٧\١٢\٢٠٢٠
سەرۆکی حکومەت، لە
کێ و لە کوێ قەرزتکرد؟

تاهیر عیسا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارشەممەی
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستاندا رایگەیاند لە سبەینێوە دەست بە
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
بۆ؟ چونکە بەقسەی خۆی کورتھێنانەکەی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی
قەرزکردووە!
لە کێ و لە کوێی قەرز کردووە؟ سەرچاوەکەی دیاریی نەکرد!
ئەی بۆ پێشتر قەرزی نەکردوو، ھێشتی، موچەخۆران ئەم ھەموو مەعاناتە
لەدەست ھات ونەھاتی ۳۲۰ ملیاردینارەکەی بەغدا بچێژن؟
چونکە وەک بنەماڵەی میری سۆران دەیانگوت، فەقیر بۆ فەقیرە با ھەر برنج
بە شیر بخوات!
مەسرور بارزانیش، لەکۆشکەکانی مەسیف و سەری ڕەش و بلە و بارزانەوە
ئاستەمە، لەژیانی چەرمەسەریانەی خەڵکی ھەژارو نەدار تێبگات!
یان، مەسەلەی قەرزکردنەکەیان، کە خەڵکی کوردستان چاک دەزانێت درۆیەکی
زلی جەنابیانە و پارەکە ھەر ھی خەڵک و موچەخۆرانەو لای خۆیان گلیان
داوەتەوە و ئێستا بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشی
کوردستان خەریکە بە ئاستێک دەگات، کە لەوەدەچێت مەترسیی ئەم ھەل
ومەرجەی ئێستایان بەگوێچەکەی سەرانی بنەماڵەدا چرپاندبێت و لەوە
تێگەیشتبن کە خەڵکی چیتر تەحەمولی سێبەریی مافیایانەو چەتەگەریانەیان
بەسەر خۆیەوە ناکات. بۆیە باشترین ڕێگا بۆمەسرور، ئەگەرچی پیلانەکەیان
کەشفە و ئەو قەسپەی دەیخۆن ناوکەکەی لەگیرفانی خەڵکیدایە، ، بەڵام
چاریان ناچاریکردوون، دەستی بۆبەرن و وەک منەتێکیش بۆکپکردنەوەی توڕەیی
خەڵک بەناوی قەرزەوە بەموچەخۆرانی بفرۆشنەوە!
ئەوەی سەرنج بداتە لێدوانەکانیان، دەتوانێت سیاسەتی ڕیاکارانەو
چەواشەکارانەیان، بەڕۆشنی ھەست پێبکات!
مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: (لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر ھێڵ بووین
لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و
بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داھاتوودا چارەسەر بکەن).
ھەروەھا دیقەت وسەرنجی لێدوانەکانی بدەن، مەسرور بارزانی، سەبارەت بە
ئەگەری نەناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان وتی :
(ئەگەر لە بەر ھەر ھۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی ھەرێمی کوردستان لە
بەغداوە نەگەیشت)....واتە ھەتا ئێرەش مەسرور بارزانیی، لە ناردنی ۳۲۰
ملیار دینارەکە دڵنیایی نادات و دەڵێت، (حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو
کورتھێنانە بە قەرزدابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا
دەگات) .....واتە لەلایەک دڵنیا نییە لەھاتنی پارەی بەغداو لەلایەکیش
بڕەکەی قەرز دەکات و دواتر یش دەڵێت:( پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە
دەدرێتەوە)." دەشڵێت "بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە
دەکرێت!
ئەم ھەڵوێستەی ئەمڕۆی حکومەتی بنەماڵەی بارزانی، لەھەمبەر موچە و
دابینکردنی لەڕێگای سیناریۆی بەناو قەرزەوە، بێشک سەرچاوەی لە ھەل
ومەرجی تازەی چونە پێشەوەو پەرەگرتنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکان و
توڕەیی جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستاندایە، لە ئاست دەوری تاڵانچیانەو
چەتەگەریانەی ئەم بنەماڵەیەو ھاوشەریکەکانیان لە کوردستاندا، کە نزیکەی
سێ دەیەیە بوونەتە مۆتەکەو بەڵا بەسەر سەری خەڵکەوە و خەریکن پەتی
تەحەمولیان بەتەواوەتی دەپچڕێت و کەواتە، ئەوە کوتەکە دەزانێت قۆناغ
لەکوێیە!
٢\١٢\٢٠٢٠
taheresa_9@hotmail.com
|