسی بۆ ئەمن و ئاسایشی دونیاو ئەمریکا.
راستە ئۆباما بووە سەرۆک ، بەڵام خۆ بەتەنیا ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بریار بدات و چی بیەوێت بیکات .. ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە و کۆمەڵێک دەزگاو دامەزراوە سیاسی و راوێژکار و سیاسەتمەداری شارەزا و بە ئەزموون کاری بۆدەکەن و بە پێشینار و راسپاردە و نەخشە و بەرنامەی پەسندکراو سیاسەتی وڵات دادەرێژن. نەک سیاسەتی ناوەخۆ ، بەڵکو هی هەموو دونیا، تاباڵادەستی خۆیان زیاتر توکمەتربکەن . ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەوان دایەو دەیکەن و بریار لە سەردەدەن . ئەوەی لە سیاسەتی ئەمریکا روون و ئاشکرایە خاوەن سیاسەتێکی نەگۆڕە و بەرژەوەندی وڵاتی خۆیان لە سەرهەموو بەرژەوەندیەکە. خۆیان براگەورە و بریار بەدەستن . ئەم ڕەشپێستەش کوڕی ئەم وڵاتەیە و لە سەر ئەم سیاسەتە دەڕوات کە بۆی دارێژراوە، چی لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکایە دەیکات . نابیت ئێمە ئەوەندە ساویلکە بین و دڵمان بەوە خۆش بێت ،کەئۆباما بە رەچەڵەک مسولمَانە ئەوەی ئێمە بمانەوێت بۆمان دەکات. بابزانین سەرۆکە رەشپێستەکە لە ئایندە چی دەکات!!!
رواندز
|