٢٧\٢\٢٠١٠
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان، شمشیری له کالان ده‌رکێشا.

جه‌مال کۆشش
سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی له کۆنگره‌ی قوتابیاندا ،
ڕیک وه‌ک ئاغایه‌کی دیوه‌خان شمشیری له‌کالان ده‌رکێشا و هۆشداری دا به
بریاری ده‌رکردنی چه‌ند ماڵه ئاواییه‌ک که له‌ئاقاری ئه‌ودا جۆتیاری
ده‌که‌ن. ئاشکرا ووتی ((ئه‌وانه‌ی سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه ده‌که‌ن له
کوردستان جیگایان نابیته‌وه)). دیاره هاوکاتیش وه‌ک ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی
پارتی وه‌ڵامیکی لیوان لیو له هه‌ڕه‌شه و زمانی سزا به رامبه‌ر به
ووتاریکی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر کێشه جیناکۆکه‌کان دایه‌وه.
کۆمه‌ڵگای کوردستانی عیراق، کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و شارستانیه، هه‌موو
دانیشتوانی کوردستان ، لایه‌نه سیاسیه‌کان، ڕێکخراوه‌کان، مافی خۆیانه
له‌سه‌ر دیارده‌و ستراکچه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا بیروڕاو سیاسه‌تی خۆیان به
ئازادانه ده‌رببڕن و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س ڕیگرییان بۆ پێکبهێنی. ئه‌م
مافێکی بنچینه‌یی ئینسانه‌و سه‌ره‌تاییترن شیوازی به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی
سیسته‌می دیموکرسی یه. په‌راوێز وسنووری ئازادی بیروڕا، ته‌نها ئه‌تککردنی
که‌رامه‌تی شه‌خسی و په‌ره‌دان به‌نه‌ژاد په‌رستی و هاندانی توندوتیژی
یه. که ئه‌م بازنانه له ووته‌کانی به‌ڕیز مه‌سعود بارزانی دا به‌ڕۆشنی
هه‌ست پیده‌کرێت.
من نامه‌وێت ئه‌و مه‌رامه سیاسی یه‌ی پشت ئه‌م کرده‌وه‌یه رووت بکه‌مه‌وه.
پێم وابیت خه‌ڵک هێنده ده‌زانیت، سه‌رۆکی هه‌رێم ،پاسه‌وانی سنووری
کوردستان و باوکی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وڕۆڵه‌ی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان
نیه. بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی قووڵی به کێبڕکیی سیاسی ده‌سه‌ڵات و
ته‌ماحه‌کانیه‌وه هه‌یه. په‌یدابوونی شه‌ریکیکی تر که به برا
بچووکی ڕازی نیه. ئیدی زمانی بێده‌نگی و لێبورده‌یی و نه‌رمی نواندن
ته‌واو ده‌بیت. نه‌فره‌ت و شاربه‌ده‌رکردن جێگا ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌که به‌ته‌واوی جددیه. به‌چ مافیک سه‌رۆکی هه‌ریم ئه‌م
دادوه‌رییه به‌خۆی ده‌دات؟ کێ ده‌توانی قۆرخی گۆڕه‌پانی سیاسی بکات و
ده‌وره‌کان به‌پیی دڵی خۆی دابه‌شبکات ؟ خه‌ڵکی کوردستانی عیراق،
مێژوویه‌که تاڵاوی ئه‌م پاکتاوکردنه جوگرافیا سیاسی یه ده‌چێژن، به‌بێ
تێپنه‌راندنی ئه‌و ساڵانه، هیچ پێشکه‌وتنیک ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی نیه.
به بۆچوونی من خه‌تی سوورێک سه‌رۆکی هه‌ریم دایناوه، له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی
دونیای پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆ نایه‌ته‌وه‌و گوزارشت له دواکه‌وتوویی و
بیرته‌سکی خودی سه‌رۆک ده‌کات. مافه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگای
ئه‌مرۆ، نا‌توانیت له چوارچیوه‌ی کلتوورێکی رۆڕهه‌ڵاتیانه‌ی
پاتریاریکیدا پیناسه بکرێت. هه‌موو ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆره‌کانی ده‌وروبه‌رمان
ئه‌و به‌هانانه‌یان هه‌یه بۆ دانانی خه‌تی سوور. ئه‌مه‌ش وه‌ک
شانازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی حسابی له‌سه‌ر بکه‌ین. به‌بۆچوونی من ئه‌م
بۆچوونانه پڕمه‌ترسین بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادی و دیموکراسی له مڕۆی
کوردستاندا و به‌تایبه‌ت کاتیک له‌لایه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک سه‌رۆکه‌وه
ده‌رده‌بڕیت.
جه‌مال کۆشش
25.02.2010
|