٤\٤\٢٠١١
سەرۆکی
هەرێم، رەشبیر و تاوانکاریی.

سەلام عەبدوڵا
یەکسانی کردنی تاوانبار و قوربانی، هەڵەیەکی کوشندەیە و ئەم جۆرە
تێفکرینە ناوەندی ئەقڵ و فکری تیئۆری (تۆتالیتاریزم)ەکەی بیرمەندی
کۆنەپارێزی ئەڵمانی(نۆلتە)و لە هەڵویستی سۆسیالدیموکراتەکانەوە
سەریهەڵداوە. رێک ئەم تاوانە نەک تەنها سەرۆکی هەرێم، بەڵکو (رەشبیر)ەکان
(بەختیار و فاروق و مەریوان و ئاراس) بە گوێرەی"فەلسەفەی قەزوان و
گوڵەبەڕۆژە خواردنی مۆدێرنە" و دوور لە گشت پێوەرێکی زانستی، نازییەت
و مارکسیزم و بەعس و حیزبە کوردییەکان وەک
یەک تەماشادەکەن و لە تەنیشت یەک ریزیان دەکەن!
ئەو "رۆشنبیرانە" لە راگەیاندنەکان وەک "سەرۆک"بوش قسەدەکەن کە وتی:
تیرۆریست و توندڕەوەکان وەک کۆمونیستەکان کە هێرش بۆ گەلەکەمان دەبەن و
دژ بە ئازادین و دژ بە هەر بیرێکی جیاوازن و هەوڵ بۆ بەجێهێنانی
ئامانجە تۆتالیتێر و فراوانخوازین. هەروا وتی: دوژمنە تازەکانمان وەک
کۆمونیستەکان پێیانوایە بۆیان هەیە بێتاوانیش بکوژن تا خزمەت بە
رەهەندێکی توندڕەو بکەن.).
ئەک دڕندەیە لەبیری چوو هەر خودی خۆی هاوڕێ و براو پشتیوان هاوخەباتی
ئەو دڕندانە بوو لە ئەفغانستان، ئاخر ئەو کاتە خەباتگێرانی رێگای
ئازادی بوون بوون!. کوڕە کوردەکانی(بوش)یش بە هەمان سلۆنگ و ویژدانەوە،
شوێن پێی باوکیان گرتووەتە بەر!
ئایا ئەو خزمەتچییانە گەندەڵکاری لەبواری هزر دەکەن یان خاوەن هزری
گەندەڵن؟!
ئەنتی کۆمونیستی ئەو کوردە قیزەوەنانە هەر وەک(رۆژنامە سەربەخۆکانی
ئەڵمانیا) هێرشی دژ بە شوعییەت بەرپاکرد، تەنانەت دۆبرینت(سکرتێری گشتی
یەکێتی مەسیحییە کۆمەڵایەتییەکان)، داوای قەدەغەکردنی حیزبی چەپەکان
کرد! هەروا"بەڕێز سارازین"سەر بە سۆسیالدیموکراتەکان ئیریکا
شتاینباخ(سیتسەتمەداری حیزبی دیموکراتە مەسیحییەکان) تەنها لەبەر
نووسینی وتارێک لەلایەن گیزینە لوێتشە لە رۆژنامەی یونگە ڤێڵت!
بەرەی خودا، گەندەڵکاران، هەڵپەرست و راستڕەوەکان!
هاری توتلەر لە 11/1/2002 دەنووسێ: (بزووتنەوە راستڕەوە توندڕەوەکان لە
ئۆروپای رۆژئاوا پشتگیری لە مۆدێرنەی تەکنۆکرانی دەکەن، بەڵام دەیانەوێ
هیراشی کۆمەڵایەتی نەگۆڕن و لانەدەن، بەڵکو بە رابەرایەتی خۆی تازەی
بکاتەوە. لەنێوان ئیسلامییەکان و راستڕەوە توندڕەوەکان خاڵی هاوبەش
هەیە....هەردوولایان ئەنتی کۆمونیستگەلێکی جێی متمانە.).
ئایا ئەو بۆچوونە رێک هاوپەیمانی حیزب و کۆمەڵە ئیسلامییەکان و گۆڕان
وەسف ناکات؟!
لەبەر دەرگی سەرا بەشێوەیەکی پێکەنیناوی دەستی پاڕانەوە بۆ ئاسمان
دەبرێ تا لە کوردستان(یەکسانی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی) جێبەجێ ببێت.
