!!سەرۆکى حکومەت،نانمان
نییه بسکویت بخۆین؟

بەشدارعهلی
دەگێرنەوە لە سەردەمانێک خەڵکى فەرەنسا لەوپەڕى
برسیەتەوە دەیانناڵاند و لەتێک نان نەبوو بیخۆن و بە
ماناى ووشە لەبرسان دەمرن،کاتێک شا ژن پیاسەیەک
بۆ ناو خەڵک دەکات و خەڵکیش هاوارى ڵى هەڵساوە و داوا
لە شاژن دەکەن کە (نان) نیە بیخۆن و برسین،شاژنیش بە
ئاوازێکى زۆر خۆشەوە وەکو ئەوەى باشترین
چارەسەرى بۆ دۆزیبێتنەوە و دەڵێت :(بسکویت)بخۆن.
ئەو وەڵامەى شا ژن لەگەڵ گوزەرانى خەڵک و
وەڵام و پرۆژەکانى دەسەڵاتدارانى کوردستان
بۆ کێشەو گرفتەکان لێک چوونێکى زۆرى تیادا
بەدیدەکرێت،چونکە خەڵک کەلاوەیەک شک نابەرێ تا
دوایى هیلاکى رۆژانە شەو تیایدا بحەسێتەوە،لەبەر سەختى گوزەران فریایى
هیچ ناکەوێت و دەست و قاچى خۆى وون کردووە و سەرۆکى
حکومەتیش دەچێت شارى گەشتوگوزارى دورست دەکات!
خەڵکى کوردستان بەدەست نەبوونى و برسیەتى
بێکارى و نەبوونى سەرەتاترین
پێداویستیەکانى ژیان لەبابەت ئاو و کارەبا و رێگاو بان
و پێداویستیەکانى تەندورستى و پەروەردە و
فێرکردنەوە،گیریان خواردووە و لەم هەفتەیەش سەرۆکى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بۆندێکى لەگەڵ کۆمپانیاى داماک مۆرکردووە بۆ
دورست کردنى شارێکى گەشتوگوزارى لەهەولێر.
دیارە ئینکارى لەوە ناکرێت بوونى ناوچە و
شوێنى گەشتوگوزارى لەهەر شوێنێک بۆ پشودان
و حەسانەوە پێویستە،بەڵام ئەمە چ کاتێک؟ئایا ئیستا
گونجاوە بۆ ئەوەى ئەو بڕە پارەیە بۆ گەشتوگوزار
لە کوردستاندا سەرف بکرێت،بێگوکان نەخێر ،چونکە من دڵنیام لەم
وەزعیەتە وێرانەى خەڵکدا وەکو هەموو پرۆژە
تەرفیهیەکانى تر تەنها بەرپرسانى و پارتى و
یەکێتى دەتوانن تیایدا بخۆن و بخۆنەوە و بحەسێنەوە و بۆ خەڵکیش هەر ئاخ
و حەسرەت هەڵکێشان دەبێت وەکو پرۆژەکانى
تریان،هەولێر و سلێمانى و کۆیە پاڵاس بەمن چى کە
نەتوانم قاوەیەکى لێ بخۆمەوە؟
تۆ بڵێى سەرۆکى حکومەت وەکو شا ژن
ئاگادارى گوزەرانى خەڵک نەبێت و بێ خەبەر بێت
لەوەىکە رۆژانە بەهۆى نەبوونى شەقام و رێگا و بانى
گونجاو لەشارەکانى کوردستان بە سەدان کەس گیان
بەدەست دەدەن،بەهۆى نەبوونى دەرمان و کەرستەى پێویستى تەندورستى لە
نەخۆشخانەکان رۆژانە دەیان مناڵ و گەنج و پەککەوتە
گیان لەدەست دەدەن،بەهۆى نەبوونى کوالێکتێکى
جۆرى و هێنانى خواردنى ئیکسپایەر، مردنى شێنەى خەڵک پەیتا پەیتا دەستى
پێ کردووە و رێژەى نەخۆشیەکانى دڵ و گورچیلە و چاو گوێ
و ...، روو لە هەڵکشانە و بەبێ چارەسەرى،ئەى
دەبێت سەرۆکى حکومەت ئاگادارى پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن نەبێت
کە بە سیستەم و پرۆگرام و ئامرازەکانى فێرکارى
سەدەکانى ناوەراست بەرێوەدەچێت؟ قوتابى جگە لە
زانست و مەعریفە فێرى هەموو شتێکى تر دەبێت،خەڵکى ئیستا لەنانى
بەیانی دڵنیا نیە و ئەگەر رۆژێک کار نەکات نابێت نان
بخاو مناڵەکانى بێ شیر دەبن،لە کەلاوەى کرێدا
دەخەون،کچان و کوڕانى گەنج دووچارى یەئس و بێ ئومێدى و دەیان نەخۆشى
دەروونى هاتوون،16 ساڵ دەخوێنن یان بە کەمترین موچە
دادەمەزرێت کە بەشى جلێکى رێک و پێک ناکات یان
بەبێکارى لە شەقامەکان دەسورێنەوە و لەگەڵ دواکەوتوترین داب و نەریت
و فەرهەنگیشا بەرەو روون،.... .
باشە کە ئێمە ئەو هەموو کێشانەمان
هەبێت،چۆن فریایى گەشت و سەیران دەکەوین؟ئایا بۆ
حکومەتێک ئەگەر یەک زەڕە ژیانى خەڵکى لا گرینگە لە
یەکێک لەم بوارانەى سەرەوە ئەو بڕە پارەى سەرف
بکردایە باشتر نەبوو لە شارى گەشتوگوزارى؟!
بۆیە کاکى سەرۆک،ئێمە کێشەى نان و ئاو و
ئازادیمان هەیە نەک شوێنى حەسانەوە و
گەشتوگوزارى،بیجگە لە هەموو ئەمانەش بەهۆى ئەو
فەرهەنگەى حکومەتەکەى تۆ لە رێگاى یاسا و
دەستور و پرۆژەکانەوە لە کۆمەڵگادا زاڵى کردووە،دوایى دورست کردنى
دەیەها شوێنى ترى گەشتوگوزارى لەم شێوەیە،کچ و
کوڕێکى عاشق ناتوانن دەستى یەک بگرن
لەناویدا،جا چ دڵێکمان بەم پرۆژانە خۆش بێت؟
Bashdar_net@yahoo.com
|