|
٣٠\٨\٢٠١٠ سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌نێوان بێده‌نگکردنی گه‌نجان و بێده‌نگبوون له نرخی بازاڕدا.
خه‌ریکه گله‌یی له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت نه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆی کاره‌بای به‌رده‌وام و به‌نزینی چاک وڤێلای خۆش و پاره‌یه‌کی باشیشی هه‌یه..خوا لێی نه‌بڕێ.. ئاخر ئه‌ویش ده‌زانێ ( سکی تێر ئاگای له سکی برسی نیه ) ره‌نگه ئێستا سه‌رۆکی حکومه‌ت بڵێ ئه‌وه‌تا لێژنه‌یه‌کمان پێک هێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام قسه‌یه‌کیش هه‌یه ده‌ڵێ بۆ هه‌رکارێک ویستت سه‌رنه‌گرێ ئه‌وا لێژنه‌ی بۆ دروست بکه. هیوادارم دروستکردنی ئه‌م لێژنانه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م قسه‌یه‌دا نه‌بێت. ئه‌وه‌تا نیوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانمان به‌ڕێکرد و تا له جه‌ژن نزیک بینه‌وه نرخه‌کانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه . له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیارێک ده‌ربکات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بازاڕ که‌چی بڕیارێکی ده‌رکرد به بڕینی یان که‌مکردنه‌وه‌ی مینحه‌ی سه‌نته‌ر و ڕێکخراوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی و گۆتره‌یی به‌بێ ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه و پاشان به‌پێی ئه‌نجامی کۆتایی لێژنه‌که ئه‌م مینحه و بوودجه‌یه ته‌رخان بکرایه .
خۆ ئه‌گه‌ر لێژنه‌یه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌بوایه ئه‌وه بڕیاریکی تا بڵێی له شوێنی خۆی بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نکۆڵی له زۆربوونی ئه‌م سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه ناکه‌ین که وه‌کو ده‌بینین به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌ی حکومه‌ته و هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر نابێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتی پێدانی مۆڵه‌تدا هیچ لێژنه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سته‌ی داواکار به‌ڵکو زۆربه‌ی زۆری له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و خزم خزمێنه مۆڵه‌تی پێ ده‌درا و ئامانجی زۆر له‌م ڕێکخراو و سه‌نته‌ر و ده‌زگا و ناوه‌ندانه‌ش ته‌نیا خۆ ژیاندن و چاولێکه‌ری بووه چونکه له‌سه‌ره‌تادا ئامانجیان خۆژیاندن بووه نه‌ک خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و داکۆکیکردن له‌مافی ئافره‌ت و منداڵ و پێگه‌یاندنی لاوان و ...هتد.
بێگومان به‌شیکیش له‌م سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه کاری باشیان کردووه و زۆر چاڵاک بوونه و هه‌وڵیانداوه بۆ ئامانجه گشتییه‌کان و شوێن په‌نجه‌یان دیاره .به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ناوه‌نده ناچاڵاکه‌کان زیاتربووه له ڕێژه‌ی چاڵاکه‌کان بۆیه ڕێکخراو و سه‌نته‌ره چاڵاکه‌کانیش به ئاگری ئه‌وانی تره‌و سووتان . به‌ڵام ئێستا سه‌یر ده‌که‌ین حکومه‌ت بڕیارێکی ده‌رکردووه که دوای کۆتایی ئه‌م ساڵ هیچ مینحه‌یه‌ک نامێنی به‌ڵکو کارکردن له‌سه‌ر بنه‌مای پێشکه‌ش کردنی پرۆژه ده‌بێت ، واتا ده‌بێت ئه‌م سه‌نته‌رو ڕێکخراوانه پڕۆژه پێشکه‌ش به حکومه‌ت بکه‌ن که ئه‌مه‌شیان جێگای پرسیاره چونکه ئایا ئه‌م که‌سانه کێن که پرۆژه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و قبوڵیان ده‌که‌ن ؟ ئایا ئه‌م که‌سانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژانه ده‌ده‌ن بۆخۆیان له‌هیچ سه‌نته‌ر وڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌ندام نین؟ ئایا ئه‌م که‌سانه تا چه‌ند بێلایه‌نی خۆیان ده‌پارێزن و تا چه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کارده‌که‌ن ؟ ئایا له کۆی ئه‌م هه‌موو سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه حکومه‌ت مانگانه چه‌ند پرۆژه‌ی قبوڵه ؟ ئایا ئه‌م پرۆژانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ت نه‌بن تا چه‌ند قبوڵ ده‌کرێن ؟ چونکه له واقیعدا ئه‌م سه‌نته‌ر و ڕێکخراوانه ده‌بێت ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن . ئایا حکومه‌ت چۆن هاوکاری ئۆپۆزسیۆن ده‌کا و ئۆپۆزسیۆن چۆن حکومه‌ت ده‌کاته دۆنه‌ر ؟ ئایا بڕینی ئه‌م مینحه‌یه بێ ده‌نگکردنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نی یه ؟ ئایا ئه‌م بڕیاره له ژێر رۆشنایی کامه مادده‌ی یاسای ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌رچووه ؟
هه‌موو ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک پرسیارن که پێویسته حکومه‌ت وه‌ڵامیان بداته‌وه که دڵنیام وه‌ڵامێکی دروستمان ده‌ست ناکه‌وێت.
|