مەلا بەختیار دەنووسێ: سیاسەت و حوکمڕانی لە سەردەمی نوێدا ناتوانن بێ
فەلسەفەیەکی رۆشنی ئابووری و سیاسی بژین. ئەم نوخبانە دەبێ نوخبەی
بیرکەرەوە بن). ئایا ئەو بۆوچونە چ مەعریفەتێکی تێدایە؟ بیرکەرەوە بەبێ
فەلسەفەیەکی دیاریکراو؟ ئابوورییەکەی چۆنە؟!ئایا نوخبە بیرکەرە خاوەن
دەسەڵاتەکان لە وڵاتانی ئۆروپا و ئەمریکا چییان بەسەر دنیا هێناوە؟!
جاش و موستەشار و نووسەرە کوردەکان بوون بە یاریدەری کوڕەکەی
بۆرسە(ئۆباما)، کەچی یەکێکیان بەشێوەیەکی زۆر نەزانانە و دوور لە لە
ساکارترین راستی، دەنووسێ: ئەگەر سەرمایە ئاراستەی سیاسەت بکا لەم رۆی
جیهاندا، ئەوا دیموکراسیەتیش ئاراستەی سەرمایە دەکات)!
هەمیشە سەرمایەی دارایی و کۆمپانییەکان ئاراستەی تۆپ و فرۆکە و رۆژنامە
و نانی خەڵکی کردووە و سیستێم ئامێری دەستیانە!
زۆرێک موستەشارەکانی ئۆباما، پێشتر موستەشاری بوشی باوک و کوڕ و ئەوانی
تر بوون+ هەڤاڵانی(کوکس کلان)لە فەرجینیای رۆژئاوا. ئێستا
10%هاوڵاتیانی ئەمریکا بێکارن. ئەمە بەرهەمی لیبڕالیزمی نوێی 8وڵاتە
زلهێزەکانی دنیایەو بانق و کۆمپانییەکانیانە: لە ئەمریکا بزووتنەکەی
ناڕەزایەتی جیهانی
(Battle of Seattle) دەستی بە خەباتکرد دژ بە کۆبوونەوە جیهانییەکانی
سەرمایەداران و حکومەتەکانیان و تۆری جیهانی دژ بە سەندوقی دراوی
جیهانی و بانقی جیهانی نیولیبڕلیزمیان رێکخست و تۆری(ئەکتسیونی جیهانی
خەڵک)دامەزراندو پاشان لە فەرەنسا و ئەڵمانیا(ئەتاش)و لە هەموو جیهان،
کەچی رۆشنبیرە کوردەکان سواڵی پشتیوانی لە ئۆباما دەکەن!
خۆپیشاندانی کوردەکانی سوید لە بەردەم سەفارەتی ئەمریکا!
ئەم بەڕێزانە ئەوەندە دڵگەرمی دیموکراسی و ئازادین لە کوردستان، بۆ
پشتیوانی لەناڕەزایەتییەکان، لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا خۆپیشاندان
دەکەن، بەڵام ئایا ئەو"ئۆِڕشگێرانە"دەزانن کە( 2،3ملیون کەس ناچارکران
لە خانووەکانیان دەربچن، چونکە نەیانتوانیوە قستی قەرزەکانیان بە
بانقەکان بدەن؟ 252بانق هەڕەشەی مایەپووچی لێ کراوە؟لەسەر ئاستی
دنیا150کەس شوێن کارەکەی لەدەستدا؟ پاش گرانبوونی نرخی خۆراک
نزیکەی150ملیون کەس لەخوار ئاستی هەژاری دەژێن و بە گوێرەی راپۆرتی
بانقی جیهانی 60ملیون مرۆڤ لە ئەفریقا لە بارودۆخێکی شڕ دەژین و لە
ساڵانی داهاتوو 400هەزار منداڵ گیانیان لەدەست دەدەن؟؟ ئایا ئەم
بەڕێزانە دەزانن کە سەندیکاکان لە زۆرێک لە ئەیالاتەکانی ئەمریکا مافی
مانگرتنیان نییە؟!
میشیل مۆر لەبارەی خەباتی کرێکارانی(Wisconsin) دەنووسێ: لە ئەمریکا
400(بچوک موبارەک) هەیە کە بە قەت 155ملیون هاوڵاتی ئەمریکی پارەیان
هەیە...(Shame)شەرم بکەن لەخۆتان!
هەروا لە16/2/2011نزیکەی 13هەزار کرێکارو خوێندکار هێرش بۆ
پەرلەمانی(مادیسون)و (ویسکۆنسین)هێناو ناڕەزایەیی زۆر گەورەتر و
بەرفراوانتر. لۆتا سوتەر لە رۆژنامەی (woz) لە3/3/2011 وتارێک لە ژێر
ناوی(بڕوخێ حوسنی وڵکەر)بڵاوکردووە و تێدا هاتووە: (ویسکۆنسین قاهیرە
نییە. سەرۆک حکومەتی ئەو ئەیالاتە دیکتاتۆرێکی کەلەڕەق نییە. بەڵام لە
ئەمریکا وەک رۆژهەڵاتی ناوین ناڕەزایەتی رێکدەخرێت)!
