سه‌رۆكى هه‌رێم ئیمزاى له سێداره‌دانى ئازادى مه‌كه.
نیا كامیل
به‌مه‌به‌ستى رِاگرتنى ئه‌و نارِه‌زایه‌تیانه‌ى كه‌به‌رامبه‌ر به‌م پرِۆژه یاسایه دروستبوون ، كپكردنه‌وه‌ى ئه‌و فشاره‌ى كه‌له‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رِله‌مان و سه‌ندیكا دروست بوون و نه‌فره‌تیان له كۆنه‌په‌رستى كرد ، سه‌رۆكى حكومه‌ت له په‌راوێزى كۆبونه‌وه‌یه‌كى سیاسی‌دا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كى ته‌رخانكرد بۆ گوێگرتن له كۆمه‌ڵێك رِۆژنامه‌نووس و به‌ڵێى رِاگرتنى پرِۆژه‌كه‌ى پێدان ، به‌ڵام وانه‌بوو . پاشان ده‌سته‌ى یاساى و سه‌رۆكى په‌رِله‌مان و ده‌سته‌ى رِۆشنبیرى بانگهێشتى چه‌ند رِۆژنامه‌نووسێكیان كرد بۆ ته‌لارى په‌رِله‌مان رِاو سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان لێوه‌رگرتن و به‌ڵێنى ته‌عدیل كردنى پرِۆژه‌كه‌یان پێدان ، كه ووتبویان پێشنیاره‌كانتان له یاساكه‌دا جێگیر ده‌كرێن ، له‌دوایدا كردیان ته‌نه‌كه‌ى خۆڵه‌كه‌یانه‌وه ئیحترامى میوانه بانگهێشت كراوه‌كانى خۆیان نه‌گرت . په‌رِله‌مانى كوردستان پێیان وایه خه‌ڵكى كوردستان دواكه‌وتوون بۆیه ده‌بێت له‌په‌رِله‌مان یاساى دواكه‌وتوانه‌یان بۆدابنێن ، ئه‌مه قسه‌ى بێشه‌رمانه‌ى ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى یاساى په‌رِله‌مانه . كه خۆیان باش دڵنیان كه یاساكه‌یان چه‌نده دواكه‌وتوانه‌یه . پاش ئه‌و ئیزافاتانه‌ى خرایه سه‌ر پرِۆژه‌كه‌ى سه‌ندیكا به‌بێ ئه‌وه‌ى حسابیان بۆ بكه‌ن ، ئێستا سه‌ندیكا به‌ده‌نگێكى نوزه‌لڕ و شه‌رمنانه‌ى دۆرِاوه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت ئێمه‌ش دیفاع له ئازادى ده‌كه‌ین ، داواى رِاگرتنى یاساكه ده‌كه‌ن . ناله‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه پرِۆژه‌كه‌یان زۆر كۆنه‌په‌رستانه‌یه به‌ڵكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیزافه‌ى بۆ كراوه بێئیزنى ئه‌وان . ئه‌مه رِوى سه‌ندیكا سپى ناكاته‌وه چونكه ناوه‌رۆكى پرِۆژه‌كه‌یان دارِزیوه بۆگه‌نه دوره له ئازادیه‌وه .
ئێستا ئه‌م یاسایه له‌به‌رده‌مى سه‌رۆكه هه‌رێمدایه ، زۆر كه‌س چونه‌ته خه‌ڵوه‌ته ده‌سته‌و دوعا ده‌پارِێنه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى سه‌رۆك نه‌نوسێت یان دڵى غایه‌له بكات ئیمزاى نه‌كات ، ئه‌گه‌ر ئیمزاى نه‌كرد چى ، خودى میوانه‌كانى ده‌سته‌ى یاساى و سه‌رۆكى په‌رِله‌مان و ده‌سته‌ى رِۆشنبیرى خاوه‌نى ئه‌و خواسته‌ن كه (داواكارین جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌م پرِۆژه‌یه ئیمزامه‌كه‌و بیه‌ره‌وه به ئه‌ندامانى په‌رِله‌مان تا پیایدا بچنه‌وه )، به‌ڵام بیریان چۆته‌وه ئه‌ندامانى په‌رِله‌مان هه‌رهه‌مان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن كه ده‌نگیان به‌م یاسایه داوه و پێشنیاره‌كانى ئه‌وانیان به هیچ وه‌رنه‌گرت ، خۆئه‌گه‌ر چانسیشى هێنا سه‌رۆك ئیمزاى نه‌كرد ئه‌وكات یان ئه‌ندامێك یان دوان رِه‌نگه تۆزێك به‌هۆش خۆیاندا هاتبنه‌وه و بڵێن نا ، سه‌ره‌نجام باقى تریان تورِه‌تر و به‌ده‌نگێكى به‌رزتر و گرِ ده‌ڵێن به‌ڵآ . ده‌چێته‌وه به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێم و ئیمزاى ده‌كات . كه له سه‌دا سه‌دى فرِاكسۆنى حیزبه‌كه‌ى سه‌رۆك ده‌نگیان به‌م پرِۆژه‌یه‌داوه و لاریان لێى نیه بۆ ده‌یان جارى تریش ده‌نگى پێبده‌نه‌وه . ئێستا ئازادى كۆمه‌ڵگا چاوه‌رِێى ته‌ڵقه‌ى رِه‌حمه‌یه ، چاوه‌رِێیه نه‌هێڵرێت یه‌ك نفه‌سى تر هه‌ڵكێشێت و به گوێزانێكى تیژ قورِگى ببرِرێت ، ئێستا له‌فایلێكى زه‌رددا له‌به‌رده‌مى سه‌رۆكى هه‌رێمدا كه‌له‌پچه‌یه . چاوه‌رِانى خوێندنه‌وه‌ى برِیارى له‌سێداره‌دانیه‌تى . به‌م پرِۆسه‌یه ئازادیان كرد به تاوانبارێك و حوكمى له‌سێداره‌دانیاندا به‌سه‌ریدا ئه‌م كاره‌شیان به‌سه‌رۆكى هه‌رێم سپارد، خه‌ڵكى كوردستان كۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دیفاع له ئازادى بكه‌ن نه‌ك ده‌نگه‌كانیان كۆبكرێته‌وه له حزورى سه‌رۆكدا بیكه‌نه لاڵانه‌وه و پارِانه‌وه بۆ به‌خشینى كۆرپه‌كانیان له‌سزاى سێداره كه قه‌ڵه‌مه‌كانیانه . ئێستا ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه بۆ جارى یه‌كه‌م رِه‌تكراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووباره ده‌نگى هێنایه‌وه ،به‌بآ ده‌سكارى یان به‌ده‌سكاریه‌كى كه‌مه ماناى وایه ئیتر یاسایه‌كى باشه ؟ وه‌قسه‌یه‌ك نیه له‌سه‌رى ؟ ده‌بێ نه‌تیجه بچێته‌وه به‌رده‌م سه‌رۆك و ئیمزاى بكات . بۆیه رِێگاچاره گێرِانوه‌ى نیه بۆ په‌رِله‌مان ، كه‌قبوڵیان كردوه و ده‌نگیان پێداوه ، چونكه ئه‌م یاسایه دواكه‌وتوانه‌یه ، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه . له جێگه‌یدا یاسایه‌كى مه‌ده‌نى پێشكه‌وتوخوازانه و ئازادیخوازانه دابنرێت .
nya-78@hotmai
|