٢١\٩\٢٠١٠
سەرۆکی هەرێم و
حکومەت دەست لە کار دەکێشنەوە؟!

سەلام عەبدوڵا
ئیمڕۆ لە مانشێتی سایتی(چاودێر)راپۆرتێکم خوێندەوە لەژێر ناوی(کورد
لەوانەیە خانەقین لەدەست بدا). هەر کەسێک راپۆرتەکە بخوێنێ دەگاتە ئەو
بڕوایە وشەی(لەوانەیە) کە لە مانشێتەکە هاتووە، زیادەو راستییەکەی
ئەوەیە، لە ئێستاوە دەتوانین بڵێین(بای بای مەندەلی، جەلەولا، سەعدیە)!
مرۆڤ هەر چییەک بڕوێنێ، هەر بەری ئەوەشی دەستدەکەوێت. ئەوانەی چەندین
ساڵە بە هانای هاواری دڵسۆزان نایەن و نغرۆی قازانج و کەیفوسەمای
پیترۆدۆلار و ڤیلاو بانق و تاوەرەکانی هەولێرو سلیمانین و لەبەرامبەر
مەندەلی و سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە و جەبارەو نەفتخانە
کەمتەرخەمیان نواندو پشگوێیانخستن، ئێستا دەبێ خەڵک بەری هەڵە
کوشندەکەیان بخۆن: زۆرێک لە حزب و لایەنەکان بەشێوەیەکی پڕ روو و
گەمژانە بە بەشێکی برینی وەڵاتی باوباپیرانمان دەڵێن"ناوچە ناکۆکی
لەسەرەکان"و هەر بەم شێوەیەش رەفتاریان لەگەڵ کرد تا رادەی
لەدەستدانیان.
ئایا ئەمە ناپاکی نییە؟ ئایا ئێستا ئیتر مافی خۆمان نییە، گاڵتەجاڕی
تاڵ و درژ بە موزایەدە و لافدانی بەرپرسانی حزبی و حکومی هەرێم بکەین
کە بە کردەوە بەشێوەیەکی نابەرپرسانە حوکمڕانیان کرددوەو ناپاکیان لە
خاک و خەڵکی کوردستان کردووە لەو ناوچانە ئەنجامداوە؟ ئایا مافی خۆمان
نییە داوا لە سەرۆکی هەرێم و حکومەت بکەین دەستلەکار بکێشنەوە؟!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|