من دڵنیام لەوەی کە چارەنووسی نووسەرانی ئەو نامەیە کە بەداخەوە بەناوی
خەڵکی ناڕازی لە بەر دەرگی سەرا بۆ"سەرۆک"ئۆباما نووسرا، وەک چارەنووسی
ئۆسکار رۆمیرۆ(ئەسقوفێکی سلفادۆر)ی. ئەم قەشەیە نامەیەک بۆ"سەررۆک"
کارتر دەنووسێ و تێدا تکای لێ دەکات یارمەتی حکومەتە سەربازییەکەی
وڵاتەکەی نەدا، بەڵام لەبری ئەوەی بەدەنگییەوە بێن، کوژرا...گێل و
گەمژەکان زوو زوو لە راگەیاندنەکان دەڵێن: ئێمە بەرپرسەکانی ئەمریکا لە
پێشێلکارییەکانی حکومەت ئاگادار دەکەینەوە!
قەیرانی جیهانی سەرمایەی دارایی کە لە خودی ئەمریکاوە سەریهەڵدا، هۆی
سەرەکی راپەڕین و شۆڕش و ناڕەزایەتییەکانە، واتە رێک بە پێچەوانەی
بۆچوونی بیرمەندە کوردەکەمان کە دەڵێ(...ئۆباما ئەم چەمکە-گۆڕان-ی خستە
ناو شەقامەکان و بە چەندین دیودا لەگەل وڵاتە هاوپەیمانەکانی کاری بۆ
کرد و ئاڵوگۆڕی سیاسەت و دەسەڵات لە ناوچەکەدا سەری هەڵدا.)
گەندەڵی مارکەیەکی سەرمایەدارییە بە رەنگی ئیسلامی!
گەندەڵی بەری دەسەڵاتی باڵادەستی جیهانە. یەکێکە لە رێکخەری شەفافییەتی
نیودەوڵەتی(پیتەر ئایگن) لە کتێبی(تۆرە جیهانییەکانی گەندەڵی- لەلایەن
ئومید عوسمان وەرگێڕدراوە بۆ کوردی)ئاماژە بە گەندەڵی هیلموت کول دەکات
کە بۆ ماوەی 16ساڵ سەرۆککۆماری ئەلمانیا بوو.ئەک"بەڕێزە" لەبەرامبەر
ئیمزاکردنی سەودانامەی ژمارەیەک زریپۆش لەگەل شانشینی عەرەبستانی سعودی،
بڕی یەک ملیون مارکی لە کۆمپانیای(تیسن) وەرگرتبوو هەروا چەندین شێوەی
گەندەڵی تر لەلایەن بەرسەکانی حیزبی سۆسیالدیموکرات، سەوزەکان و یەکێتی
دیموکراسە مەسیحییەکان(ل.111). لەم کتێبە باس لە گەندەڵی لەسەر ئاستی
جیهان دەکرێ.
ئێستا گوێم لە بۆچوونی(د. هەژار مەعروف)ە(لە ئەڵمانیا بە هەزاران
خۆپیشاندان کرا، بەڵام کەس نەکوژرا و کەس بریندار نەبوو)، بەداخەوە
دەبێ بەم برادەرە خۆشەویستە بڵێم: وا نییە! ئەی پۆلیس چی بە کرستینە و
بێرنڤارد و کامیراکەی کرد؟ هەردووکیان هاوڕێم بوون...(کۆنی)ت لەبیرچوو؟!
ئاسۆ کەمال لە(ک.ن.ن)درۆی شاخدار دەکات: لە وڵاتانی ئۆروپا گوێ لە
داخوازی خۆپیشاندەران دەگرن! دەک ماڵت نەڕمێ بۆ خۆت و عیلم و مەعریفەتە
کۆمونیستییەکەت!
لە کوردستان نەزانی، گەندەڵی، راستڕەوی و ئەنتی کۆمونیستی و هەرزان
فرۆشتن و سووککردنی قەڵەم و فکر شانبەشانی یەکتر دەڕۆن و
ئەڵتەرنەتیفەکەیان بریتییە لە هێشتنەوەی هەژاران لەناو زەڵکاوەکەیان و
گێژکردنیان بە درووشم و نوێژ و پاڕانەوەو گقتوگۆی پشت پەردەکان کە
لەدواییدا وەک لە قسەو بۆچوونەکانی ئەو"رابەر"و بیرمەندە
بلیمەتە"بێلایەن"انە دەردەکەوێت هەر بازرگانییە بە خوێنی ستەمدیدەکان،
بەڵام راپەڕینی خاوەن ویژدانەکان بەڕێوەیە وەک یان تسیگلەر وتی...
بەرەو چەپ!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|