سه‌رۆکی گه‌لی کورد تۆ له کوێی؟
ڕێباز هه‌ورامی
گه‌لی کورد به‌درێژای مێژوو چاوبه‌ست ده‌کرێ، جا له‌لایه‌ن دۆسته‌کانیه‌وه بێ یان دووژمنه‌کانیه‌وه ! بۆ ئێمه گرنگ نیه. به‌ڵام به‌دبه‌ختی کورد له‌وه دایه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته کوردیه که‌وه چاوبه‌ست بکرێت ، ئه‌وه نیه چاو به‌ست ده کرێت له هه موو ڕێکه‌وتن و پڕۆتۆکۆڵێک ،کێ ده زانێ بڕیاری 140 ی که‌رکوک چی به‌سه‌ر هات ؟ یان کورد‌و عه‌ره ب چۆن چۆنی له عێراقدا پێکه‌وه ده ژین؟ یان کێ ناهێڵێت هه‌ردوو تاوانباری خوێن ڕێژی گه‌لی کورد عه‌لی کیمیاوی و سوڵتان هاشم بۆ له سێداره نادرێن؟ یان ته‌نانه‌ت ڕێکه‌وتنه‌کی خودی پارتی و یه‌کێتیش جۆنه؟ ئه مانه‌ش تاڕاده ێکیش بۆ منێکی ئاواره‌ی ئه و‌روپا کرنگ نین به‌شی ئه وه نده ش له دنیای سیاست ئه گه‌ین تاوه ڵامه‌که‌یان ده ستم که وێ! به‌ڵام گه‌لی کورد ده که‌مه دادوه ر له‌م ئانوساته‌دا که کوردستان که‌وتوه ته نێو پیلانی چه‌ندین مخابراتی وڵاتان‌و چه ندین نمه‌ک حه‌رامی جاسوسو جه‌ندین گێژاوی سیا سیه‌وه ! که‌چی به‌رزترین هه‌ره می ده سه‌ڵات ون بوه و که‌س نازانێ له‌کوێیه ؟!!!! سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مسعود ئه‌وه ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌یه که‌س نازانێ چی به‌سه‌ر هاتوه! ته‌نانه‌ت پێم وایه خودی پارتی دیمۆکراتیش نازانێ سه‌رۆک له کوێیه! ئه‌وه دیوانی سه‌رۆکایه‌تیش هه‌ر مه پرسه له هه موو مان زیاتر بێخه به‌رن! ئه‌وه گه‌لی کوردی داماویش که‌س پرسی پێنه کردوه بۆ هیج شتێ تا ئێسته سه‌رۆک بۆ خۆ ونکردنێک پرسی پێ بکات ! له بێخه‌به‌ران ....... خۆتان ئه‌و په‌نده ته‌واو بکه‌ن؟ بۆ جی گه‌لی کورد تائیسته‌ش هێنده ساده و ساویلکه‌یه ده بێته گاڵته‌چی به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه کانی دووژمنکانی بێت له‌وانه‌وه بزانین له کوردستانی له مه‌ڕ خۆشمان جی هه‌یه و جباسه! یان ڕاگه‌یاندنی کوردیش زۆر لاوازه تائێسته‌ش دیواری شورای پۆڵاینی جوار ده‌وری حیزبه‌کان و سه‌رکرده کانی نه‌پساندوه هه‌تاوه کوو بۆ گه‌لی کورد باس که‌ن هه‌ناوی ئه‌و حیزبانه جیه‌و جی ده گوزه رێ؟ یان پارته کانی کوردی هێنده بێ باوڕن به گه‌لی کورد نایانه‌وێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ڕو ئه‌دا ده گوزه‌رێ گه‌لی لێ بێ ئاگاکه‌ن! ئه‌وه نیه ڕۆژ نامه‌ێکی ئیسرائیلی ده نوسێ سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌قه‌ی لێ کراوه له ته‌ل ئه‌بیبی پا یته‌ختی ئه‌وان له نه‌خۆشخانه‌یه! که‌جی گه‌لی کورد به جێگر‌و سکرتێره که‌ی خۆشیه‌وه بێخه‌به‌رن ! خۆ گه‌ر بۆ هه‌موو شتێ بڵێن قسه‌ی دووژمنانه ، وه ک ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ماوه ێک له‌مه‌وبه‌ر ڕای گه‌یاند کاک مه‌سعود بریندار نه‌بووه! درۆی دووژمنانه ! خۆ ئیسرائیل دووژمنی ئیوه‌ی ده سه‌ڵاتدار نیه! گریمان سه‌رۆک برینداره، بۆ وه ک سه‌رۆکی ئیسرائیل نه‌هاتنه به‌رده‌م ڕاگه‌یاندن و جۆن ئه‌و به خه‌ڵکی ئیسرائیلی گووت ئه‌وه من پێتان ده‌ڵێم من هه‌ندێک نه‌خۆشم به‌ڵام ترسی نیه بۆ سه‌ر ژیانم، خه‌ڵکی خۆم خۆش ده وێ جا‌و به‌ستیان ناکه‌م ! با ئێوه ش گه‌لتان ئاگادار بکردایته‌وه که ژیانی سه‌رۆک جه‌باسه؟ گه‌ر کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌موو گه‌له بێجیاوازی! ئه‌ویش مرۆفه وه‌ک هه‌ر تاکێکی کوردستان له‌و خه‌ڵکه ش نازار تر نیه باوکی یان کوڕی تیرۆر کراوه یان گوژراوه له پێناوی کوردوستاندا! ئه‌م ده نگۆیه‌ش زۆر دور نیه له ڕاستیه وه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیای دووژمن جه‌ندین جار رای گه‌یاندوه که ڕاسته‌و خۆ شوێن پێی سه‌رۆک ده که‌وێت بۆ دژایه‌تی ! به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی بۆ؟؟؟؟؟؟!!! یان وه ک یاری کردن به عه‌قڵی کوردی ڕۆژ نامه‌ێکی تورکی ده نوسێ سه‌رۆک له ئیتالیایه له میلانۆ بۆ سه‌ندنی جلوبه‌رک ! کام جلوبه‌رک گرانترین جلوبه‌رگی جیهانی بۆ سه‌ندنی هه‌ر پارجێک له‌و جلوبه‌رگه پێویستت به 30 هه‌زار دۆلاره ! توخوا گه‌ر برنداریه‌که درۆیه ئه‌ی به‌م هه‌واڵیان ده‌ڵێن چی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ؟ تۆ بڵی سه‌رۆک جلوبه‌رگی کوردی به‌دڵنه‌بێ یان سۆپه‌ر مارکێته کانی کوردووستان کاڵاکانیان ساخته‌بن؟ ئیدی سه‌ندنی جلوبه‌رگی گران به‌ها بۆ؟ منداڵانی هه‌ڵبجه‌و گه‌رمیان و به‌رزان ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی به‌ریان هی ساڵی 1988 ! گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ش درۆیه ئه‌ی بۆ بێده‌نگن له ئاست گاڵته‌ی دووژمنان پێمان ؟ بۆ جی ده بێت ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌بێت له ڕاگه‌یاندنی بێگانه‌وه بزانن ته‌شریفی سه‌رۆک له کوێیه! ده بوو سه‌رۆک پێش ئه‌وه‌ی کوردوستان جێبێڵێ پرسی به په‌ر له‌مان و جێگری هه‌رێم بکردایه نه‌ک پاش ئه‌وه‌ی ده نگۆی ڕه‌نگاو ڕه نگ بڵا و بوه ته وه ئه و ده مه ئێوه ده ڵێن بۆکارێکی نه حیزبی‌و نه حوکو می نه بوه و شه‌خسی بووه . له کاتێکدا ئێمه‌ی کوردانی ئه‌وروپا ڕۆژانه بۆ جه‌ند ڕۆژێک ناجینه سه‌رکاره‌کانمان واز له کاری شاخسی دێنین ده جین بۆ ڕێپێوان بۆ به‌رده‌م سافاره ته‌کان دژی له‌شکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی کوردووستان ، که‌جی مه خابن تازه سه‌رۆک ئیش بۆ کاری شه‌خسی خۆی ده‌کات! تائێسته‌ش که‌س نازانێ سه‌رۆک له کوێیه! بۆیه ئه‌م په‌ره‌گرافه‌م نوسی گوتم تۆ بڵێت سه‌رۆک هاتبێت بۆ ئه‌وروپا بۆ حه‌وانه وه جون ده مێک بوو سه‌رۆک هیلاک بوو ئێسته کاتی زۆره ئه توانێ که مێک جا‌و به سایده ئه‌لکترۆنیه‌کاندا بخشێنێ و ئه‌م نوسینه‌ی منش بخوێنێته‌وه و کورد واته‌نی له‌به‌ر ڕه‌زای خوا پێمان بڵێ له کوێیه ، جیدی له دڵه‌ڕاوکێ دا نه‌بین ئا خۆ سه‌رۆکمان ماوه نه‌خۆشه یان زامداره له کوردووستانه یان له ده‌ره‌وه‌یه؟ تکایه سه‌رۆک وه‌ڵامی خۆتم ده وێیت تۆ له کوێیت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له‌نده‌ن
|